بردنە دەرەوەی منداڵەکەت بۆ نانخواردن

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2023-08-29-15:43:00 - کۆدی بابەت: 11145
بردنە دەرەوەی منداڵەکەت بۆ نانخواردن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بردنە دەرەوەی منداڵەکەت بۆ نانخواردن (بە ئینگلیزی: Take your child out to eat، بە عەرەبی:  الخروج مع طفلك لتناول طعام)، بردنە دەرەوەی منداڵەکەت بۆ نانخواردن، ئەزموونێکی بە ترس دەبێت بۆی. زۆرێک لە چێشتخانە و خواردنگەکان ئامادەکاریی تەواویان نییە بۆ منداڵان، هەر بۆیە پێویستە ئامادە بیت.

پێشتر بپرسە

لە ستافی چێشتخانەکە بپرسە ئایا هێنانی منداڵ ئاساییە هیچ شتێکیان هەیە کە بۆ منداڵەکانیان دابین کرابێت، وەکو لیستی خواردنی منداڵان، کورسیی منداڵان، پسکیت و شتی تر، ئەگەر وا دیار بوو نەیانبێت، بەردەوام بە لە گەڕان بۆ شوێنێکی تر. 
بڕۆ بۆ ئەو شوێنانەی بۆ منداڵ گونجاون و منداڵەکەت ببە بۆ ئەو چێشتخانە خێزانییانەی کە ئاگایان لە منداڵە، ئەوان زیاتر ئامادەکارییان کردووە بۆ منداڵان و دەتوانن لەگەڵ ئەو وزە زۆرەی منداڵەکەت هەڵبکەن و بەباشی کۆنتڕۆڵی دەنگە دەنگیان بکەن، بۆ ئەوەی میوانانی تر بێزار نەکەن، هەروەها تۆش ئاسوودەتر دەبیت کاتێک پێویست ناکات بترسیت لە هەڵسوکەتی منداڵەکەت. 

داوای کورسی قەنەفە بکە لەبری کورسیی ئاسایی

ئەگەر منداڵەکەت گەورە بووە و چیتر پێویستیی بە کورسی منداڵ نییە، داوا لە کارمەندی شوێنەکە بکە بتانبات بۆ سەر مێزێک کورسی قەنەفەی هەبێت، بۆ ئەوەی منداڵەکەت بە ئاسوودەیی دابنیشێت و چێژ لە چالاکییەکانی وەربگرێت.

داوای خواردنی  تایبەتی بۆ بکە

ئەگەر منداڵەکەت زۆری برسییە و هیچ خواردنێکیشت پێ نییە، داوا لە کارمەندی چێشتخانەکە بکە هەندێک پسکیت، شیر، یان شەربەت بێنێت، پێش ئەوەی ژەمی سەرەکی داوا بکەیت پاشان بۆ ژەمی سەرەکی خواردنی تەندروست و تایبەتی بۆ داوا بکە. 

یاری لەگەڵ خۆت بێنە 

هەموو کاتێک با هەندێک یاریت پێ بێت لە ناو ئۆتۆمبێلەکەتدا، وەکو یاری مەتەڵ، کتێبی ڕەنگکردن، بووکەشووشەی بچوک، کتێبی بچوک و کاغەز و پێنوسی تایبەت بە منداڵ. 

لە ماڵەوە سەردانیکردنی چێشتخانە ئەنجام بدەن

کاتێک ژەمی ئێوارە دەدەیت بە منداڵەکەت لە ماڵەوە، وا پیشانی منداڵەکەتی بدە لە چێشتخانەیەکن و ڕاهێنان لەسەر هەڵسوکەتی ناو چێشتخانە بکەن و بیکەن بە یارییەکی خۆش.


سەرچاوەکان



339 بینین