داوای تووتنی بۆندار لە حاجی ئەسعەد ئاغا - شێخ ڕەزا

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-07-31-22:33:00 - کۆدی بابەت: 9629
داوای تووتنی بۆندار لە حاجی ئەسعەد ئاغا - شێخ ڕەزا

ناوه‌ڕۆك

داوای تووتنی بۆندار لە حاجی ئەسعەد ئاغا

شاعیر: شێخ ڕەزا

بەرهەم: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی

هۆنراوە: داوای تووتنی بۆندار لە حاجی ئەسعەد ئاغا

تۆ کەمنەزەری دەرحەقی من ئێستێکە ئاغا
من ماومە هەوای سوحبەتی تۆم هەر لە دەماغا

تا ڕۆژی قیامەت بە خودا زیندووە نامرێ
بابێ کە بمێنێ کوڕی وەک تۆی لە وەجاغا

بۆ تووتنەکەی بیشەمە و شاور و شێتنە
شێت بووم و نەهات، وەختە دڵم دەرچێ لە داغا

جاران چ بە جاغ و چ بە بار بۆت دەهەناردم
نانێری ئەمێستا نە بە بار و نە لە جاغا

ڕێی نەوتەکە باجگیری ئەگەر زۆرە دەفەرمووی
ڕێی خاسە بە شەو خاڵییە با بێ بە بولاغا

نەمزانی فەلەک گۆبەنی هەر بۆ منە یاخو
سەد دەستی وەکوو دەستی منی کردووە بە زاغا

یا ڕەب گوزەران کا بە سەفا وەختێ عەزیزت
پەیوەستە لە دەوری چەمەن و گەردشی باغا

بۆ چوونە تەوافی حەرەمی شاهیدی مەقسوود
عالەم هەموو مەئزوونە ڕەزا هەر لە یەساغا


سەرچاوەکان



261 بینین