حسێن عارف

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-18-21:08:00 - کۆدی بابەت: 10296
حسێن عارف

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حسێن عارف (بە عەرەبی: حسین عارف) چیرۆکنووس و یاساناس و پەرلەمانتاری کوردی باشووری کوردستان و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی گرووپی ڕوانگە، لە ساڵی ١٩٣٦ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

زانیاری گشتی
ناو حسین عارف عبدلره‌حمان
نەتەوە كورد
ئایین ئیسلام
شوێن و مێژووی لەدایکبوون سلێمانی-١٩٣٦
شوێنی نیشتەجێبوون سلێمانی-شه‌هیدانی سه‌رچنار
ئاستی خوێندن ده‌رچووی كۆلیژی یاسا
لایەنی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
ئەندامێتی لیژنەکان ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی

ئەندامێتی پەرلەمان

دوابەدوای ڕووداوەکانی ٣١ــی ئاب، حسێن عارف لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی تر دژ بە شەڕی چەکداریی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لەناو پەرلەمانی کوردستاندا مانییان گرتووە.

بەرھەمەکان

  • حسێن عارف، شار، بەرگی یەکەم: ١٩٨٦، بەرگی دووھەم: ٢٠٠١، سلێمانی.
  • حسێن عارف، چای شیرین: سەرجەم چیڕۆکە کورتەکان.
  • حسێن عارف. گەلە گورگ، چوار چیرۆک، ١٩٨٢.
  • حسێن عارف، کۆکتێل، زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ٢٠٠٥، ٢٨٦.
  • حسێن عارف، تەمەنێک لە بندەستی: ڕووداو و کارەساتەکانەوە، ٢.
  • حسێن عارف، توێشووی سەفەرێکی سەخت.
  • حسێن عارف، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان ١٩٨٤-١٩٨٢.
  • حسێن عارف، ئەندێشەی مرۆڤێک.
  • حسێن عارف، ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری حسێن عارف.
  • حسێن عارف، شانۆگەری جەنابی جانەوەر.
  • حسێن عارف، قوتابخانەی شیعری تازە.
  • حسێن عارف، ھێلانە.
  • حسێن عارف، کڵافەیەک ژانی تووڕە.

لێکۆڵینەوە

  • حسێن عارف، چیڕۆکی ھونەریی کوردی.
  • حسێن عارف، بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی.
  • حسێن عارف، روانگە و یاران و نەیارانی.
  • حسێن عارف، لە کۆڕی خەباتا: چیرۆک لە بەرھەمی دوای شۆڕش.
  • حسێن عارف، نووسینەوەکانم لە بواری رەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی ١٩٨٨-١٩٥٥.


سەرچاوەکان



568 بینین