مزگەوتی گەورەی کەراچی

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-09-01-20:32:00 - کۆدی بابەت: 10108
مزگەوتی گەورەی کەراچی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مزگەوتی گەورەی کەراچی یان مزگەوتی گریندی کەراچی (بە ئینگلیزی: Grand Jamia Mosque، بە عەرەبی: المسجد الكبير لكراجي)، کۆبینایەکی کولتوورییە لە قۆناغی دروستکردندایە لە بەحریە تاون کەراچی لە پاکستان. هەر کە مزگەوتەکە تەواو بێت، دەبێت بە گەورەترین مزگەوتی پاکستان و سێیەم گەورەترین مزگەوتی جیهان. ئەم مزگەوتە جێگای ٨٠٠ هەزار نوێژخوێنی تێدا دەبێتەوە.

دیزاینی مزگەوتەکە

دیزاینی مزگەوتەکە تێکەڵەیەکە لە تەلارسازی مەغۆلی، عەرەبی، فارسی و تورکی. ڕووبەری ڕووەکەی ٥٠ ئەیکەر (٢٠ هێکتار) ـە و شوێنەکەی لە لووتکەی گردێکی ١٨ مەتر بەرزدایە بۆ ئەوەی مزگەوتەکە لە چەندین کیلۆمەترەوە دیار بێت. ئەم مزگەوتە تاکە منارەیەکی ٩٩ مەتری هەیە، و بە شێوەیەکی گشتی ١٥٠ قوبەی تێدایە. بەرزی گەورەترین قوبە ٧٥ مەترە. لە دروستکردنی مزگەوتەکەدا مەڕمەڕێکی ڕەنگ بێجیی کوالێتی بەرزی بەلوچستانی بەکارهاتووە. کۆبیناکە بە باخچەی گەورە دەورە دراوە کە لە چوار لاوە بە دیواری شێوە کەوانە دەورە دراوە.


سەرچاوەکان



201 بینین