ماڵپەڕی زانیاری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-12-13-10:58:00 - کۆدی بابەت: 10640
ماڵپەڕی زانیاری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زانیاری یان ئینسایکلۆپیدیای زانیاری (بە ئینگلیزی: Zaniary ensiklopedya، بە عەرەبی: موسوعة زانياري) ماڵپەڕ و میدیایەکی زانیاریبەخشی هەمەڕەنگی کوردییە و لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن گرووپی کارسازەوە دروست کراوە. ماڵپەڕەکە خاوەنی دەیان هەزار بابەتی نووسراوی جیاوازە بە زمانی کوردی.

ناوی تەواو ماڵپەڕی ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
دامەزراندن ٢٠١٩/٩/٩
بنکە پێگەی نێو تۆڕ
جۆر تایبەت
باوان گرووپی کارساز

دامەزراندن و کارکردن

زانیاری لە ٢٠١٩/٩/٩ لەلایەن گرووپی کارسازەوە بە سەرۆکایەتی کارا کارساز دروست کراوە، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٦٠٠ بابەتی جیاواز لە ماڵپەڕەکەدا تۆمار دەکرێن. دوابەدوای ماوەیەک وەستان، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٠ دووبارە دەست بە کارکردن دەکاتەوە و تاوەکوو مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دوو هەزار بابەت لەخۆی دەگرێت. دواتر بەشی وەرگێڕان لە ماڵپەڕ دەکرێتەوە و دەیان هەزار بابەتی جیهانی و نوێ بە بەردەوامی تۆمار دەکرێن.

شێوازی وەرگێڕان لە ماڵپەڕ بەپێی کۆمەڵێک ڕێسا و یاسای تایبەت بە زمانی کوردییە و ئەوانەی کار لە ماڵپەڕەکەدا دەکەن بە چەندین پێوەردا تێپەڕ دەبن و پێویستە شیاوی گەیاندنی زانیاری بن. لە هەریەک لە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی وەرگێڕان لە ماڵپەڕەکەدا ئەنجام دەدرێت و ڕۆژانە بە بەردەوامی تێبینی و زانیاری نوێ و وشەی نوێی کوردیی پەتی و وشەی بابەتە تایبەت و پیشەییەکان بە وەرگێڕەکان دەدرێت. هەروەها بە تەواوی پێداچوونەوەی بابەتەکان دەکرێت لەلایەن بەشی پێداچوونەوەی ماڵپەڕ و هەموو هەڵەیەک چارەسەر دەکرێت.

دەستەی کارگێڕی

ماڵپەڕی زانیاری لە چەند بەشێک پێکدێت، کە بریتین لە: (وەرگێڕەکان، کۆگەر و تۆمارکەرەکان)، ئەو کەسانەی وەرگێڕان دەکەن لە بەشی وەرگێڕانن و بابەتەکان ئامادە دەکەن و پێشکەشی گرووپی کۆگاری و تۆماری دەکەن، کە ئەوان هەڵدەستن بە ڕێکخستن و پێداچوونەوەی سەرەتایی و تۆمارکردنی بابەتەکە لە ماڵپەڕ، دواتریش چاککردنەوەی هەڵەکان.

ماڵپەڕ سەر بە گرووپی کارسازە و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕ ڕاوێژ نوورەدینە.

دامەزرێنەر و سەرۆک کارا کارساز
بەڕێوەبەر ڕاوێژ نوورەدین
جێگری بەڕێوەبەر محەمەد ڕزگار
بەڕێوەبەری پێداچوونەوە و وردبینی ئیسرا بورهان
بەڕێوەبەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مونا ڕزگار


سەرچاوەکان



711 بینین