دراوی وڵاتی تورکیا چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-08-21-20:57:00 - کۆدی بابەت: 9941
دراوی وڵاتی تورکیا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تورکیا (بە ئینگلیزی: Turkey، بە عەرەبی: تركيا، بە تورکی: Türkiye) وڵاتێکی نێوان کیشوەری ئاسیا و ئەورووپایە، لەگەڵ وڵاتانی بولگاریا، یۆنان، جۆرجیا، ئەرمینیا، عێراق و ئێران هاوسنوورە. پایتەختەکەی ئەنقەرەیە.

ئابووری تورکیا ئابوورییەکی بازاڕی تازە پێگەیشتووە، بانکی جیهانی تورکیا وەک وڵاتێکی سەرو مامناوەند لە ڕووی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیییەوە دادەنێت. لەلایەن هەندێک لایەنی ترەوە بە وڵاتێکی پێشکەوتوو دادەنرێت.

تورکیا لە وڵاتە پێشەنگەکانی جیهانە لە ڕووی بەرهەمی کشتوکاڵی، قوماش، ئامێری لێخوڕین، کەرەستەی بیناسازی، کەرەستە ئەلیکترۆنییەکان و کەلوپەلی ناوماڵ.

دراوی وڵاتی تورکیا چییە؟

تورکیا سوود لە دراوێکی تایبەت دەبینێت بە ناوی لیرەی تورکی یان لیرەی نوێی تورکی (بە ئینگلیزی: Turkish Lira، بە عەرەبی: ليرة تركية) کورتکراوەی (TRY)، دراوی فەرمی وڵاتی تورکیایە.

بۆ یەکەمجار لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٥ خراوەتە بازاڕەوە، لیرەی نوێی تورکی یەکسان بوو بە یەک ملیۆن لیرەی کۆنی تورکی. لە کاتی دووبارە نرخاندنەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ یاسایەکی نوێ شەش سفری کۆتایی لە بەهای دراوەکە لابرد.

مێژووی بڵاوکردنەوەی لیرەی تورکی وەکوو دراوێک بەسەر دوو قۆناغدا دابەش دەبێت، یەکەم لیرەی تورکی ماوەی ساڵانی ١٩٢٣ بۆ ٢٠٠٥، دووەم قۆناغ لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە دەست پێدەکات.

بە درێژایی مێژوو دراوەکە بە فرانکی فەڕەنسی، پاوەندی بەریتانی و دۆلاری ئەمریکییەوە بەستراوەتەوە. بەڵام چیتر پەیوەندییەکی ڕوونی بە دراوەکانی ترەوە نییە و تورکیا هەوڵ دەدات خۆی کاریگەری لەسەر بەهای لیرەی تورکی هەبێت.

پۆلێنەکانی دراوەکە بریتین لە ٥، ١٠، ٢٠، ٥٠، ١٠٠ و ٢٠٠ لیرە، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بریتین لە ١، ٥، ١٠، ٢٥ و ٥٠ کوروش، ١٠٠ کوروش یەک لیرە پێکدەهێنێت، هەروەها دراوی کانزایی ١ لیرەییش هەیە.

بەهای لیرەی تورکی

لیرەی تورکی لە هەندێک کاتدا وەک یەکێک لە کەم بەهاترین دراوەکان لە جیهاندا ڕیزبەندی کراوە، دوای هەڵاوسانی بەربڵاوی ساڵی ٢٠٠٥ دووبارە بەهای دراوەکەی بەرزبوویەوە.

تا مانگی ئایاری ٢٠٢١ یەک لیرەی نوێی تورکی بەهاکەی نزیکەی ١٢ سەنت بە دۆلاری ئەمریکی بووە، کەواتە یەک دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر ٨,٣ لیرەی تورکی بووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا بەهای هەر لیرەیەک بە نزیکەیی بەرانبەر ١٨ دۆلاری ئەمریکییە و بەردەوام لە گۆڕاندایە و جێگیر نییە.


سەرچاوەکان



690 بینین