دراوی وڵاتی میسڕ چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-04-20:57:00 - کۆدی بابەت: 10149
دراوی وڵاتی میسڕ چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

میسڕ بە فەرمی کۆماری عەرەبی میسڕ (بە ئینگلیزی: Egypt، بە عەرەبی: مصر) وڵاتێکی نێوان کیشوەری ئاسیا و ئەفریقایە، دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و باشووری ڕۆژاوای ئاسیا، لە باکوورەوە لەگەڵ دەریای ناوەڕاست و لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەڵەستین و ئیسرائیل هاوسنوورە، هەروەها لەگەڵ دەریای سوور لە ڕۆژهەڵات و سوودان لە باشوور و لیبیا لە ڕۆژاوا هاوسنوورە، کەنداوی عەقەبە لە باکووری ڕۆژهەڵات میسڕ لە ئوردن و سعوودییە جیادەکاتەوە، قاهیرە پایتەخت و گەورەترین شاری میسڕە.

ئابووری میسڕ بە شێوەیەکی گشتی پشت بە کشتوکاڵ، میدیا، هەناردەکردنی نەوت و گازی سروشتی و گەشتیاری دەبەستێت، هەروەها بە یەکێک لە گەورەترین ئابوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت لە بواری گەشتیاری و پیشەسازی و کشتوکاڵ.

دراوی وڵاتی میسڕ چییە؟

میسڕ بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتە بە ناوی جونیەی میسڕیی، جنیەی میسڕی یان پاوەندی میسڕی (بە ئینگلیزی: Egyptian pound، بە عەرەبی: الجنيه المصري) کورتکراوەی (EGP) هێماکەی () هەروەها دەتوانرێت بە هێمای (LE) ئاماژەی پێبکرێت کە کورتکراوەی ناوی فەڕەنسی جونیەی میسڕییە، دراوی فەرمی کۆماری عەرەبی میسڕە، هەروەها بە شێوەیەکی نافەرمی لە کەرتی غەززە و بەشێک لە سوودان بەکاردەهێندرێت.

پاوەندی میسڕی لە ساڵی ١٨٣٤ جێگەی قروشی میسڕی گرتەوە. جونیەی میسڕی لە سەرەتادا بە ستاندارتی زێڕ و زیو پەیوەستکرابوو، دواتر تا ساڵی ١٩٦٢ بە پاوەندی بەریتانییەوە پەیوەستکرا.

میسڕ لە ساڵی ١٩٦١ بانکی ناوەندی دامەزراند، کە بانکی ناوەندی میسڕ بوو دەکەوێتە قاهیرەی پایتەخت، بووە دەسەڵاتی دراوی کۆماری عەرەبی و کۆنتڕۆڵی هەڵسوڕانی جونیەی میسڕی کرد.

لە ساڵی ١٩٦٢ میسڕ بەهای جونیەی بە دۆلاری ئەمریکییەوە پەیوەستکرد، دراوەکە تا ساڵی ٢٠١٦ بە دۆلاری ئەمریکییەوە پەیوەستکرا تا ئەو کاتەی حکوومەت بڕیاری دا بە ئازادی هەڵبسوڕێت.

پۆلێنەکانی بریتین لە ١ جونیەی میسڕی، ٥ جونیەی میسڕی، ١٠ جونیەی میسڕی، ٢٠ جونیەی میسڕی، ٥٠ جونیەی میسڕی، ١٠٠ جونیەی میسڕی و ٢٠٠ جونیەی میسڕی، هاوکات دراوەکانی ٢٥ قروش و ٥٠ قروش هەیە کە بە دەگمەن بەکاردەهێندرێت، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی ١ جونیەی میسڕی، ٢٥ قروش و ٥٠ قروش.

بە گشتی بەهای دۆلارێکی ئەمریکی لە چەند ساڵی ڕابردوو لە نێوان ١٦ بۆ نزیکەی ٢٠ جونیەی میسڕی بووە. 


سەرچاوەکان



503 بینین