شەهرزاد (٢٠١٥)

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-08-29-23:58:00 - کۆدی بابەت: 10069
شەهرزاد (٢٠١٥)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شەهرزاد (بە فارسی: شهرزاد، بە ئینگلیزی: Shahrzad) زنجیرەیەکی ئێرانییە و لە سێ وەرز پێکهاتووە. وەرزی یەکەمی لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی بە پەخشکرد. زنجیرەکە لە چەشنی درامی، مێژوویی، ڕۆمانسی و تاوانکارییە. (حەسەن فەتحی) دەرهێنەری زنجیرەکەیە، وەبەرهێنانیشی لەلایەن (محەمەد ئیمامی)ـیەوە بۆ کراوە. نووسینی سیناریۆکەی لەلایەن (حەسەن فەتحی و نەغمە سەمینی)ـیەوە نوسراوە. وەرزی یەکەمی شەهرزاد پێکهاتبوو لە ٢٨ ئەڵقە، وەرزی دووەمی ١٥ ئەڵقە، وەرزی سێیەمیشی ١٦ ئەڵقە بوو. زنجیرەکە لەلایەن شەبەکەی نمایشی خانەگییەوە بڵاوکرایەوە و تاکوو ئێستا بە باشترین زنجیرەی ئێرانی دادەنرێت.

نواندنکارە سەرەکییەکان

نوادنکار کەسایەتی
تەرانە عەلیدوستی شەهرزدا
عەلی نەسیرییان بزورگ ئاغا
شەهاب حوسەینی قوباد
موستەفا زەمانی فەرهاد
پەریناز ئیزەدیار شیرین
مەهدی سوڵتانی هاشم
مەحمود پاک نییەت جەمشید 
رویا نونهالی بەڵقیس

کاری میوزیکی زنجیرەکە

بەهۆی ئەوەی زنجیرەیەکی ڕۆمانسی بوو، لە ڕوووی موزیکەوە کارێکی زۆر باشی بۆ کراوە. تاکوو ئەڵقەی پێنجەم (عەلیڕەزا قوربانی) گۆرانی دەوت بۆ تیتراژی سەرەتا و کۆتایی زنجیرەکە. بەڵام لەدوای ئەڵقەی پێنجەوە (موحسین چاوشی) یەکەمین تراکی خۆی بڵاوکردەوە به ناوی (کجایی) کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو. جیا لەوەش حەوت تراکی تری بۆ شەهرزاد وتووە. لە وەرزی دووەمی زنجیرەکەشدا (سینا سەرلک) تراکێکی وتووە. لە وەرزی سێیەمیشدا (ئەمین بانی) دوو تراکی بۆ وتووە.

چیرۆک

چیرۆکەکە باس لە ساڵی ١٩٥٣ دەکات کە ئێران لە ژێر دەسەڵاتی (دکتۆر موسەدیق)ـدا بوو. شەهرزاد کچە خوێندکارێکی بەشی پزیشکییه، فەرهاد کوڕە خوێندکارێکی بەشی ئەدەبیاتە. شەهرزاد و فەرهاد ئاشقی یەکن و بڕیارە پێکەوە هاوسەرگیری بکەن. تاکوو ئەوەی بەهۆی کودەتایەکەوە دکتۆر موسەدیق لەسەر دەسەڵات لادەچێت و چارەنووسی وڵات دەگۆڕدرێت. چارەنووسی خۆشەویستی نێوان شەهرزاد و فەرهادیش دەکەوێتە مەترسییەوە و هەموو شتەکان پێچەوانە دەبنەوە.

چەند ڕاستییەک دەربارەی زنجیرەکە

  • سەرەتا بڕیاربوو شەهاب حوسەینی ڕۆڵی فەرهاد، موستەفا زەمانی ڕۆڵی قوباد ببینێت، بەڵام دواتر گۆڕدرا.
  • بڕیاربوو زنجیرەکە لە یەک وەرزدا کۆتایی پێ بهێنرێت، بەڵام بەهۆی دزەپێکردنی سیناریۆی زنجیرەکە، هەروەها سەرمایەدارانی زنجیرەکە بە مەبەستی پارە سپیکردنەوە زنجیرەکەیان درێژ کردەوە. دواتر سەرمایەدارەکان دەستبەسەرکران.
  • بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمپینێکیان بەناوی (نا بۆ شەهرزدا) پێکهێنا، ئەویش بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی بابەتی سەرمایەداری و پارەی زنجیرەکە.

بەشە گرنگەکان

قاوەخانەی نادری

یەکێک لە شوێنە گرنگەکانی زنجیرەکە قاوەخانەی نادری بوو، کە شوێنی ژوانی شەهرزاد و فەرهاد بوو. ئەو شوێنەیە فەرهاد ملوانکەی (مەلی ئامین)ـی بە دیاری بەخشییە شەهرزاد. لە ساڵی ١٩٢٧ ڕێبوارێکی ئەرمەنی بەناوی (خاچیک مادیکیانس) ئەم قاوەخانەیەی دروستکرد. لە دەیەی سی و چلەکاندا شوێنی چاوپێکەونی زۆرینەی ڕۆشنبیران بووە، کە یەکێک لەوانە (سادق هیدایەت) بوو. زۆرینەی خواردنە بیانییەکان بۆ یەکەمین جار لێرەوە دروستکراوە و پێشکەشی خەڵکی کراوە.

مەلی ئامین

مەلی ئامین ئەو ملوانکەیە بوو کە فەرهاد لە قاوەخانەی نادری بە دیاری بەخشییە شەهرزاد. ئەم ملوانەکەیە مەلێکی بچووکی تێدایە. کە لەچەندین هۆنراوەدا باسی لێوە کراوە.

گۆرانی (کجایی)

یەکێکی تر لە بەشە گرنگەکانی زنجیرەکە، گۆرانی کجایی (لەکوێی) بوو. کە لەلایەن (محسن چاوشی) وتراوە. یەکەمین گۆرانی ئەم هونەرمەندە بوو بۆ زنجیرەکە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو. ئەمەش وای کرد بینەری زنجیرەکە زیاتر ببێت.

خەڵاتەکان

  • لە شانزەیەمی ڤیستیڤاڵی دونیای وێنەگرتن، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر درا بە (حەسەن فەتحی) و خەڵاتی باشترین نواندکاری پیاو بۆ (شەهاب حوسەینی و عەلی نەسیرییان). هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنانی تەمەنێک خزمەت بە کاری هونەری درا بە (مەحمود پاک نییەت).
  • لە چواردەیەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی یاس، خەڵاتی باشترین سیناریۆ درا بە (حەسەن فەتحی و نەغمە سەمینی). 
  • لە هەژدەیەمین ڤیستیڤاڵی حافزدا بۆ وەرزی دووەمی زنجیرەکە. خەڵاتی باشترین دەرهێنەری تەلەفزیۆن درا بە (حەسەن فەتحی) 
  • خەڵاتی باشترین نوانکاری پیاو بۆ (مەهدی سوڵتانی)، باشترین نواندنکاری ژن بو (رویا نونهالی).


سەرچاوەکان



836 بینین