ڕێژوان عەلی ئەحمەد

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-21-23:46:00 - کۆدی بابەت: 9485
ڕێژوان عەلی ئەحمەد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و ژیانی تایبەتی

ڕێژوان عەلی ئەحمەد (بە ئینگلیزی: Rezhwan Ali Ahmad)، لە ساڵی ١٩٩٧ لەدایکبووە و نیشتەجێی گەڕەکی دارۆغای شاری سلێمانی بووە. لە حەڤدەی شوباتی ٢٠١١ لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی فیشەک بەر سەری دەکەوێت و شەهید دەبێت.

قوتابی هەشتەمی ناوەندی بووە، پێنجەم منداڵی خێزانەکەی و دوای چوار خوشک لەدایکبووە، برایەکی بچووکی هەیە بەناوی ڕێکان، بە وتەی کەسوکارەکەی حەزی لێبووە ببێت بە پۆلیس و ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنێت.

حەڤدەی شووبات

حەڤدەی شوبات زنجیرەیەک خۆپیشاندان و گرژی دوای هەڵگیرسانی شۆڕش و خۆپیشاندانەکانی بەهاری عەرەبی و خۆپیشاندانەکانی عێراق بوو لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١١، دژی گەندەڵی و ستەمی دەسەڵات. هاوشان لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی باکووری کوردستان و وڵاتی ئێرانیش لە ماوەی ٢٠١١-٢٠١٢.

شەهیدبوونی

ڕۆژی ١٧ـی شووبات نزیکەی ٣،٠٠٠ خوێندکاری زانکۆ و خۆپیشاندەر کۆدەبنەوە و بەشێکیان دەڕۆنە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرد بارانی دەکەن، چەکدارانی حیزبەکەش بە فیشەک وەڵامیان دەدەنەوە، لە ئاکامدا ڕێژوانی ١٦ ساڵ فیشەک بەر سەری دەکەوێت و شەهید دەبێت.

 


سەرچاوەکان



238 بینین