مانەوە تا کاتێکی درەنگ چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-19-14:58:00 - کۆدی بابەت: 10306
مانەوە تا کاتێکی درەنگ چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مانەوە تا کاتێکی درەنگ چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟ (بە عەرەبی: ماذا تفعل قلة النوم بالجسم؟، بە ئینگلیزی: ?What does lack of sleep do to the body)، زۆرن ئەوانەی شەوانە کەم دەخەون یان تاکوو کاتێکی درەنگی شەو بە بێداری دەمێننەوە، لەکاتێکدا ئەمە مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستییان دروست دەکات. لێرەدا ئاماژە بە شەش لەو مەترسییانە دەکەین کە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبێتەوە کە شەوانە تاکوو کاتێکی درەنگ بێدار دەمێننەوە.

مەترسییەکانی درەنگ خەوتن

  1. کێش زیاد دەکات و ناتوانیت دایببەزێنیت.
  2. ئاستی ئەنسۆلین لە جەستەدا تێكدەچێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەبێت.
  3. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاتر دەبێت.
  4. جەستە تووشی لاوازی دەبێتەوە بەرانبەر نەخۆشییەکان و ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییانە زیاتر دەبێت کە پەیوەندییان بە کۆئەندامی بەرگرییەوە هەیە.
  5. تووشی تەمبەڵی و بێهێزی جەستەیی بەردەوام دەبیتەوە.
  6. ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاتر دەبێت.


سەرچاوەکان



209 بینین