زوو لە خەو هەستانی منداڵ

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2023-08-29-15:07:00 - کۆدی بابەت: 11141
زوو لە خەو هەستانی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زوو لە خەو هەستانی منداڵ (بە ئینگلیزی: The child wakes up early، بە عەرەبی: يستيقض الطفل مبكرا)، هەندێک لە منداڵان زوو هەڵدەستن لە خەو، هەندێک جار بۆ دایک و باوکیشی زۆر زووە، زۆرێک لەم منداڵانە ئەم خووە تەرک دەکەن لە ساڵەکانی سەرەتای قوتابخانە، تاوەکو ئەو کاتە. 

چەند خاڵێک کە یارمەتی منداڵەکەت دەدات زیاتر بخەوێت

هانی مەشقکردنی بدە 

هانی منداڵەکەت بدە با ڕاهێنان بکات لەسەر چالاکی جۆراوجۆر و وردە وردە ماوەی ڕاهێنانەکان یان دووبارەکردنەوەیان زیاد بکە، کاتی زیاتر لە ناو ئەو هەوا پاکەی دەرەوە بەسەر ببەن، بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی، کەمێک کات بۆ ئارامی و ئاسوودەیی دابنێ لە نیوەڕوان بۆ کاتی خەو. 

دووربە لە خەوی دوانیوەڕوان

نەک تەنها ئەوەی کە خەوی دوانیوەڕوان ناهێڵێت منداڵەکەت زۆر بخەوێت، بەڵکو کاریگەری هەیە لەسەر زوو هەستانیشی. 

ڕێژەی خواردنەکان کەم بکەرەوە لە دوای نانی ئێوارە

زیاد خواردنەوەی خواردنەوەکان کەم بکەرەوە کاتژمێرێک بۆ کاتژمێر و نیوێک پێش کاتی نووستن، دایبیی تەڕ لەوانەیە یەکێک بێت لەو هۆکارانەی منداڵەکەت زوو بەخەبەر دەهێنێت. 

کاتی نووستنی دوابخە

هەوڵ بدە هەموو شەوێک دە خولەکێک درەنگتر بخەویت، سێ بۆ شەش ڕۆژ، ئەگەر کاتی نووستن کاتژمێر ٧ بوو، ئەوا ئێستا دەبێت بە ٧:٣٠  یان ٨:٠٠، ئاگادار بە، بە شێوەیەکی گشتی باش نییە بۆ منداڵەکەت کە زۆر درەنگ بخەوێت، چونکە منداڵی زۆر ماندوو بە دەگمەن باش دەخەون یان درەنگ. 

کاردانەوەت هێواش بکەرەوە

بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خوولەک چاوەڕێ بکە، تەنانەت ئەگەر گریاش، پێویست ناکات ڕابکەیت بۆ سەر جێگاکەی و ڕاستەوخۆ هەڵیبگریت ئەگەر شتێکی نەخوازراو ڕووی نەدابێت، لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم بگریت و دواتر ژیر ببێتەوە. 

ڕێگە لە ڕووناکی و دەنگ بگرە 

هەندێک لە منداڵان بە ڕووناکیی خۆری بەیانیان خەبەریان دەبێتەوە، هەر بۆیە پەنجەرەکانی ژوورەکەی بە شتێکی تاریک داپۆشە، یان پەردەیان پێدا بدە یان دایانبخە، ئەگەر دەنگی بێزارکەری بارهەڵگری پاشەڕۆ و زبڵ یان هەر دەنگێکی تر، ئەوا پانکەیەک یان ئامێرێکی شێدارکردنی هەوا بخە کار و لەسەر ئاستێکی نزم دایبنێ، لەبەر ئەوەی ئەوانە بە بەردەوامی کاردەکەن، بە دەنگێکی کەم دەتوانن کەمێک بەربەست دروست بکەن لەبەردەم دەنگە بەرزەکان. 

لێی بگەڕێ با یاری بکات 

ئەگەر منداڵەکەت لەوانەیە کە زوو هەڵدەستێت، هەندێک بووکەڵەی بچوکی بۆ بکە ناو جۆلانەکەی یان سەر جێگاکەی لە پاش ئەوەی خەوی لێکەوت، لەوانەیە بڕیار بدات یارییان پێ بکات کاتێک هەستا لە خەو، ئەمەش نیو کاتژمێری تر لە نووستن دەدات بە تۆ.

ڕازی ببە بەو شتانەی کە ناتوانیت بیانگۆڕیت 

ئەگەر هەرچیت ئەنجام دا و سوودی نەبوو، ئەوا دەبێت ڕازی بیت بەوەی تۆش زوو بچیتە ناو جێگا، بۆ ئەوەی کاتێک منداڵەکەت زوو لە خەوی کردیت، تێر خەو بووبێتی و هەست بە هیلاکییەکی زۆر نەکەیت. 


سەرچاوەکان



322 بینین