یەکەم شوێن کە نەوتی لێ دۆزرایەوە

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2022-09-10-23:13:00 - کۆدی بابەت: 10202
یەکەم شوێن کە نەوتی لێ دۆزرایەوە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

یەکەم شوێن کە نەوتی لێ دۆزرایەوە (بە ئینگلیزی: The first place where oil was discovered، بە عەرەبی: أول مكان اكتشف فيه النفطنەوت بریتییە لە پێکهاتەیەکی ئاڵۆزی هایدرۆکاربۆن کە لە زەویدا بە چەندین دۆخی جیاواز بوونی هەیە وەک، شل و گاز یاخود بە ڕەقی، هەروەها بەردی نەوت کە دووەم باوترین شلەی خاکە لە زەویدا، لە ڕابردوودا بۆ یەکەمینجار لە ناوچەی هیتی وڵاتی نێوان دوو ڕووبار دۆزراوەتەوە کە ئێستە پێی دەوترێت عێراق، لە ٤٠٠٠ ساڵ پێش زاییندا بابلییەکان قیریان دەرهێناوە و بەتایبەتی بۆ داخستنی درزی بەلەمەکانیان بەکاریانهێناوە، یاخود بۆ پێکەوە نووساندنی بەشەکانی چەک سوودیان لێ وەرگرتووە، جگە لە ئەمانەیش میسڕییە کۆنەکان بە مەبەستی مۆمیاکردن قیریان بەکارهێناوە.

ئەم قیرە زیاتر لە ئەنجامی بەهەڵمبوونی نەوتەوە دروستبووە، کە ئەو نەوتانەی بەشێوەیەکی سروشتی بەسەر زەویدا ڕۆشتوون بەتێپەڕبوونی کات و بەهۆی بەهەڵمبوونەوە تەنها قیرەکەیان لە دوای خۆیان جێهێشتووە، پاشانیش خەڵکی هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا وەک هۆکاری ڕێگریکردن لە دزەکردن و پڕکردنەوە بەکاریان هێناوە، هەروەها لە ٦٠٠٠ ساڵ پێش ئێستەوە قیر لە خاک دەردەهێنرێت و بۆ چەندین مەبەستی جیاواز خەڵکی سوودی لێوەردەگرن.

بەر لە ٢٠٠٠ ساڵ چینییەکان نەوتیان بۆ ڕووناککردنەوە و گەرمکردنەوە بەکارهێناوە، یاخود لە سەدەی دەیەم و پێشتردا خەڵکی چەندین ناوچە باوەڕیان وابووە کە نەوت لە بواری پزیشکییدا سوودی دەبێت، بۆ نموونە مارکۆ پۆلۆ ئەوەی بۆ دەرکەوتووە کە خەڵکی دەریای قەزوین نەوتیان بەکارهێناوە بۆ چارەسەرکردنی گەڕی وشتر، یاخود ڕۆمانییەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ئیمپراتۆر چارلزی پێنجەم بەکاریانهێناوە، کە چارلزی پێنجەم نەخۆشی پاشاکانی هەبوو.


سەرچاوەکان



406 بینین