ھاوار مەلا محەمەد

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-26-23:36:00 - کۆدی بابەت: 9564
ھاوار مەلا محەمەد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ھاوار مەلا محەممەد (بە عەرەبی: هوار ملا محمد، بە ئینگلیزی: Hawar Mulla Mohammed)، ناوی تەواوی هاواری مەلا محەمەد تاهیر زێبارییە، لە یەکی حوزەیرانی ١٩٨١ لە مووسڵ لەدایکبووە. یاریزانێکی کوردی یاری تۆپی پێیە و یاریزانی ھەڵبژاردەی پلە یەکی عێراقە و یاری بۆ یانەی زەوبی ئاھەنی ئەسفەھانی ئێران دەکات. برای هەڵگوردی مەلا محەمەدە کە ئەویش یاریزانی تۆپی پێیە.

هاوار و دەستپێکی وەرزشی

لە ساڵی ١٩٩٨ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە یانەی قوە جەویە دەستی بە یاریکردن کردووە بۆ ماوەی ٥ وەرز. بەهۆی ئاست بەرزییەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ هاواری مەلا محەمەد لەلایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقییەوە بانگهێشت کرا بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی بکات. پاشان عەدنان حەمەدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق هاواری خستە نێو هەڵبژاردەی عێراقەوە، هەروەها یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعوودیە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٠٢ ئەنجامدا.

جامی ئاسیای ٢٠٠٧

هاوار لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراقدا توانیان ببن بەپاڵەوانی جامەکە.

لەگەڵ یانەکان

  • یانەی مووسڵ ١٩٩٨–٢٠٠٠
  • یانەی قوەی جەویە ٢٠٠٠–٢٠٠٥
  • نەسڕ ٢٠٠٥–٢٠٠٦
  • ئەڵۆپۆن ٢٠٠٦–٢٠٠٧
  • الخور ٢٠٠٧
  • عەین ٢٠٠٨–٢٠٠٩
  • پێرسپۆلیس ٢٠٠٩–٢٠١٠
  • ھەولێر ٢٠١٠
  • ئیستقلال ٢٠١١
  • زەوب ئاھەن ٢٠١١ -٢٠٢٢


سەرچاوەکان



409 بینین