کیوی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-08-20-23:50:00 - کۆدی بابەت: 9916
کیوی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کیوی (بە ئینگلیزی: Kiwi)، میوەیەکی تامخۆشی قەبارە بچووکە، توێکڵێکی قاوەیی و زبری هەیە، بەشی ناوەوەی ڕەنگی سەوزە و خاڵداری ڕەشە کە بریتین لە تۆوەکان، ناوچەی ڕەسەنی میوەی کیوی وڵاتی چینە بەڵام لە ئێستادا لە زۆر ناوچەی تری جیهان بەرهەم دەهێنرێت وەک نیوزلەندا کە لە ئەمڕۆدا بەرهەمهێنی سەرەکی میوەی کیوییە.

ماددە خۆراکییەکانی

میوەی کیوی چەندین ماددەی خۆراکی بەسوودی تێدایە وەک:

سوودە تەندروستییەکانی

میوەی کیوی چەندین سوودی گرنگ بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت لەوانەش:

  • بەهێزکردنی سیستمی بەرگری: کیوی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین سی تێدایە کە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جەستە دەدات لە کاتی کاردانەوەی بەرامبەر هەموو هۆکارێکی نەخۆشی، ئەمەش وادەکات جەستە لە توشبوون بە هەوکردن و نەخۆشی بەدوور بێت.
  • پاراستنی تەندروستی دڵ: میوەی کیوی تایبەتمەندییەکی گرنگی هەیە کە بریتییە لە توانای نزم کردنەوەی پەستانی خوێنی، ئەمەش مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ لە پێکهاتەیدا هەیە کە ڕێگرە لە ڕەقبوونی دەمارەکانی دڵ و بە هەمان شێوە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ.
  • پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس: بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ یارمەتی کەمکردنەوەی توشبوون بە قەبزی و چەندین کێشە و گرفتی تری گەدە و کۆئەندامی هەرس دەدات.
  • پاراستنی تەندروستی پێست: هەبوونی ماددەی کۆلاجین لە میوەی کیویدا یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست دەدات و بە شێداری دەیهێڵێتەوە.


سەرچاوەکان



397 بینین