زەماوەندی دوا ڕۆژ - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-07-20-15:05:00 - کۆدی بابەت: 9452
زەماوەندی دوا ڕۆژ - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

زەماوەندی دوا ڕۆژ

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: زەماوەندی دوا ڕۆژ

ماڵێک. مۆسیقارێک. 
بوخچەیەک نۆتە!
ڕۆژێک دێت.. پیرێتی
دەستی مەرگ ئەگرێت و
ئەیهێنی بۆژووری خەوتنی ماڵەکە. 
ئەوساکە مۆسیقار ئەبێتە
پەپوولە پایزەی سەر ئاوو
وەک خەونی ناو تەمی چنارێ
لە چاوان ون ئەبێ!
هەروەها ڕۆژێک دێت لێرە نا
لە دوور دوور، وڵاتی مۆسیقار
بە پەنجەی بەفر و با
کە بوخچەی کردەوە
نۆتەکان وەک پۆلە ئەستێرەی باڵ گرتوو
لەسەری کێوان و
لەگەرووی مێژوودا
وەک شایی وشەو گوڵ
دەست ئەکەن بە سەما!

بۆ قادر دیلان


سەرچاوەکان



191 بینین