دانانی پارێزگاری بۆ منداڵەکەت لە چێشتخانە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-08-29-17:18:00 - کۆدی بابەت: 11148
دانانی پارێزگاری بۆ منداڵەکەت لە چێشتخانە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دانانی پارێزگاری بۆ منداڵەکەت لە چێشتخانە (بە ئینگلیزی: Protect your child in the kitchen، بە عەرەبی: حماية طفلك في المطبخ)، یەکێک لە مەترسیدارترین ژووری ماڵەکەت بۆ منداڵەکەت چێشتخانەیە بۆیە گرنگە کە پارێزگاری تێدا هەبێت تا منداڵەکەت لە مەترسییەکانی بپارێزیت.

هەندێک ئامۆژگاری تا دڵنیا بیت چێشتخانەکە سەلامەتە بۆ منداڵەکەت

ئامێرە کارەباییەکانی چێشتخانە

دڵنیا بەرەوە لەوەی هەموو ئەو ئامێرە کارەباییانەی کە پێویستت نییە، لە بەردەستت لابەریت و دوور لە دەستی منداڵەکەت دایبنێی. 

تەباغی غاز

منداڵەکەت دوور ڕابگرە لە تەباغەکە کاتێک چێشت لێ دەنێیت و هەرگیز دەرگای فڕنەکەی بە کراوەیی بەجێ نەهێڵیت، دەسکی مەنجەڵ و تاوە و دەفرەکانی تری خواردن ئامادەکردن ڕوویان لە بەشی پێشەوەی تەباغەکە نەبێت، بۆ ئەوەی منداڵەکەت دەستی پێیان نەگات. 

سنگی قاپ شتن

مەهێڵە منداڵەکەت یاری بە بەلوعەی سنگەکە بکات، هەروەها پلەی گەرمی ئاوی ناو ماڵەکەت لە پلەیەک دابنێ بۆ ئەوەی پێستی نەسووتێت. 

چەقۆ 

چەقۆ و کەلوپەلە تیژەکانی تر لە چەکمەچەیەکدا هەڵبگرە کە دابخرێت، تا منداڵەکە دەستی پێیان نەگات. 

دەرمانە پاککەرەوەکان 

هەموو دەرمانەکانی پاککردنەوە، کیمیاییەکان و جۆرەکانی تر لە تاکێکدا هەڵبگرە کە دابخرێت دوور لە دەستی منداڵەکەت بێت. 

خۆڵ و خاشاک 

خۆڵ و خاشاک بکە ناو تەنەکە خۆڵێکی داخراوەوە، بۆ ئەوەی دەستی منداڵەکەتی پێ نەگات. 

نایلۆن 

نایلۆنی تازە و بەکارهاتوو لە شوێنێک دابنێ کە دەستی منداڵەکەتی پێ نەگات، مەترسی خنکانی لەسەرە ئەگەر منداڵەکەت بیکات بە سەری خۆیدا. 


سەرچاوەکان



205 بینین