دراوی وڵاتی ئەفغانستان چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-20-22:52:00 - کۆدی بابەت: 10323
دراوی وڵاتی ئەفغانستان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەفغانستان یان ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان (بە ئینگلیزی: Islamic Emirate Of Afghanistan، بە عەرەبی: إمارة أفغانستان الإسلامية) وڵاتێکی باشووری ناوڕاستی کیشوەری ئاسیایە، لە باشوور و ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ پاکستان هاوسنوورە، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئێران هاوسنوورە، لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ تورکمانستان هاوسنوورە، لە باکوورەوە لەگەڵ ئۆزپاکستان، لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ تاجیکستان و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ چین هاوسنوورە. پایتەختەکەی کابوولە.

دراوی وڵاتی ئەفغانستان چییە؟

ئەفغانستان بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتە بە ناوی ئەفغانی ئەفغانی یان ئەفغانی (بە ئینگلیزی: Afghan Afghani، بە عەرەبی: الأفغاني الأفغاني) کورتکراوەی (AFN) دراوی نیشتیمانی وڵاتی ئەفغانستانە، لە ساڵی ٢٠٠٣ لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ سەقامگیرکردنی دراو و کەمکردنەوەی هەڵاوسان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، پێش ئەو گۆڕانکارییانە هێماکەی (AFA) بوو.

دراوەکە لەلایەن بانکی ناوەندی ئەفغانستانەوە بەڕێوەدەبرێت بە ناوی بانکی دا ئەفغانستان، لە ساڵی ٢٠٠٢ بانکی ناوەندی دراوی ئەفغانی بە پۆلێنەکانی یەک، دوو، پێنج، ١٠، ٢٠، ٥٠، ١٠٠، ٥٠٠ و ١٠٠ ئەفغانی خستەڕوو، لە ساڵی ٢٠٠٥ دراوی یەک و دوو و پێنجی ئەفغانی بۆ دراوی کانزایی گۆڕان.

بەهای دراوی ئەفغانی لەنێوان ٦٨,٧٦ بۆ ١٠٤ ئەفغانی بووە بۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکی.


سەرچاوەکان



301 بینین