بۆچی منداڵ لە پیسایی کردن دەترسێت؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-12-15-03:45:00 - کۆدی بابەت: 10663
بۆچی منداڵ لە پیسایی کردن دەترسێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پیساییکردنی منداڵان (بە عەرەبی: تغوط اطفال، بە ئینگلیزی: children defecation) کردارێکی ئاسایی و بەردەوامی ڕۆژانەیە لە ژیانی منداڵان، بەڵام زۆرێک لە منداڵان لێی دەترسن یان هەڵناستن بە ئەنجامدانی.

ترس لە پیساییکردن لە منداڵاندا (Coprophobia)

بەواتای ترس یان بێزاربوون لە پیسایی دێت، ئەمەش کێشەیەکی بڵاوە لەناو منداڵانی خوار چوار ساڵ، پێویستە دایک و باوک بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشک هۆکارەکەی بدۆزنەوە و هەوڵ بدەن بۆ چارەسەرکردنی. 

هۆکارەکانی ترسی منداڵ لە پیسایی کردن

- ترسانی منداڵی پێش قوتابخانە لە پیسایی کردن بەتەواوی ئاساییە، زۆربەی جار کێشەکە بەخێرایی دەبێت بە سووڕێکی ناتەندروست، ئەو ڕێگری دەکات لە پیساییکردنی، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی قەبزی بێت، پیساییکردن لەکاتی قەبزیدا ئەزموونێکی بەئازار و ناخۆشە، بۆیە دووبارە دەیەوێت ڕێگری لێبکات و بەمەش بارودۆخی خراپتر دەبێت.

- ڕاگرتنی پیسایی بەگشتی کاتێک ڕوودەدات کە هەوڵەکانی فێرکردنی منداڵ بۆ چوونە توالێت، لەکاتێکدا بووە کە منداڵەکە لەلایەنی سۆزداری یان جەستەییەوە ئامادە نەبووە، تەمەنی گونجاو بۆ چوونە توالێتی منداڵ لەنێوان ١٨ مانگی تا ٤ ساڵییە، ڕەنگە ئەگەر ئەم پرۆسەی فێرکردنەی منداڵ بۆ چوونە توالێت بۆ چەند هەفتە یان چەند مانگێک دوابخرێت، کێشەکە چارەسەر بێت.  

- زۆربەی جار منداڵ حەز ناکات توالێت بەکاربهێنێت، چونکە لەوێ وەکوو پێویست هەست بە ئاسوودەیی ناکات، منداڵ ئەوەندە سەرقاڵی ئەوە دەبێت کە بە جوانی دابنیشێت و نەکەوێت، ناتوانێت سەرنج بخاتە سەر خۆبەتاڵکردنەوەی، بۆیە پێویستە توالێتەکە بۆ منداڵ رێکبخەن و وابکەن لەوێ ئاسوودە بێت.

- هۆکارێکی تر ئەوەیە کە ڕەنگە سیستمی خۆراکی منداڵەکە تەندروست نەبێت، ژەمە خۆراکییەک کە ڕێژەیەکی کەم ڕیشاڵی تێدایە دەکرێت ببێتە هۆی قەبزی، منداڵ هانبدەن بۆ خواردنی ڕێژەیەکی زۆری میوە، سەوزەوات و دانەوێڵە. بەکارهێنانی جۆ و بەرهەمی دانەوێڵە بۆ ژەمە خواردنەکانی هەروەها خواردنەوەی بڕی پیویست لە شلەمەنییەکان پێشنیار دەکرێت.

- دەکرێت کێشەیەکی پزیشکی بێت، ئەگەر قەبزی منداڵ کێشەیەکی بەردەوامە، سەردانی پزیشکێک بکەن، لەکاتی بەردەوامی کێشەکانی ڕیخۆڵە بۆ زیاتر لە سێ مانگ پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت. هەروەها ئەگەر لە پیساییەکەیدا خوێن هەبێت.

- ڕەنگە  جێگای سەرسوڕمان بێت، لەو تەمەنەدا منداڵ هەستێکی خۆش وەردەگرێت کاتێک لەدوای خۆڕاگرتن، خۆی بەتاڵ دەکاتەوە، بەڵام ئەم خاڵە ئەو منداڵانە ناگرێتەوە کە حەز دەکەن خۆیان بەتاڵ بکەنەوە، بەڵام لە توالێت ڕادەکەن.

ئەو ڕێکارانەی بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی ترس لە پیساییکردن لە منداڵاندا

- دەکرێت گەرماوێکی ئاوی گەرم بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی ڕیخۆڵەکانی باشتر کاربکەن.

- لە منداڵی قەڵەودا، دابەزاندنی کەمێک لە کێشی دەکرێت یارمەتیدەر بێت.

- لەلای هەندێک لە منداڵان دانیشتن بە پێچەوانەوە لەسەر کاسەی توالێتەکە، یارمەتی دەدات بۆ کەمکردنەوەی ترسەکەی، بۆیە یارمەتی منداڵەکەتان بدەن بەدروستی دابنیشێت.

- بەکارهێنانی یارییەکان، کتێبەکان و هەر یارییەکی سەرنجڕاکێش بۆ منداڵ لەکاتی توالێتکردن، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی منداڵ و پیسایی کردنی ئاسانتر دەبێت.

- خۆڕاگری و ئارامی دایک و باوک زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ترسی منداڵ لە کاتی چوونە تەوالێتدا ڕەنگە ئەو کاتەی ئێوە دیاریتان کردووە بۆ فێرکردنی منداڵ بۆ چوونە توالێت، گونجاو نەبێت. لەم بارودۆخەدا منداڵەکەتان ئارام بکەنەوە و بۆ ڕۆژی دواتر دووبارە تاقیبکەنەوە.


سەرچاوەکان



384 بینین