خاوەنی بانگە بەناوبانگەکەی ئێران کێیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-07-18-12:04:00 - کۆدی بابەت: 9443
خاوەنی بانگە بەناوبانگەکەی ئێران کێیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بانگی موئەزنزادەی ئەردەبیلی (فارسی: اذان مؤذن‌زاده اردبیلی) بانگێکە تایبەت بە وڵاتی ئێرانە. هەر کەسێک ئاشنایی بە وڵاتی ئێران و چاندەکەی هەبێت، یان سەردانی ئەو وڵاتەی کردبێت، بەدڵنیاییەوە ڕۆژێک گوێی لە بانگێک بووە کە لە زۆرینەی شوێنەکان دووبارە دەبێتەوە. ئەم بانگە ناسراوترین بانگە کە لەلایەن ڕەحیم موئەزنزادەی ئەردەبیلییەوە وتراوە و تۆماری کردووە. ئەم بەرهەمە لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر ئاستی نیشتمانی بە ژمارە ٧ لە لیستی میراتی مەعنەویی ئێران تۆمار کرا، دواتریش لە ساڵی ٢٠١١ لە لیستی نیشتمانیی یادەوەری جیهانی یونسکۆ تۆمارکرا.

موئەزنزادە کێیە؟

ڕەحیم موئەزنزادە ئەردەبیلی، سروودبێژ و ماتەمینبێژێکی بەناوبانگی ئێرانە. بەهۆی وتنی بانگێکەوە کە لە ساڵی ١٩٥٥ لە ڕادیۆ تۆماری کردووە، ناوبانگی لە ئێراندا بۆ هەمیشە ماوەتەوە.

ژیان

ڕەحیم موئەزنزادە لە ١ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٢٥ لە شاری ئەردەبیل لەدایکبووە. لە منداڵیدا دەچێتە قوتابخانە و بە سەرپەرشتی "میرزا عەزیز" فێری قورئان و ئامێری مۆسیقای ئێرانی بووە. دوای فێربوونی بنەماکانی گۆرانی و بانگ لەگەڵ باوکی، لە مزگەوتی ئەردەبیل و هەندێکجاریش لە شارەکانی دەوروبەری شوێنی نیشتەجێبوونی بە تایبەت تاڵش، دەستی کرد بە وتنی بانگ و سروود.

دوای ئەوەی باوکی لە تاران نیشتەجێ دەبێت، ڕەحیم موئەزنزادە بۆ خوێندن لە حوجرە دەچێتە شاری قوم، پاشنیوەڕۆکان لەوێ لە مەزارگەی فاتیمە مەعسوومە دەستی کردووە بە بانگبێژی. باوکی "کەریم موئەزنزادە" کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٣ لە ڕادیۆ بانگی خوێندبوو، لە ساڵی ١٩٥٠ کۆچی دوایی کرد و بەهۆی ئەوەشەوە ڕەحیم لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا چووە تاران بۆ پڕکردنەوەی شوێنی باوکی.

ڕەحیم موزەنزادە لە بەهاری ساڵی ٢٠٠٤ بەهۆی شێرپەنجەی میزڵدان لە نەخۆشخانەی مەداین لە تاران خەوێندرا و لە مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵدا گیانی لەدەست دا.

ناو تۆمارکردن لە میراتی ڕۆحیی وڵات

لە حوزەیرانی ٢٠٠٦ بانگەکەی موئەزنزادە ئەردەبیلی وەک میراتێکی مەعنەویی وڵات تۆمار کرا.


سەرچاوەکان



584 بینین