دکتۆر عومەر عەلی

له‌لایه‌ن: - ئێڤین عومەر ئێڤین عومەر - به‌روار: 2022-07-05-23:50:00 - کۆدی بابەت: 9296
دکتۆر عومەر عەلی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

دکتۆر عومەر عەلی کەریم (بە ئینگلیزی: Dr. Omar Ali Karim)، کە نووسەر و لێکۆڵەر و بانگخوازێکی کوردە لە باشووری کوردستان لەدایکبووە، پاشان لە تەمەنی گەنجیدا کۆچیکردووە بۆ بەریتانیا، لەوێ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. 

ئەزموونی کارکردنی 

  1. خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری (بوار) بووە.
  2. بەڕێوبەری ڕێکخراوی (بوار) بووە.
  3. ئەندامی ڕێکخراوی (WEA) بۆ فێرکاری بووە.
  4. سەرنووسەری گۆڤار و ماڵپەڕی (دەریای نوور) بووە.
  5. ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید (چاک)ـە بووە لە بەریتانیا.
  6.  وتارخوێنی مزگەوتەکانی (نوور، تەقوا و سەڵاحەدینی ئەیوبی) بووە لە بەریتانیا.
  7. وتارخوێنی مزگەوتی (سەرتەکی بەمۆ) بووە لە کوردستان.
  8. وتارخوێنی مزگەوتی (گەیلانی) بووە لە کوردستان.
  9. مامۆستای (پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان) بووە.
  10. مامۆستای زانستە مرۆڤایەتییەکان بووە لە زانکۆی لەندەن
  11. کارمەندی کۆلێژی پەرەپێدانی خوێندن بووە لە بەریتانیا.
  12. بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆی لەندەن بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان بووە.
  13. خاوەنی کۆمپانیای زمان و خوێندن بووە لە بەریتانیا.
  14. خاوەنی پڕۆژەی (قیبلە)ـیە بۆ نووسین و کاری بانگخوازی. 
  15. بەڕێوبەری ڕێکخراوی (إقرأ)ـە بۆ خوێندن و یارمەتی قوتابییان. 

بڕوانامەکانی

  1. بڕوانامەی دیبلۆمی لە زانستەکانی کۆمپیوتەردا (ECDL,CLAIT,DESIGN) بەدەستهێناوە.
  2. بڕوانامەی دیبلۆمی لە دیراساتی ئیسلامیدا (Islamic Studies) بەدەستهێناوە.
  3. بڕوانامەی لە زانستی وتاربێژیدا بەدەستهێناوە.
  4. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە شەریعە و یاسادا بەدەستهێناوە.
  5. بڕوانامەی دیبلۆمی باڵای لە زمان و مامۆستای ئینگلیزیدا لە زانکۆی (وەیڵز) بەدەستهێناوە، بە نووسینی ماستەرنامەکەی لەسەر ڕەوشی خوێندنی ئینگلیزی لە ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠١١ لە کوردستاندا بۆی کراوە بە ماستەر.  
  6. بڕوانامەی دکتۆرای لە (Language and Communication) لە زانکۆی (Hertfordshire) بەدەستهێناوە.

پەیامەکانی قیبلە

سەرجەم نووسراوەکانی دکتۆر عومەر عەلی لە زنجیرەیەکدا لەژێر ناوی پەیامەکانی قیبلە (Qibla Message)ـدا کۆکراوەتەوە، تاکوو ئێستا بە کوردی و ئینگلیزیەوە ژمارەیان ٥٥ پەیامە، مۆڵەتی نێودەوڵەتی هەیە و لە فەلسەفەی پەروەردەی ئیسلامیدا پلەی دکتۆرای پێ بەخشراوە.


سەرچاوەکان



440 بینین