دراوی وڵاتی ژاپۆن چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-13-20:49:00 - کۆدی بابەت: 10240
دراوی وڵاتی ژاپۆن چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ژاپۆن (بە ئینگلیزی: Japan) وڵاتێکی دوورگەییە لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا، دەکەوێتە نێوان دەریای ژاپۆن و باکووری ڕۆژاوای زەریای هێمن و ڕۆژهەڵاتی کۆریا، تۆکیۆ گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتەکەیە، یەکێکە لە چڕترین وڵاتەکان لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە.

لە ڕووی ئابوورییەوە یەکێکە لە پێشکەوتووترین ئابوورییەکانی جیهان، هەروەها یەکێکە لە وڵاتە گەورەکان لە ڕووی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆییەوە، هاوکات یەکێک بووە لە گەورەترین وڵاتانی هەناردەکەر و هاوردەکەر.

دراوی وڵاتی ژاپۆن چییە؟

ژاپۆن بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتە بە ناوی یەنی ژاپۆنی (بە ئینگلیزی: Japanese Yen، بە عەرەبی: ين ياباني) کورتکراوەی (JPY) هێماکەی (¥)، دراوی فەرمی وڵاتی ژاپۆنە، یەنی ژاپۆنی سێیەمین دراوە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لە پاش دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆ.

پۆلێنەکانی دراوەکە بریتییە لە ١ یەن، ٥ یەن، ١٠ یەن، ٥٠ یەن، ١٠٠ یەن و ٥٠٠ یەن، هەروەها ١٠٠٠ یەن، ٢٠٠٠ یەن، ٥٠٠٠ یەن و ١٠,٠٠٠ یەن لە بازاڕدان، هاوکات خاوەنی دراوی کانزاییە پۆلێنەکانی بریتین لە ١ یەن، ٥ یەن، ١٠ یەن، ٥٠ یەن، ١٠٠ یەن و ٥٠٠ یەن.

لە ساڵی ١٨٧١ حکوومەتی مەیجی بە فەرمی یەنی وەک دراوی ژاپۆن پەسەندکرد، بانکی ژاپۆن لە ساڵی ١٨٨٢ وەکوو بانکی ناوەندی دروستکرا و یەکەم دراوی دەرکرد.

بەهای دۆلارێکی ئەمریکی لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ لە نێوان ١٠٣,٩٣ بۆ ١٤٢,٧٣ یەن بووە.


سەرچاوەکان



550 بینین