حوسامەدین چەلەبی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-18-20:00:00 - کۆدی بابەت: 10295
حوسامەدین چەلەبی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حوسامەدینی چەلەبی (بە ئینگلیزی: Husam al-Din Chalabi، بە عەرەبی: حسام الدین شيلبي)، سۆفییەکی بە ڕەچەڵەک کوردە. کە لە سەدەی سیانزەیەمی زایینیدا ژیاوە. ھاوچەرخ و شاگردی مەولانای ڕۆمی بووە و دوای مردنی ئەو بووە بە جێنشینی. کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر مەولانا داناوە و مەولانا کتێبی مەسنەویی مەعنەویی لەسەر داوی ئەو داناوە و حوسامەدینیش لە نووسینەوە و پێداچوونەوەی کتێبەکەدا یارمەتیی داوە.

ژیان

حوسامەدین لە دەوروبەری ساڵی ١٢٢٥ لە شاری قۆنیەی تورکیا لەدایکبووە. باپیری سۆفییەکی بەناوبانگی کوردبووە کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ورمێ بووە، بەڵام تەرمەکەی لە بەغدا نێژراوە. حوسامەدین لە قۆنیە شاگردی مەولانای ڕۆمی بووە. دواتر لە ساڵی ١٢٧٣ـدا، دوای مردنی مەولانا بوو بە جێگری ئەو و موریدەکانی مەولانا شوێنی کەوتن. تاکوو مردنی لە ساڵی ١٢٨٤ـدا لەو پۆستەدا ماوەتەوە. دوای ئەو سوڵتان وەلەدی کوڕی مەولانا بوو بە سەرۆکی تەریقەتەکە.

پەیوەندی لەگەڵ مەولانا

مەولانا لەدوای چوونی شەمسی تەورێزی ڕێزی زۆری لە حوسامەدین و شاگردێکی تری بە ناو سەلاحەدین زەڕکووب دەگرت. ئەو مەسنەویی بە ھاندانی حوسامەدین نووسی. خۆی لە مەسنەوییدا دەڵێت:

همچنین مقصود من زین مثنوی
ای ضیاء حق حسام الدین تویی

واتە مەبەستی من لە نووسینی ئەم مەسنەوییە تۆی ئەی نووری خودا ئەی حوسامەدین. ھەروەھا لە پێشەکیی مەسنەویدا و لە چەند شیعری تر و لە نامەکانییدا وەسفی زۆری حوسامەدینی کردووە.


سەرچاوەکان



141 بینین