بۆچی زەوی بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ فوئاد شاگوڵ فوئاد - به‌روار: 2022-08-30-21:54:00 - کۆدی بابەت: 10080
بۆچی زەوی بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بۆچی زەوی بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە (بە عەرەبی: لماذا تدور الارض حول الشمس؟، بە ئینگلیزی: ?Why does earth revolve around the sun). خولانەوە بریتییە لە جووڵەی تەنێک بە دەوری تەوەرەکەی خۆیدا. زەوی بە دەوری تەوەرەکەی خۆیدا دەخولێتەوە، کە لە ئەنجامدا ڕۆژ و شەو دروست دەبێت. لە ڕاستیدا زەوی بە دەوری خۆر، یان لە خولگەیەکدا بە چواردەوری خۆردا دەسوڕێتەوە. یەک سوڕانەوەی تەواوی زەوی بە دەوری خۆردا نزیکەی ٣٦٥ ڕۆژ یان ساڵێک دەخایەنێت. ئەو هێزانەی لە کۆمەڵەی خۆردا هەن، کاردەکەن بۆ هێشتنەوەی زەوی و هەسارەکانی تر لە خولگەکانیاندا بە چواردەوری خۆردا.

بارستاییی گەورە

هەر تەنێک بارستاییی زیاتر بێت، هێزی کێشکردنی تەنەکانی تری زۆرە. گەورەترین تەن لە کۆمەڵەی خۆردا خۆرە، کە لە ڕاستیدا یەکێکە لە ئەستێرە کورتە بنە زەردە گەورەکانی گەردوون. بارستاییی خۆر ١،٩٨*١٠ بە هێزی ٣٠ کیلۆگرامە. واتا ٣٣٣ هەزار جار لە بارستاییی زەوی گەورەترە و هەزار جار لە بارستاییی موشتەریش گەورەترە. لە ئەنجامدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە هێزی کێشکردنی خۆر زۆر زیاترە لە هەر هەسارەیەک کە بە دەوریدا دەسوڕێتەوە.

هێزی کێشکردن

لەبەرئەوەی ئەو بڕی هێزی کێشکردنەی کە خۆر دەری دەدات زۆر زیاترە لەوەی زەوی، زەوی ناچار دەکات بە سوڕانەوە لە خولگەیەکدا بە دەوری خۆردا. هێزی کێشکردنی خۆر، زەوی بە هەمان شێوەی هەموو هەسارەکانی تری کۆمەڵەی خۆر بە دەوری خۆیدا کێش دەکات. هاوشێوەی ئەو شێوازەیە کە زەوی مانگی پێ لەخۆ گرتووە. هێزی کێشکردنی زەوی زۆر بەهێزترە بەبەراورد بەوەی مانگ، بۆیە مانگ ناچار دەبێت بچێتە خولگەیەکەوە بە دەوری زەویدا. 

هێزەکانی تر

زەوی خاوەنی خێرایییەکە کە ئەستوونە لەسەر هێزی کێشکردنی خۆر. زەوی لە سەرەتادا خێرایییەکەی بەهۆی خولانەوەوە دەستکەوت لە سەرەتاکانی دروستبوونی کۆمەڵەی خۆر. بەهۆی ئەوەی بۆشایی ئاسمان هەوای تێدا نییە، هیچ هێزێکی لێکخشان نییە خێرایی خولانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا خاو بکاتەوە. هێزی کێشکردنی خۆر بایی ئەوەندە بەهێزە بەبەردەوامی زەوی کێش بکات و لە خولگەکەیدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەوەندە بەهێز نییە بەسەر خێرایییەکەیدا زاڵ بێت. ئەمە زەوی دەخاتە دۆخێکی هەمیشەیی تەوژمی گۆشەییی ڕێژەیی خۆرەوە. ئەگەر زەوی خاوەنی هیچ خێرایییەکی ئەستوون نەبووایە، کێشکردنی خۆر دەبووە هۆی ئەوەی هەسارەی زەوی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت و دەبووە هۆی لەناوچوونی هەسارەکە.


سەرچاوەکان



1050 بینین