دۆرهام

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-08-11-23:53:00 - کۆدی بابەت: 9807
دۆرهام

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دۆرهام (بە ئینگلیزی: Durham، بە عەرەبی: درم) شارێک و بچووکترین یەکەی کارگێڕی نێوخۆییە لەسەر ڕووباری وێر (Wear)، لە ناوچەی دۆرهام، ئینگلتەرا. ژمارەی دانیشتووانی شارەکە لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٠ـدا ٢٩٤٫٥٤٢ کەس بوو و ڕووبەری ڕووی دۆرهام ٣٢ کیلۆمەتر دووجایە.

مێژوو و گرنگی شارەکە

بەڵگە شوێنەوارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مێژووی جێگیرگەی ناوچەکە بەنزیکەیی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠ ساڵ پێش زایین، کاتێک گرووپێک ڕەبەن ناوچەکەیان هەڵبژارد و لێی مانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا شوێنی جوگرافی شارەکە هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەرگریکردن لە ئینگلتەرا لە هێرشی سکۆتلەندییەکان. لە ١٧ـی تشرینی یەکەمی ١٣٤٦ لە نزیک شاری دۆرهام جەنگی نێوان ئینگلتەرا و سکۆتلەندا ڕوویدا و بە شکستی سکۆتلەندییەکان کۆتایی هات. هەروەها چەند جارێک و لە ساڵانی ١٥٤٤، ١٥٨٩ و ١٥٩٨ـدا نەخۆشی تاعوون لە شارەکەدا بڵاوبوویەوە. لە ساڵانی ١٩٩٠ـەکاندا و بەهۆی بەرەوپێشچوونی پیشەسازی تووتنەوە ژمارەی دانیشتووانی شارەکە گەشەی کرد و باری دارایی دانیشتووان باش بوو، لەگەڵ ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە ناوچەکانی دەوروبەرەوە دەهاتنە شارەکەوە.

جەنگەکان و ژمارەی سەربازەکانی شارەکە

دانیشتووان

ژمارەی دانیشتووانی دۆرهام لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ـدا ٢٨٣٫٥٠٦ کەس بوو، ئەم ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا گەشتە ٢٩٤٫٥٤٢ کەس، ڕێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتووانی شارەکە لە ئێستادا ١٫٩١٪. هەروەها ڕێژەی هەژاری ١٤٫١٨٪ ـیە و تێکڕای تەمەنی دانیشتووانی شارەکە ٣٣٫٩ ساڵییە، تێکڕای تەمەنی نێرەکان ٣٢٫٦ـیە و مێیەکان ٣٤٫٩ ساڵی.

پێکهاتە نەتەوەییەکانی شارەکە

  • سپی پێست: ٤٨٫٤٣٪
  • ڕەش پێست یان ئەفریقی ئەمریکی: ٣٧٫٤٨٪
  • ئاسیایی: ٥٫٣٧٪
  • ئەوانەی دوو نەتەوە یان زیاتریان هەیە: ٥٫١١٪
  • نەتەوەکانی تر: ٣٫٢٩٪
  • ئەمریکی ڕەسەن: ٠٫٢٧٪
  • هاوایی ڕەسەن یان دوورگەنشینەکانی زەریای هێمن: ٠٫٠٥٪

زمان

زمانی ئینگلیزی زمانی زۆرینەی دانیشتووانی دۆرهامە و ٨٠٫٨٧٪ـی دانیشتووان تەنیا بە ئینگلیزی قسە دەکەن، لە کاتێکدا ١٩٫١٣٪ـی دانیشتووان بە زمانەکانی تر دەدوێن. لە دوای زمانی ئینگلیزییەوە زمانی ئیسپانی زۆرترین قسەپێکەری هەیە و ١١٫٩٨٪ـی دانیشتووان پێک دەهێنن.

شوێنی لەدایکبوون

زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە، بە ڕێژەی ٨٥٫٢٩٪ـی دانیشتووان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبوون، لەگەڵ ئەوەشدا ٤٦٫٤٢٪ـی دانیشتووان لە باکووری کارۆلینا لەدایکبوون. هەروەها ٩٫٧٠٪ـی دانیشتووان هاوڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نین و زۆربەی زۆری ئەوانەشی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایک نەبوون خەڵکی ئەمریکای لاتینن.

٤٣٫٤٪ـی خەڵکی دۆرهام ئاییندارن

  • باپتیست: ١٤٫١٪
  • ئەندامی کڵێسای ئێپیسکۆپال: ١٪
  • کاسۆلیک: ٤٫٢٪
  • لۆسەری: ٠٫٦٪
  • میتۆدیست: ٥٫٦٪
  • پێنتاکۆستال (سەر بە گرووپێکی ئایینی مەسیحی کە باوەڕیان بە هێزی گیانی پیرۆز هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی‌یەکان): ١٫٧٪
  • تایبەت بە کڵێسای پریسبەتێری ( لقێکە لە کڵێسای پرۆتستانتی): ٢٫٨٪
  • ئەندامانی کڵێسای عیسا مەسیح: ٠٫٧٪
  •  ئایینێکی تری مەسیحی: ١٠٫٢٪
  • ئایینی جوولەکە: ٠٫٩٪
  • ئایینێکی ڕۆژهەڵاتی: ٠٫٥٪
  • ئایینی ئیسلام: ٠٫٨٪

کەشوهەوا

بەپێی سیستمی پۆلێنکردنی کەشوهەوای کوپن و گیگەر، کەشوهەوای شارەکە ئۆقیانوسییە، بەگشتی کەشی شارەکە گەرم و مامناوەندە. هەروەها بەشێوەیەکی بەرچاو باران لە شارەکەدا دەبارێت، تەنانەت لە وشکترین مانگی ساڵیشدا بارانێکی زۆر دەبارێت. تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانە ٨٫٨ پلەی سەدییە و ساڵانە نزیکەی ٧٤٢ مللیمەتر باران دەبارێت.

شاری دۆرهام لە نیوەگۆی باکوورە، هاوینی ئەم شارە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات و لە مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت. مانگەکانی وەرزی هاوین بریتین لە، حوزەیران، تەممووز، ئاب و ئەیلوول. ڕێژەی شێ لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرزترینە ٨٤٫٧٦٪ـە، لە کاتێکدا ڕێژەی شێ لە مانگی تەممووزدا نزمترینە ٧٤٫٨٨٪ـە.

وەرزی سارد سێ مانگ دەخایەنێت، لە ١ـی کانوونی یەکەم تا ٢٨ـی شوبات، تێکڕای پلەی گەرمی ڕۆژانە لە خوار ١٤٫٤ پلەی سەدییەوەیە. ساردترین مانگی ساڵ مانگی کانوونی دووەمە، تێکڕای نزمترین پلەی گەرمی ٠٫٥ پلەی سەدییە و بەرزترین پلەی گەرمی ١٠٫٥ پلەی سەدییە.

وشکترین مانگی ساڵ مانگی ئازارە و بە تێکڕایی ٥١ مللیمەتر باران دەبارێت، لە مانگی ئابدا ڕێژەی دابارین بەرزە و بە تێکڕایی ٧١ مللیمەتر باران دەبارێت.

تێکڕای پلەی گەرمی شارەکە

مانگی تەممووز گەرمترین مانگی ساڵە و تێکڕای پلەی گەرمی ١٥ پلەی سەدییە، مانگی کانوونی دووەم ساردترین مانگی ساڵە و تێکڕای پلەی گەرمی شارەکە ٣٫٦ پلەی سەدییە. هەروەها ساڵانە ١١٣٫٥٧ کاتژمێر تیشکی خۆر بەسەر شارەکەوە دەدرەوشێتەوە.

باشترین کات بۆ سەردانکردنی شارەکە، سەرەتای مانگی ئایار تا ناوەڕاستی حوزەیران و ناوەڕاستی مانگی ئاب تا ناوەڕاستی تشرینی یەکەمە.

هەندێک لە شوێنە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکانی شارەکە

۱. کڵێسای دۆرهام

۲. قەڵای دۆرهام

۳. کەناری دەریای سیهام

٤. مۆزەخانەی خۆرهەڵاتی

٥. باخچەی گوڵستانی زانکۆی دۆرهام

٦. کەناری ڕۆژهەڵاتی دۆرهام

۷. پاڵاس گرین

٨. کێڵگە هۆڵ هیڵ

۹. مۆزەخانەی دۆرهام و سەنتەری کەلەپووری

۱۰. پارکی وارتۆن


سەرچاوەکان

58 بینین