قسەکردن لەگەڵ منداڵەکەت

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2023-08-29-15:19:00 - کۆدی بابەت: 11143
قسەکردن لەگەڵ منداڵەکەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

قسەکردن لەگەڵ منداڵەکەت (بە ئینگلیزی: Talking to your child، بە عەرەبی: التحدث مع الطفلك)، لە کۆتایی ساڵی یەکەمدا، تواناکانی زمانی منداڵەکەت زۆر بەخێرایی زیاد دەکەن، ئەمانەی خوارەوە هەندێک ڕێگان بۆ ئەوەی یارمەتیی بدات بەردەوام بێت لە گەشەکردن: 
١- قسە بکەن: بە درێژایی ڕۆژ بەردەوام بە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵەکەت لەسەر بابەتە سادەکان، بەم شێوەیە زۆر یارمەتی دەدیت تاوەکو وشەی نوێ فێر بێت. 
٢- پرسیار بکە: پرسیارکردن تێکەڵ بکە لەگەڵ قسەکانت، بۆ ئەوەی منداڵەکەت بێنیتە قسە، جار جارە پرسیاری کراوەی لێ بکە کە بۆ وەڵامدانەوە، زیاتر بەڵێ و نەخێری پێویستە، بۆ نموونە لەبری وتنی: حەزت لە ڕەنگی سوورە؟ بڵێ، جوانترین ڕەنگ چییە بەلاتەوە؟ 

زمانێکی داهێنەرانە بەکاربهێنە 

زمانێکی خەیاڵیی سەیر و سەمەرە بەکار بهێنە لەگەڵ منداڵەکەت، زانیاری زۆر بدە، جووڵە لەگەڵ وشەکانت تێکەڵ بکە، بە ڕیتم قسە بکە و زمانەکە بکە بە شتێکی چێژبەخش. 

بخوێنەوە 

خوێندنەوەی شت بۆ منداڵەکەت، یەکێکە لە ڕێگا باشەکان بۆ بەهێزکردنی گەشەی زمانی منداڵەکەت، خوێندنەوە زۆر جار هەندێک وشە فێری منداڵ دەکات، کە لە کاتی ئاساییدا نایەنە بەر گوێی، کاتێک چیرۆک بۆ منداڵەکەت دەخوێنیتەوە، پرسیاری لێ بکە لەسەر چیرۆکەکە یان وێنەکان، منداڵەکەت چەندی حەز کرد، کتێبەکەی بۆ دووبارە بخوێنەرەوە و ئەوەندەشی پێتکرا و توانیت. 

دووبارەی بکەرەوە 

منداڵان زۆر حەز دەکەن وشە و بڕگەی دووبارە ببیستن، بۆیە گرێ و ڕستە کورتەکانت چەند جارێک دووبارە بکەرەوە بۆ ئەوەی یارمەتیی منداڵەکەت بدەیت فێری وشەکان و واتاکانیان ببێت، بۆ نموونە بڵێ: ئەمەیە ورچە جوانەکەت، ورچە جوانەکەت لەسەر زەوی بوو. 

فراوانی بکە 

کاتێک منداڵەکەت وشەیەکی وەکو شیر دەڵێت، وشەکە دووبارە بکەرەوە و لەگەڵی فراوانی بکەن، بۆ نموونە بڵێ: کەمێک شیرت بۆ تێبکەم؟ لەگەڵ بەڵێ باش، ئێستا هەندێک شیرت بۆ دێنم. 

سەیری قسەی منداڵان بکە 

شتێکی ئاساییە ئەگەر منداڵەکەت جار جارە بگەڕێتەوە سەر قسەکانی تەمەنی زۆر منداڵ، لەوانەیە بۆ نموونە ئەو وشانە لێک بداتەوە کە دەیانزانێت یان هەڵە دەریان دەبڕێت، یان لەوانەیە تەنها گرێی یەک وشە یان دوو وشەیی دەببڕێت، یان تەنانەت گڕوگاڵ بکات، لەوانەیە بۆ خۆی یاری بە زمانەکەی بکات، یان خۆی بکاتەوە بە منداڵێکی ساوا، بەڵام زۆر گرنگە کە لاسایی قسەی منداڵی ساوا نەکەیتەوە بۆ منداڵەکەت. 


سەرچاوەکان



341 بینین