پاستای قارچک

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-08-25-21:47:00 - کۆدی بابەت: 10013
پاستای قارچک

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پاستای قارچک (بە ئینگلیزی: Mushroom pasta، بە عەرەبی: باستا الفطر) جۆرێکە لە پاستا کە هیچ گۆشتێکی تێدا بەکارناهێنرێت. لەبری ئەوە بە قارچک دروست دەکرێت. قارچکیش جیا لە تامە خۆشەکەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە. ئەم پاستایەش بە چەند هەنگاوێک دروست دەکرێت.

کەرەستەکان

  • پاکەتێک مەعکەرۆنی (ئەو شێوازەی کە خۆت دەتەوێت)
  • ٣٥٠ گرام قارچک
  • سێ دەنک سیر
  • ١٠٠ گرام کەرەوز
  • بەهارات
    بیبەری ڕەش، خوێ، ڕۆن، کەرە (زبدە) بەپێی پێویست

دروستکردن

هەنگاوی یەکەم

سەرەتا مەعکەرۆنییەکە دەکەیتە ناو ئاوەوە، تاکوو نەرم دەبێتەوە. هەروەها بڕێک خوێی تێ دەکرێت و بۆ ماوەی ١٠ خولەک دەکوڵێت تاکوو نەرم دەبێت. 

هەنگاوی دووەم

قارچکەکان قاش قاش لەت دەکرێن، دواتر لەناو ڕۆندا سوور دەکرێتەوە، لە ماوەی سوور کردنەوەکەیدا بیبەری ڕەش، خوێ، کەرەوزی وردکراو، سیری وردکراوی تێ دەکرێت. دواتر هەموو ئەو بەهاراتەنەی کە ئارەزووی دەکەیت بۆی زیاد بکە. پاشان لێی بگەڕێ تاکوو بەباشی تێکەڵ بە هەموو ئەو کەرەستانە دەبێت و سوور دەبێتەوە.

هەنگاوی سێیەم

دوای ئەوەی قارچکەکە بەتەواوی ئامادەبوو لەگەڵ مەعکەرۆنییەکەدا، هەردووکیان بەباشی تێکەڵ دەکرێن و پێشکەش دەکرێت.


سەرچاوەکان



297 بینین