زرێپۆشی تاکتیکی سووکی هاوبەش

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-22-16:25:00 - کۆدی بابەت: 9951
زرێپۆشی تاکتیکی سووکی هاوبەش

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زرێپۆشی تاکتیکی سووکی هاوبەش (بە عەرەبی: مركبة تكتيكية خفيفة مشتركة، بە ئینگلیزیJoint Light Tactical Vehicle)، زرێپۆشێکی سەربازی ئەمریکی و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکایە، یەکێکە لە وەشانە سەرکەوتووەکانی ئۆتۆمبێلی هامەری سەربازی، لە ساڵی ٢٠٠٥ دەست بە بەرهەمهێنانی کراوە و لە ئەرکە جۆراوجۆرەکانی وەک هەڵگرتنی ئەفسەر، چەک و کەلوپەلی سەربازی بەکاردەهێنرێت. هەروەها بەهۆی خێرایی و تۆکمەیی جەستەی ئۆتۆمبێلەکە وەک ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری (ئەمبوڵانس) و سیخوڕی و پاڵپشتی تاکتیکی و لۆجستییەکانی جەنگەکاندا بەکاردەهێنرێت.

زانیاری گشتی
درێژی ٦.٢٥ مەتر
بەرزی ٢.٦ مەتر
کێش ٩ تەن
زۆرترین خێرایی ١١٥ کیلۆمەتر
بزوێنەر تۆربۆ دیزڵ

گەشەپێدان

ئۆتۆمبێلی هامەری سەربازی (HMMWV) کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٥ خرایە خزمەتەوە، لە کاتی جەنگی ساردا بەکارهێنرا، بەڵام بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مینی بۆمبڕێژکراوی دەستکردەوە کە بە (IED) ناسراوە, نەیتوانی سەرکەوتوو بێت بەرامبەری و لە پێشڕەوییەکانی بەردەوام بێت هەر بۆیە ئۆتۆمبێلی (HMMWV) لاوازییان بەرامبەر بە IED نیشاندا. دواتر دەستکرا بە بەرهەمهێنانی وەشانێکی بەرزتر لە ئۆتۆمبێلەکە کە ئەویش بووە هۆی بەرهەمهێنانی زرێپۆشی JLTV، کە دواتر وەکوو جێگرەوەی هاممەرە سەربازییەکان ناسێندرا.

وەشانەکانی ئۆتۆمبێلەکە

  • M1278 هەڵگری چەکی قورس: بەشدارە لە هەڵگرتنی مووشەک و پاکێجی چەکە قورسەکان (JLTV-HGC).
  • M1279 گواستنەوە: بەشدارە لە هاوکارییە سەربازییەکان و ڕێکخستنی پاکێجە سوودبەخشەکان (JLTV-UTL).
  • M1280 مەبەستی گشتی: بەشدارە لە ئەرکە گشتییەکان و هاوکارییە سەربازییەکان (JLTV-GP).
  • M1281 هەڵگری چەکە سوکەکان: بەشدارە لە هەڵگرتنی چەکی شەڕی نزیک و ڕێکخستنی پاکێجی چەکە سوکەکان (JLTV-CCWC).

بەکار‌هێنەران

ئەو هێز و سوپایانەی ئەم زرێپۆشە سەربازییە بەکاردەهێنن بریتین لە: 


سەرچاوەکان



240 بینین