لە پەروەردەکردنی کوڕەکەتدا ئەم هەڵآنە ئەنجام مەدە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2023-02-25-21:12:00 - کۆدی بابەت: 11105
لە پەروەردەکردنی کوڕەکەتدا ئەم هەڵآنە ئەنجام مەدە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زۆربەی دایکان و باوکان لەکاتی پەرەوەردەکردنی منداڵەکانیاندا هەرچۆنێک بێت هەڵە ئەنجام دەدەن، بۆیە هیچ دایک یان باوکێک نموونەیی نییە، بەڵام هەندێک هەڵە هەن لە کاتی پەروەردەکردنی منداڵی کوڕدا ئەنجامی مەدەن.

هەڵەکان

  1. دووبارە کردنەوەی ئەو ڕستەیەی کە "پیاوی ڕاستەقینە ناگری"، پێویستە یەکەم شت کە فێری کوڕەکەتی بکەیت ئەوەیە کە ئاسایی بێت لای هەستەکانی دەرببڕێت و بگری.
  2. ئەو بیرۆکەیەیان پێ بڵێیت کە "کوڕان نابێت لە هیچ بترسن"، ئەوە وای لێدەکات بچێتە دۆخێکی فشاری دەروونییەوە.
  3. لەئامێز نەگرتنی و پێنەدانی خۆشەویستی تەواو، بە تایبەت کاتێک تەمەنی گەورە دەبێت، منداڵ تا چەند گەورە ببێت پێویستی بە خۆشەیستی دایک و باوکییەتی.
  4. ڕێگەی پێنەدەیت کارەکانی ناوماڵ ئەنجام بدات، بەتایبەت ئەگەر خاوەنی کچێک بیت، گرنگە پێکەوە بەشدارییان پێبکەیت لە ئیشوکارەکانی ناوماڵەکەدا.
  5. ڕێگەی پێنەدەیت یاری بە یاری منداڵانە بکات و پێت وابێت کە کوڕ نابێت یاری بکات.
  6. ئەگەر دەربارەی تووندوتیژی دژی منداڵان قسەی بۆ نەکرد، چونکە کوڕانیش بەهەمان شێوە توندوتیژیان بەرانبەر دەکرێت و ڕەنگە لە قوتابخانە بێزار بکرێن.


سەرچاوەکان



804 بینین