هەستکردن بە کەوتنە خوارەوە لە کاتی خەودا

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-07-15:44:00 - کۆدی بابەت: 9737
هەستکردن بە کەوتنە خوارەوە لە کاتی خەودا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەستکردن بە کەوتنە خوارەوە لە کاتی خەودا (بە عەرەبی: الشعور بالسقوط أثناء النوم، بە ئینگلیزی: hypnic jerk)، هەندێک کەس لە کاتی خەوتندا هەست بەوە دەکەن لە ناکاو لە شوێنێکی بەرز دەکەونە خوارەوە، هەندێکی دیکەش هەست دەکەن کە لەسەر جێگەی نوستنەکەیان دەکەونە خوارەوە، ئەمانەش چەند هۆکارێکی دیاریان لە پشتەوەیە.

هۆکارەکانی

هەستکردن بە کەوتنە خوارەوە لە بەزرییەوە یان لە بۆشاییەوە لەکاتی خەودا دەکرێت کۆمەڵێک بارودۆخی تری لە پشتەوە بێت وەکوو:

  1. بەهۆی کەوتنە خەوی جەستە بەڵام هێشتا مێشک بە ئاگایە، ئەمەش بەهۆی قۆناغەکانی خەوتنەوە ڕوودەدات.
  2. کارکردنی زۆری جەستەیی و شەکەتی و ماندووبوون.
  3. دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و گرفتە دەروونییەکان.
  4. خواردنەوەی ڕادەیەکی زۆر لە خواردنە کحولییەکان و ماددە کافایینەکان.
  5. تێکچوونی کاتەکانی خەو یان کەمخەوی.
  6. زۆربەی کات بەهۆی خەوبینینەوەیە.


سەرچاوەکان



611 بینین