داهێنانەکانی سەدەی بیستەم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-07-30-22:28:00 - کۆدی بابەت: 9622
داهێنانەکانی سەدەی بیستەم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

داهێنانەکانی سەدەی بیستەم (بە ئینگلیزی: 20th century inventions، بە عەرەبی: اختراعات القرن العشرين) کۆمەڵێک داهێنان کە توانییان ڕێڕەوی مرۆڤایەتی بەرەو باشتر، یان خراپتر بەپێی بەکارهێنانیان بگۆڕن. بەشێکی ئەم داهێنانانە لە سەدەی دواتردا گۆڕانکاری ڕیشەییان بەسەردا هات و هەندێکیان بەکارهێنانیان زۆر بەزوویی لەناوچوو، هەندێکی تریشیان توانییان ببنە بناغەی پەرەپێدانەکانی دوای خۆیان.

داهێنانەکانی سەدەی بیست

١٩٠٠: یەکەمین زێپلین لەلایەن تیۆدۆر کۆبەرەوە دیزاین کرا.

١٩٠١: یەکەم پاککەرەوەی ماتۆڕ بە بەکارهێنانی هەڵلوشین (vacuum cleaner) لەلایەن هوبێرت سیسیل بووس و دەیڤید تی دروست کرا.

١٩٠٣: یەکەم تۆرباینی غازی سەرکەوتوو لەلایەن ئەگیدیۆس ئێلینگەوە داهێنرا.

١٩٠٣: ئێدوارد بینێدیکتوس شووشەی لامینیتەکراوی داهێنا.

١٩٠٤: وەلڤەلی فلیمینگ کە یەکەم بۆری و دایۆدی بۆشایی بوو لەلایەن جۆن ئەمبرۆس فلیمینگەوە داهێنرا.

١٩٠٧: یەکەم فڕینی ئازادی فڕۆکەیەکی باڵی سووڕاوە لەلایەن پاوڵ کۆرنوەوە ئەنجامدرا.

١٩٠٧: لیۆ بایکلاند هەستا بە داهێنانی بەیکلایت، یەکەم پلاستیک کە لە پێکهاتە دەستکردەکان دروستکرابوو.

١٩٠٨: داهێنانی سێلێفۆن لەلایەن جاک ئی براندنبێرگەرەوە.

١٩٠٩: فریتز هابەر پڕۆسەی هابەری داهێنا.

١٩٠٩: یەکەم گواستنەوەی چرکەساتی وێنە، یان پەخشی تەلەفزیۆنی، لەلایەن جۆرج رینۆکس و ئەی فۆڕنیەرەوە ئەنجامدرا.

١٩١١: داهێنانی ژووری هەور، یەکەم ئامێری دیاریکردنی تەنۆلکە، لەلایەن چارلز تۆمسۆن ریس ویلسۆنەوە.

١٩١٢: یەکەم ئۆتۆمبێلی بازرگانی یان بە وردی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێی کارەبایی کە لە ژێر هێزی بەردەوامدا کاردەکەن لەلایەن لیۆنێلی ئەمریکییەوە دروستکرا.

١٩١٢: هێڵی ئاسنی بەرزی بۆستن بۆ یەکەمجار ترامی جومگەیی بەکارهێنا.

١٩١٣: پرۆسەی بێرگیۆس لەلایەن فریدریش بێرگیۆسەوە پەرەی پێدرا.

١٩١٣: داهێنانی تۆرباینەکەی کاپلان لەلایەن ڤیکتۆر کاپلانەوە.

١٩١٥: هاری بریرلی پرۆسەیەکی داهێنا بۆ دروستکردنی پۆڵایەکی ستانلێسی مارتێنسیتیک کە سەرەتا ناوی پۆڵای بێ ژەنگ بوو، دواتر بە ناوی Staybrite.

١٩١٥: دیزاین کردنی یەکەم تانکی سەربازی لە بەریتانیا و فەرەنسا لەلایەن یوجین بریلی، واڵتەر ویلسۆن و ویلیام تریتۆن.

١٩١٦: پرۆسەی چۆچرالسکی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ بەرهەمهێنانی سیلیکۆنی تاکە بلووری بەکاردێت، لەلایەن یان چۆچرالسکی داهێنرا.

١٩١٧: لەرەلەری بلووری لەلایەن ئەلێکساندەر ئێم نیکۆڵسۆنەوە داهێنرا بە بەکارهێنانی بلووری خوێی ڕۆچێل، هەرچەندە ئەم کارە پێشتر لەلایەن واڵتەر گایتۆن کادیەوە مشتومڕی لەسەر کرابوو.

١٩٢٥: پرۆسەی فیشەر-ترۆپش لەلایەن فرانز فیشەر و هانس ترۆپش لە پەیمانگای کایزەر-ویلهێلم بۆ کۆهلنفۆرشونگ پەرەی پێدرا.

١٩٢٦: ئەنتێنای یاگی-ئودا یان ئەنتێنای یاگی لەلایەن شینتارۆ ئودا لە زانکۆی ئیمپریالی تۆهۆکو، بە یارمەتی هاوکارەکەی هیدێتسوگو یاگی داهێنرا. ئەنتێنەی یاگی لە جەنگی جیهانیی دووەمدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارهات. دوای جەنگ گەشەسەندنی بەرفراوانیانی بەخۆیەوە بینی و وەک ئەنتێنای تەلەڤزیۆنی ماڵەوە بەکار هێنرا.

١٩٢٦: ڕۆبەرت ئێچ گۆدارد یەکەم مووشەکی بە سووتەمەنی شل هەڵدا.

١٩٢٦: هاری فێرگسۆن، پاتێنتی سیستەمی بەستنەوەی ئامێری سێ خاڵیی هێڵکاری بۆ تراکتۆرەکان وەرگرت.

١٩٢٦: جۆن لۆجی بەیرد یەکەمین سیستەمی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆی لە جیهاندا نمایش کرد.

١٩٢٧: داهێنانی کاتژمێری کوارتز لەلایەن وارن ماریسۆن و ج.دەبلیو. هۆرتۆن لە تاقیگەی تەلەفۆنی بێڵ.

١٩٢٨: بۆ یەکەمجار لەلایەن ئەلێکساندەر فلیمینگەوە بینرا کە پەنسلین ماددە دژە زیندەییەکان دەڕژێنێت. پەرەپێدانی پەنسلین وەک دەرمان دەگەڕێتەوە بۆ تیمێکی پزیشک و زانا لەوانە هاوارد واڵتەر فلۆری و ئێرنست چەین و نۆرمان هیتلی.

١٩٢٨: فرانک ویتل بە فەرمی بیرۆکەی خۆی بۆ بزوێنەری تۆربۆ جێت پێشکەش کرد. لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٩دا زیاتر پەرەی بە بیرۆکەکانی دا. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠، ویتڵ یەکەم تۆمارکراوی داهێنانەکەی خۆی پێشکەش کرد.

١٩٢٨: فیلۆ فارنسۆرس یەکەم تەلەڤزیۆنی ئەلیکترۆنی پراکتیکی بۆ ڕۆژنامەکان نمایش کرد.

١٩٢٩: داهێنانی پیچی تۆپ (Ball screw) لەلایەن ڕودۆڵف جی بۆهم.

١٩٣٠: داهێنانی بزوێنەری ڕامجێتی سووتاوی سوپەرسۆنیک لەلایەن فرانک ویتڵ.

١٩٣٠: داهێنانی وردبینی فاز-کۆنتراست لەلایەن فریتس زێرنیکەوە.

١٩٣١: داهێنانی مایکرۆسکۆپی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئێرنست ڕوسکا.

١٩٣٣: داهێنانی ڕادیۆی FM لەلایەن داهێنەر ئێدوین ئێچ ئارمسترۆنگەوە تۆمارکرا.

١٩٣٥: نایلۆن، یەکەم ڕیشاڵی تەواو دروستکراو لەلایەن واڵاس کارۆسێرزەوە بەرهەمهێنرا کاتێک لە کۆمپانیای دوپۆنت کاری دەکرد.

١٩٣٨: کۆمپانیای Z1 کە لەلایەن کۆنراد زوزەوە دروستکرا، یەکەم کۆمپیوتەر بوو کە بە ئازادی بەرنامەی بۆ دابنرێت لە جیهاندا.

١٩٣٨: لە تاقیکردنەوەیەکدا دابەشبوونی ناوکی لەلایەن کیمیاناسان ئۆتۆ هان و فریتز ستراسمان و فیزیازان لیز میتنەر و ئۆتۆ ڕۆبەرت فریش و زانایانی فیزیایی دۆزرایەوە، کە پڕۆژەی وزەی ئەتۆمی ئەڵمانیا لەسەر بنەمای ئەم توێژینەوەیە بوو. پڕۆژەی تیوب ئالۆیز و دواتر پڕۆژەی مانهاتن و پڕۆژەی بۆمبی ئەتۆمیی سۆڤیەت کاریگەری ئەم توێژینەوەیەیان لەسەر بوو.

١٩٣٩: ناوم گورڤیچ ئامێری کارەبایی بووژانەوەی دڵ (ئەلیکترۆشۆک)ـی داهێنا.

١٩٤٠: ئایزۆتۆپی Pu-239 (ئایزۆتۆپی پلۆتۆنیۆم) جۆرێکە لە ماددە کە دەتوانرێت وەک توخمێکی تێکدەر لەناو ئامێرە ئەتۆمییەکاندا بەکار بهێنرێت. لەلایەن گلێن سیبۆرگەوە دۆزرایەوە.

١٩٤٠: جۆن ڕاندال و هاری بووت پەرەیان بە ماگنێترۆنی کاڤیتی بە هێزێکی بەرز و بەرهەمهێنانی مایکرۆوەیڤ دا، دواتر بۆ ئامێرە بازرگانییەکانی ڕادار و فڕنی مایکرۆوەیڤ بەکارهێنرا.

١٩٤١: داهێنانی پۆلیستەر لەلایەن جۆن وینفیڵد و جەیمس دیکسۆن.

١٩٤٢: بەرهەمهێنانی موشەکی V-2 کە یەکەم مووشەکی بالیستیکی دوور مەودای جیهان بوو، لەلایەن ئەندازیار وێرنهێر ڤۆن براونەوە پەرەی پێدرا.

١٩٤٤: تەواوکردنی پێکوتەی ڤایرۆسی ناتووشکەر لەلایەن پزیشک جۆناس سالک و تۆماس فرانسیسەوە.

١٩٤٥: بۆمبی ئەتۆمی لەلایەن پرۆژەی مانهاتنەوە پەرەی پێدرا و بە خێرایی لە مانگی ئابی ١٩٤٥ لە بۆردمانە ئەتۆمییەکانی هێرۆشیما و ناکازاکی بەکار هێنرا و بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی بە جەنگی جیهانیی دووەم هێنا.

١٩٤٥: پێرسی سپێنسەر، لەکاتێکدا لە کۆمپانیای ڕیتیۆن دامەزرابوو، فڕنی مایکرۆوەیڤی لەسەر بنەمای ماگنێترۆن داهێنا.

١٩٤٦: جەیمس مارتن کورسی ڕزگاربوون یان ئیجێکتەری داهێنا، کە بیرۆکەکەی لە مردنی هاوڕێ و فڕۆکەوانی تاقیکار کاپتن ڤالێنتاین بەیکەرەوە وەرگرت لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە لە ساڵی ١٩٤٢.

١٩٤٧: داهێنانی هۆلۆگرافی لەلایەن دێنیس گابۆرەوە.

١٩٤٧: فلۆید فاریس و ج.ب.کلارک (کۆمپانیای نەوت و غازی ستانۆلیند) تەکنەلۆجیای شکاندنی هایدرۆلیکیان داهێنا.

١٩٤٧: یەکەم ترانسیستۆر کە ترانسیستۆرێکی دوو جەمسەرییە کە پەیوەندی بە خاڵەوەیە، لەلایەن جۆن باردین و واڵتەر براتن لە ژێر چاودێری ویلیام شۆکلی لە تاقیگەی بێڵ داهێنرا.

١٩٤٨: یەکەم کاتژمێری ئەتۆمی لە نووسینگەی نیشتمانی ستانداردەکان پەرەی پێدرا.

١٩٤٨: دروستکردنی پۆڵای بە ئۆکسجینی بنەڕەتی لەلایەن ڕۆبەرت دورێرەوە پەرەی پێدرا. زۆربەی زۆری ئەو پۆڵایانەی لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێن بە بەکارهێنانی کورەی ئۆکسجینی بنەڕەتی بەرهەم دەهێنرێن.

١٩٥٠: بێرتی مێشک یان (Bertie the Brain) وەک یەکەم یاری ڤیدیۆیی لە پێشانگای نیشتمانی کەنەدا بۆ خەڵک نمایش کرا.

١٩٥٠: ژووری تۆرۆیداڵ بە کێڵگە موگناتیسییە ئەکسیاڵییەکان (تۆکاماک) لەلایەن ئیگۆر ئی.تام و ئەندرێی دی. ساخارۆڤەوە پەرەی پێدرا.

١٩٥٢: پڕۆسەی شووشەی فلۆت لەلایەن ئەلیستەر پیلکینگتۆن پەرەی پێدرا.

١٩٥١: یەکەم بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ ماڵان لە شاری ئارکۆ لە ویلایەتی ئایداهۆ ئەنجام درا.

١٩٥٢: دروستکردنی یەکەم چەکی ئەتۆمی گەرمی.

١٩٥٣: یەکەم ئامێری تۆمارکردنی ڤیدیۆیی کە تۆمارکەری سکانێکی هێلیکی بوو، لەلایەن نۆریکازو سەوازاکیەوە داهێنرا.

١٩٥٤: داهێنانی پاتری خۆر لەلایەن زانایان بێڵ تەلەفۆن و کالڤین ساودەر فۆلەر و داریل چاپین و جیراڵد پیرسۆن، بۆ وەرگرتنی هێزی خۆر. کە یەکەم ئامرازی پراکتیکی بوو بۆ کۆکردنەوەی وزە لە خۆر و گۆڕینی بۆ کارەبا.

١٩٥٥: هاڤێرکرافت یان لەنگەڕەکەشتی لەلایەن کریستوفر کۆکەریلەوە دروست کرا.

١٩٥٥: پەرەپێدانی کۆنتێنەری ئینتەرمۆداڵ لەلایەن مالکۆم مەکلین.

١٩٥٦: داهێنانی هارد دیسک لەلایەن کۆمپانیای IBM.

١٩٥٧: لەیزەر و ئامێری گەورەکەری ئۆپتیکاڵ لەلایەن گۆردۆن گۆڵد و چارڵز تاونزەوە داهێنرا. دواتر ئەم داهێنانانە بوونە هۆکارێکی بنەڕەتی بۆ بەهێزکردنی ئینتەرنێت.

١٩٥٧: یەکەم کۆمپیوتەری کەسی کە کەسێک بەکاری هێنا و لەلایەن کیبۆردێکەوە کۆنتڕۆڵی دەکرد، ناوی IBM 610 بوو، لە ساڵی ١٩٥٧ لەلایەن کۆمپانیای IBM داهێنرا.

١٩٥٧: یەکەم مانگی دەستکرد بە ناوی Sputnik 1 هەڵدرایە ئاسمان.

١٩٥٨-١٩٥٩: بازنەی یەکگرتوو یان چیپ (Integrated Circuit) بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن جاک کیلبی و ڕۆبەرت نۆیسەوە داهێنرا.

١٩٥٩: ترانسیستۆری MOSFET (MOS) لەلایەن محمەد عەتائوڵڵای میسری و داون کەهنگی کۆری لە تاقیگەی بێڵ داهێنرا. لە زۆرینەی بەرهەمە ئەلیکترۆنییە مۆدێرنەکاندا بەکاردێت. ئەم داهێنانە لە ترانسیستۆرەکانی پێشووتر کە دوو جەمسەری بوون بچووکتر و خێراتر و متمانەپێکراوتر و هەرزانتر بوو، ئەمەش بووە هۆی شۆڕشێک لە کۆمپیوتەر و کۆنتڕۆڵ و پەیوەندییەکان.

١٩٦٠: یەکەم لەیزەری کارا لەلایەن تیۆدۆر مایمانەوە داهێنرا.

١٩٦١: یەکەم گەشتی ئاسمانی بە تیم لەلایەن ڤۆستۆک ١ بەدەست هات.

١٩٦٣: یەکەم جگەرەی ئەلیکترۆنی لەلایەن هێربێرت ئەی جیلبێرتەوە دروستکرا.

١٩٦٤: شینکانسن، یەکەم خزمەتگوزاری سەرنشینی بازرگانی شەمەندەفەری خێرا دروست کرا.

١٩٦٥: داهێنانی کەڤلار لەلایەن ستێفانی کوولێکەوە لە کۆمپانیای دوپۆنت.

١٩٦٩: ARPANET و تۆڕی NPL هەستان بە جێبەجێکردنی گۆڕینی پاکەت (packet switching)، بە سوودوەرگرتن لە چەمک و دیزاینەکانی دۆناڵد دەیڤز.

حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو: کریپتۆگرافی کلیلی گشتی (Public-key cryptography) لەلایەن جەیمس ئێچ ئێلیس، کلیفۆرد کۆکس، مالکۆم ج.ویلیامسۆن، ویتفیڵد دیفی، مارتن هێلمان، ڕالف مێرکڵ، ڕۆن ڕیڤێست، ئادی شامیر، لیۆنارد ئادلمان و هاوکارانی داهێنرا و پەرەی پێدرا.

١٩٧٠: داهێنانی بژمێری گیرفان.

١٩٧١: یەکەم مایکرۆپڕۆسێسەری تاکە چیپ بە ناوی Intel 4004 داهێنرا. پەرەپێدانی لەلایەن فێدریکۆ فاگینەوە سەرپەرشتی کرا.

١٩٧١: هەڵدانی یەکەم وێستگەی بۆشایی ئاسمان بە ناوی سالیوت ١.

١٩٧٢: یەکەم کۆنسۆڵی یارییە ڤیدیۆییەکان کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ یاریکردنی یارییە ڤیدیۆییەکان لە تەلەڤزیۆنێک بەکاردێت دروست کرا، کە بریتیبوو لە ماگناڤۆکس ئۆدیسێ.

١٩٧٣: یەکەم سیستمی پەیوەندی فایبەر ئۆپتیک لەلایەن کۆمپانیای ئۆپتێلیکۆمەوە پەرەی پێدرا.

١٩٧٣: یەکەم ڕووکاری بەکارهێنەری گرافیکی بازرگانی لە ساڵی ١٩٧٣ لەسەر زیرۆکس ئاڵتۆ خرایە بازاڕەوە. GUIی مۆدێرن دواتر لەلایەن زیرۆکس ستار و ئەپڵ لیزا زیاتر بەناوبانگ بوو.

١٩٧٣: یەکەم شاشەی ساوانی (Touch Screen) یان هەستەوەر بە بەرکەوتن لە CERN پەرەی پێدرا.

١٩٧٤: بەرنامەی کۆنترۆڵکردنی گواستنەوە (IP) لەلایەن ڤینتۆن سێرف و ڕۆبەرت ئی.کان پێشنیار کرا، و لەسەر بنەمای کارەکانی لویس پۆزین، بنەما بۆ ئینتەرنێتی مۆدێرن دروستکرا.

١٩٧٥: ئەلتایر ٨٨٠٠ دروست کرا، کە بوو بە پریشکێک و شۆڕشی مایکرۆکۆمپیوتەری هەڵگیرساند.

١٩٧٧: دکتۆر واڵتەر جیلبێرت و فرێدریک سانگەر شێوازێکی نوێیان داهێنا بۆ ڕێکخستنی DNA کە بەهۆیەوە خەڵاتی نۆبڵیان بەدەستهێنا.

١٩٧٧: یەکەم ئۆتۆمبێلی خۆکار کە پشتی بە وایەرەکانی ژێر ڕێگا نەبەستبوو لەلایەن تاقیگەی ئەندازیاری میکانیکی تسوکوبا دیزاین کرا.

١٩٧٨: سیستەمی جیهانی بۆ دیاریکردنی شوێن (GPS) کەوتە خزمەتەوە. هەرچەند یەکەم سیستەمی گەشتیاری مانگی دەستکرد نییە، بەڵام یەکەم سیستەمی گەشتکردنە بە شێوەیەکی بەرفراوانی مەدەنی.

١٩٧٩: یەکەم کۆنسۆلی یاری دەستی بەناوی مایکرۆڤیژن بڵاوکرایەوە.

١٩٨٠: فلاش میمۆری (هەردوو جۆری NOR و NAND) لەلایەن فوجیۆ ماسوکاوە داهێنرا لەکاتی کارکردن بۆ تۆشیبا. دواتر لە ساڵی ١٩٨٤ بە فەرمی بە خەڵک ناسێنرا.

١٩٨١: یەکەم کەشتی ئاسمانی کە دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە گەشتە تاقیکارییەکانی ئەنجامدا.

١٩٨١: کەین کرامەر پەرەی بە ئامێری میدیا پلەیەری دیجیتاڵی IXIی بە قەبارەی کارتی بانکیی دا.

١٩٨٢: سیدی ڕۆمێک (CD) داهێنرا کە دەتوانرا زانیاری تێدا هەڵبگیرێت، بەڵام ناتوانرێت لەلایەن کۆمپیوتەرێکی ترەوە بنووسرێت بۆ هەڵگرتنی زانیاری و پەخشکردنی مۆسیقا بەکاربێت. 

١٩٨٢: گواستنەوەی تەلەTزیۆنی مانگی دەستکردی ڕاستەوخۆ بۆ ماڵەوە دروست کرا و یەکەم پەخشی بریتیبوو لە کەناڵی سکای وەنی بەریتانی.

١٩٨٢: یەکەم کۆمپیوتەری لاپتۆپ خرایە بازاڕەوە کە بریتی بوو لە Epson HX-20ـی ٨/١٦ بتی.

١٩٨٣: داهێنانی ستێریۆلیتۆگرافی لەلایەن چاک هالەوە.

١٩٨٤: یەکەم مۆبایلی بازرگانی بە ناوی DynaTAC 8000X دروستکرا لەلایەن مۆتۆرۆلا.

١٩٨٤: پێشەنگایەتیکردنی پرۆفایلی DNA لەلایەن ئەلیک جێفریسەوە.

١٩٨٥: داهێنانی پاتری لیتیۆم ئایۆن لەلایەن جۆن بی گودنۆ و ڕاچید یازامی و ئاکیرا یۆشینۆ. کە کاریگەری لەسەر ئەلیکترۆنیاتی بەکاربەری مۆدێرن و ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەبووە.

١٩٨٩: کارلهاینز براندنبێرگ ئەلگۆریتمەکانی دەنگی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە ستاندارد دەکران: MPEG-1، چینی ٣ (mp3)، و دواتر MPEG-2، چینی ٧ پاڵپێوەنانی دەنگی پێشکەوتوو (AAC).

١٩٨٩: داهێنانی تۆڕی جیهانیی ئینتەرنێت لەلایەن زانای کۆمپیوتەر تیم بێرنەرز لی.

١٩٩١: یەکەم درایڤەری بازرگانی کە لەسەر بنەمای فلاش بوو (SSD)، لەلایەن کۆمپانیای SunDiskـەوە خرایە بازاڕەوە.

١٩٩٤: مۆبایلی IBM Simon، یەکەم مۆبایلی زیرەک لە جیهاندا لەلایەن کۆمپانیای IBM پەرەی پێدرا.

١٩٩٤: نەوەی یەکەمی بلوتوز لەلایەن کۆمپانیای ئێریکسۆن مۆبایلەوە پەرەی پێدرا. کە بۆ ئاڵوگۆڕی داتا بەکار دەهات لە نێوان ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

١٩٩٥: DVD جۆرێکی تری هەڵگرتن بوو وەک سیدی، لەلایەن فیلیپس و سۆنی و تۆشیبا و پاناسۆنیکی لە ساڵی ١٩٩٥ داهێنرا و پەرەی پێدرا، DVD توانای هەڵگرتنی بەرزتری پێشکەش دەکرد لە چاو کۆمپاکت دیسکەکان.

١٩٩٦: سیێنا یەکەم سیستەمی مالتیپلێکسی دابەشکردنی شەپۆلی بازرگانی بە هاوبەشی لەگەڵ سپرینت بڵاوکردەوە. ئەمەش توانای بەرفراوانی ئینتەرنێتی دروست کرد.

١٩٩٨: یەکەم ئامێری لێدەری MP3ـی گەورە لەلایەن کۆمپانیای SaeHan Information Systems بڵاوکرایەوە.


سەرچاوەکان



363 بینین