ویردەکانی بەیانیان

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2022-08-27-23:04:00 - کۆدی بابەت: 10041
ویردەکانی بەیانیان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ویردەکانی بەیانیان یان زیکرەکانی بەیانیان (بە عەرەبی: اذکار الصباح، بە ئینگلیزی: Azkar AL-Sabah) کۆمەڵە ویردێکی دیاریکراون موسڵمانانە لە کاتی بەیانیان دەیخوێنن چونکە خێر و چاکەی زۆری هەیە، هاوکات کاریگەرییەکی باش لەسەر ڕۆژەکە دروست دەکات. ئەم ویردانە سوننەتن و فەرز نین، کاتەکەی لە دوای نوێژی بەیانییەوە تاکوو کاتی خۆرهەڵاتنە، ئەگەر موسڵمان لەبیری چوو دەکرێت دوای ئەو کاتەش بیخوێنێت. ویردی بەیانیان هەر کەسێک بۆ خۆی ئەنجامی دەدات، واتا ئەم ویردە بە کۆمەڵ ئەنجام نادرێت. ویردەکان بە دەستی ڕاست دەکرێن، هەروەها بە دەستنوێژ و بەبێ بوونی دەستنوێژیش ئەنجام دەدرێن.

ویردەکانی بەیانیان

١-خوێندنی ئایەتەلکورسی ژمارە ئایەتی ٢٥٥ـی سوورەتی (البقرة)، بەپێی گێرانەوەکانی پێغەمبەر ﷺ ھەر کەسێک ڕۆژبکاتەوە و ئەم ئایەتە بخوێنێت ئەوە لە زیانی جنۆکە پارێزراو دەبێت تاکوو ئێوارە.

أعوذ بالله من الشيطان الرجيم
(اللَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْ‌ضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ کُرْ‌سِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ).

٢-خوێندنەوەی سوورەتی (الاخلاص) و (الفلق) و (الناس) سێ جار

هەر کەسێک ئەم سێ سوورەتە لە بەیانیاندا بخوێنێت ئەوە لە هەموو شتێکی زیانبەخش پارێزراو دەبێت.
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ
قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ يَکُن لَّهُ کُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ
قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ الْفَلَقِ ﴿١﴾ مِن شَرِّ‌ مَا خَلَقَ ﴿٢﴾ وَمِن شَرِّ‌ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ﴿٣﴾ وَمِن شَرِّ‌ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ﴿٤﴾ وَمِن شَرِّ‌ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ﴿٥﴾

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ
قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ النَّاسِ ﴿١﴾ مَلِکِ النَّاسِ ﴿٢﴾ إِلَـٰهِ النَّاسِ ﴿٣﴾ مِن شَرِّ‌ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ ﴿٤﴾ الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ‌ النَّاسِ ﴿٥﴾ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ﴿٦﴾

٣-«أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْکُ للهِ وَالْحَمْدُ للهِ، لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيکَ لَهُ، لَهُ الْمُلْکُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى کُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، رَبِّ أَسْأَلُکَ خَيْرَ مَا فِي هَذا الْيَوْمَ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهُ وَأَعُوذُ بِکَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذا الْيَوْمَ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ، رَبِّ أَعُوذُ بِکَ مِنَ الْکَسَلِ، وَسُوءِ الْکِبَرِ، رَبِّ أَعُوذُ بِکَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ وَعَذَابٍ فِي الْقَبْرِ»
واتا: به‌یانیمان به‌سه‌رداهات و به‌رده‌وام سامان و ستاییش بۆ خودایه‌، هیچ په‌رستراوێکیش شایسته‌ی په‌رستن نییه‌ جگه‌ له‌ (الله)ـی تاک و ته‌نیای بێ هاوه‌ڵ نه‌بێت، سامان و ستاییش بۆ ئه‌وه، هەر ئه‌و به‌ توانا و به‌ ده‌سه‌ڵاتە به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا، ئه‌ی په‌روه‌ردگارم داوای خێر و چاکه‌ی ئه‌مڕۆت لێده‌که‌م لەگەڵ ئه‌و خێر و چاکه‌یه‌ش که‌ له‌ دوای ئه‌مڕۆدایه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگارم په‌نات پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌مڕۆ و ئه‌و شه‌ڕ و خراپه‌یه‌ش که‌ له‌ دوای ئه‌مڕۆدایه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگارم په‌نات پێده‌گرم له‌ ته‌مبه‌ڵی و شه‌ڕ و خراپه‌ی پیری، هه‌روه‌ها په‌نات پێده‌گرم له‌ سزای ناو دۆزه‌خ و سزای ناو گۆڕ.

٤-«اللَّهُمَّ بِکَ أَصْبَحْنَا، وَبِکَ أَمْسَيْنَا، وَبِکَ نَحْيَا وَبِکَ نَمُوتُ وَإِلَيْکَ النُّشُورُ»
واتا: خودایه‌ به‌ به‌خشش و نیعمه‌تی تۆوه‌ به‌یانی و شه‌ومان به‌سه‌رداهات و به‌ به‌خششی تۆش ده‌ژین و ده‌مرین، زیندوو کردنه‌وه‌ش هه‌ر بۆ تۆیە و بۆ لای تۆ ده‌گه‌ڕێینەوە.

٥-«اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُکَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِکَ وَوَعْدِکَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِکَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَکَ بِنِعْمَتِکَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ»
واتا: خودایه‌ تۆ په‌روه‌ردگارمیت و هیچ په‌رستراوێکیش نییه‌ که‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت جگه‌ له‌ تۆ، دروستت کردووم و منیش به‌نده‌ی تۆم، خودایه‌ من له‌سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنه‌که‌ی خۆمم، که‌ به‌ تۆم داوه‌ تا چه‌نده‌ له‌ توانامدا بێت، خودایه‌ په‌نات پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامم داوه‌، خودایه‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێم که‌ تۆ به‌خشش و نیعمه‌تت به‌سه‌ردا ڕشتووم، ددانیش به‌ تاوانه‌کانمدا ده‌نێم و داوای لێخۆشبوونت لێده‌که‌م، هیچ که‌سێکیش له‌ تاوانه‌کان خۆش نا بێت جگه‌ له‌ تۆ.
ھەرکەسێک لە بەیانیاندا ئەم ویردە بە یەقینەوە بخوێنێتەوە و بمرێت دەچێتە بەھەشتەوە، هەروەھا پێی دەگوترێت سەرگەورەی ویردەکان.

٦-«اللَّهُمَّ إِنِّي أَصبحتُ أُشْهِدُکَ وَأُشْهِدُ حَمَلَةَ عَرْشِکَ وَمَلائِکَتِکَ وَجَمِيعَ خَلْقِکَ، أَنَّکَ أَنْتَ اللهُ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ وَحْدَکَ لاَ شَرِيکَ لَکَ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُکَ وَرَسُولُکَ» چوار جار
واتا: خودایە شەو بەسەرمدا ھات و شایەتیت بۆ دەدەم و ئەوانەیش کە عەرشەکەی تۆیان ھەڵگرتووە شایەتیت بۆ دەدەن و فریشتەکان و ھەموو دروستکراوەکانت شایەتیت بۆ دەدەن، کە بەڕاستی تۆ خودایت و ھیچ پەرستراوێکیش شایستەی پەرسن نییە جگە لە تۆ، تاک و تەنیایت و ھیچ ھاوەڵێکت نییە، ھەروەھا شایەتیش دەدەن کە محەمەد ﷺ بەندە و نێردراوی تۆیە.

ھەرکەسێک لە بەیانیاندا چوار جار ئەم ویردە بخوێنێت ئەوە خودای گەورە لە ئاگری دۆزەخ دەیپارێزێت.

٧-«اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَدَنِي، اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي سَمْعِي، اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَصَرِي، لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِکَ مِنَ الْکُفْرِ وَالْفَقْرِ، وَأَعُوذُ بِکَ مِن عَذَابِ الْقَبْرِ، لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ» سێ جار
واتها: خودایه‌ له‌ لاشه‌ و بیستن و بینینمدا ساغ و سه‌لامه‌تیم پێ ببه‌خشه‌، هیچ په‌رستراوێکیش شایسته‌ی په‌رستن نییه‌ جگه‌ له‌ تۆ، خودایه‌ من په‌نات پێده‌گرم له‌ بێ باوه‌ڕی و هه‌ژاری، هه‌روه‌ها په‌نات پێده‌گرم له‌ سزای ناو گۆڕ، هیچ په‌رستراوێکیش شایسته‌ی په‌رستن نییه‌، جگه‌ له‌ تۆ.

٨-«حَسْبِيَ اللهُ لا إِلهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيْهِ تَوَکَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ» حەوت جار

واتا: خودام بەسە لە ھەموو کارو بارێکمدا، ھیچ پەرستراوێکیش نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لەو نەبێت، پشت و تەوەککولم بەو بەستوە و ئەوە پەروەردگاری عەرشە گەورەکەی خۆی. هەر کەسێک لە بەیانیاندا حەوت جار بیخوێنێت ئەوە چی بوێت لە کار و باری دونیا و دواڕۆژدا خودا پێی دەبەخشێت.

٩-«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُکَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُکَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ، وَأَهْلِي، وَمَالِي، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي، وَآمِنْ رَوْعَاتِي، اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِکَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحتِي»
واتا: خودایه‌ داوای لێخۆشبوون و پارێزگارییت لێده‌که‌م له‌ دونیا و دواڕۆژدا، خودایه‌ داوای لێخۆشبوون و پارێزگاریت لێده‌که‌م له‌ ئایین و دونیا و خانه‌واده‌ و سامانمدا، خودایه‌ ناته‌واوی و که‌مووکورتییه‌کانم دابپۆشه‌، خودایه‌ ترس و دڵه‌ڕاوکێم مه‌هێڵه‌، خودایه‌ پێش و پاش و ڕاست و چه‌پ و سەروومەوە پارێزراو بکه‌ له‌ خراپه‌ و شه‌ڕی شه‌یتان، خودایه‌ په‌نا ده‌گه‌رم به‌ گه‌وره‌ییت له‌وه‌ی که‌ له‌ ژێرمه‌وه‌ سزا بدرێم.

١٠-«اللَّهُمَّ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ، رَبَّ کُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيْکَهُ، أَشْهَدُ أَنْ لا إِلهَ إِلا أَنْتَ، أَعُوذُ بِکَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي، وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْکِهِ، وَأَنْ أَقْتَرِفَ عَلَى نَفْسِي سُوءًا، أَوْ أَجُرَّهُ إِلَى مُسْلِمٍ»
واتا: خودایه‌ ئه‌ی زانا به‌ شته‌ په‌نهانی و ئاشکراکان، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئه‌ی په‌روه‌ردگار و پادشای هه‌موو شتێک، شایه‌تی ده‌ده‌م به‌وه‌ی که‌ هیچ په‌رستراوێک شایسته‌ی په‌رستن نییه‌ جگه‌ له‌ تۆ، خودایه‌ په‌نا ده‌گرم به‌ تۆ له‌ خراپه‌ی نه‌فس و ده‌روونم، هه‌روه‌ها له‌ خراپه‌ و شه‌ڕی شه‌یتان و هاوەڵەکانی، هه‌روه‌ها له‌وه‌ی که‌ ده‌روونم هانم بدات بۆ ئه‌نجامدانی خراپه‌یه‌ک یان خراپه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر موسوڵمانێک بکات.

١١-«بِسْمِ اللهِ الَّذِي لا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ فِي الأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ» سێ جار
واتا: به‌ ناوی ئه‌و خودایه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌ودا هیچ شتێک زیان ناگه‌یه‌نێت نه‌ له‌ زه‌وی و نه‌ له‌ ئاسماندا، ئه‌و خودایه‌یه‌ که‌ بیسه‌ر و زانایه.
هەر کەسێک لە بەیانیان و ئێواراندا ئەم ویردە بخوێنێت ھیچ شتێک زەرەی پێناگەیەنێت.

١٢-«رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا، وَبِالإِسْلامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَبِيًّا» سێ جار
ڕازی بووم به‌وه‌ی که‌ (الله) په‌رستراوم بێت و ئیسلام ئایینم بێت و محه‌مه‌دییش ﷺ پێغه‌مبه‌رم بێت.
هەر کەسێک لە بەیانیاندا سێ جار ئەم ویردە بخوێنێت، ئەوە خودای گەورە پێویستی کردووە لەسەر خۆی کە لە ڕۆژی دواییدا لێی ڕازی ببێت.

١٣-«يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ بِرَحْمَتِکَ أَسْتَغِيثُ، أَصْلِحْ لِي شَأْنِي کُلَّهُ وَلا تَکِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ»
واتا: ئه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ زیندوویت و به‌رده‌وامیش ده‌مێنیت، بە به‌زه‌یی خۆت داوات لێده‌که‌م، کار و بارودۆخم به‌ چاک بگێڕه‌ و به‌ ئه‌ندازه‌ی چاو ترووکاندنێکیش خۆم نه‌ده‌یته‌ ده‌ستی دەروون و نەفسی خۆم.

١٤-«أَصْبَحْنَا عَلَى فِطْرَةِ الإِسْلامِ، وَعَلَى کَلِمَةِ الإِخْلاصِ، وَعَلَى دِينِ نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَم، وَعَلَى مِلَّةِ أَبِيِّنَا إِبْرَاهِيمَ، حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا کَانَ مِنَ الْمُشْرِکِينَ»
واتا: له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام ڕۆژمان کردەوە، له‌سه‌ر شایه‌تیدان به‌ (لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ، وَمُحَمَّدٌ رَسُولُ اللهِ) و له‌سه‌ر ئایینی محەمه‌د ﷺ و له‌سه‌ر ڕێبازی پێغەمبەرمان ئیبراهیم، که‌ بریتیبوو له‌ وازهێنان له‌ هاوبه‌ش دانان و چوون به‌ره‌و یه‌ک خوا په‌رستی، هه‌روه‌ها دووربوون و به‌ری بوو له‌ هاوبه‌شدانه‌ران.

١٥-«سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ» سەد جار
واتا: پاک و بێگه‌ردی و بێکه‌م و کورتی و ستاییش بۆ (الله)ـیه‌.
ھەرکەسێک لە بەیانیاندا بیخوێنێت، ئەوە لە ڕۆژی دواییدا کەسێک نییە وەکوو ئەو پلەی بەرز بێت، جگە لەو کەسە نەبێت کە وەکوو ئەو یان زیاتری خوێندبێت.

١٦-«لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيکَ لَهُ، لَهُ الْمُلْکُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى کُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ» ده جار یان یه‌ک جار له‌ کاتی بێ تواناییدا.
واتا: هیچ په‌رستراوێک نییه‌، که‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه‌ له‌ (الله)ـی تاکی بێ هاوه‌ڵ نه‌بێت، موڵک و سامانه‌کان و ستاییش بۆ ئه‌وه‌، ئه‌ویشه‌، که‌ به‌ توانایه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
ھەرکەسێک بیخوێنێت ئەوە دە چاکەی بۆ دەنووسرێت و دە تاوانی لەسەر لادەچێت و دە پلە بەرز دەبێتەوە و خودایش لە شەیتان دەیپارێزێت.

١٧-«سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ: عَدَدَ خَلْقِهِ، وَرِضَا نَفْسِهِ، وَزِنَةَ عَرْشِهِ، وَمِدَادَ کَلِمَاتِهِ» سێ جار له‌ به‌یانیاندا
واتا: پاکی و بێگه‌ردی و ستاییش بۆ خودایه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی دروستکراوه‌کانی و ڕازیبوونی و قورسایی عه‌رشه‌که‌ی و زۆری وشه‌کانی.

١٨-«أَسْتَغْفِرُ اللهِ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ» سه‌د جار له‌ ڕۆژێکدا
واتا: خودایه‌ داوای لێخۆشبوونت لێده‌که‌م و هه‌ر بۆ لای تۆش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌.

 ١٩-«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُکَ عِلْمًا نَافِعًا، وَرِزْقًا طَيِّبًا، وَعَمَلاً مُتَقَبَّلاً»
واتا: خودایە من داوای زانستی بەسوود و ڕۆزی پاک و حەڵاڵ و کردەوەی وەرگیراوت لێدەکەم.

٢٠-«اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ» دە جار
واتا: خودایە دروود و سڵاوات بڕژێنە بەسەر پێغەمبەرمان محەمەد.
هەرکەسێک لە بەیانیاندا دە جار سڵاوات لەسەر پێغەمبەر بدات ئەوە لە ڕۆژی دواییدا بەر شەفاعەتی دەکەوێت.


سەرچاوەکان



649 بینین