توڕەیی - جەلال مەلەکشا

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-07-03-22:59:00 - کۆدی بابەت: 9267
توڕەیی - جەلال مەلەکشا

ناوه‌ڕۆك

توڕەیی

شاعیر: جەلال مەلەکشا

بەرهەم: شیعرەکان

هۆنراوە: توڕەیی
 
لێتان تووڕەم
لەگەڵتانا
يەک رەنگ ژيام
به شاديتان شاد ئەبووم و
له ماتەمتانا ئەگريام
بەڵام کاتێ
قۆڵپەی گريان
ئەوکی هەنسکی پێگرتم
ئێوه کرتان به شايلۆغان
ئێستاش دڵه ساکارەکەم نه گۆڕاوه
هه ر وەک دڵەکەی جارانه
هەر چەند توورەم
پڕ له خۆشەويستيتانه


سەرچاوەکان



285 بینین