سەفەر - جەلال مەلەکشا

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-07-12-23:47:00 - کۆدی بابەت: 9377
سەفەر - جەلال مەلەکشا

ناوه‌ڕۆك

سەفەر

شاعیر: جەلال مەلەکشا

بەرهەم: شیعرەکان

هۆنراوە: سەفەر

دەڵێم ئەم شاره جێ بێڵم سەفەر كەم
بڕۆم و خۆم له عالەم دەربەدەر كەم

به هاواری دڵ و بارانی دیدەم
له دردی خۆم هەموو عالەم خەبەر كەم

له دەستی یاری دڵرەق شەرته ئیتر
برۆم تەركی كچی ئومولبەشەر كەم

رفیقانم گەلێ پەیمان شكێنن
بڵا راكەم له دیتنیان حەزەر كەم

ئەگەر بۆم بێته جەنەت ئەم وڵاته
شەقی پێدا دەدەم عەزمی سەفەر كەم

هەڵۆی شاخم كەویلی دیلی قەفەز نیم
بڕۆم و ڕوو له كێوان و كەمەر كەم

گۆڵی نا پشكۆیی لەم شۆڕەكاته
له وەرزی وشك و قاقڕ چۆن سەمەر كەم

جەفا تەنگی وەها لێ هەڵ چنیوم
دەبێ هەر بۆ وەفا شین و چەمەر كەم

هەموو نامۆن و من تاک و غەریبم
نه ماوه ئاشنا بۆ کوێ نەزەر كەم

شەوارەم بێ نەبینم رۆژی رووناک
ئەگەر بەم شارەدا ئیتر گوزەر كەم

وڵاتی مەرگه ئێره گۆری عەشقه
برۆم چاكه و له خۆم دەفعی خەتەر كەم


سەرچاوەکان



219 بینین