ئەرکە یارمەتیدەرەکان بۆ گەشەکردنی منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-08-29-17:33:00 - کۆدی بابەت: 11149
ئەرکە یارمەتیدەرەکان بۆ گەشەکردنی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەرکە یارمەتیدەرەکان بۆ گەشەکردنی منداڵ (بە ئینگلیزی: The tasks of helping child to grow، بە عەرەبی: أشياء المساعدة لنمو الأطفال)، کاتێک شتێک دەدەیت بە منداڵەکەت، بیر لەوە بکەرەوە کە چی فێر دەبێت کاتێک یارییان پێ دەکەیت، ئەمانە هەندێک ئەرک و چالاکین کە منداڵەکەت دەتوانێت مەشقیان لەسەر بکات لە کاتی یاریکردندا:
١- پڕکردنەوەی دەفرەکان لە شت، وەک بەردکردنە ناو سەتڵ یان پڕکردنەوەی شووشەیەک لە خۆڵ. 
٢- ڕشتنی شتەکانی ناو دەفرێک یان گواستنەوەی شتێک لە دەفرێکەوە بۆ دەفرێکی تر، وەکو ئاوکردنە ناو قاپێکی قووڵ بە کوپ. 
٣- شت کردنە سەر یەک، وەکو میکانۆ. 
٤- شت کردنە ناو یەک بەپێی قەبارە، وەک قاپێکی قەبارە مامناوەند بکەیتە ناو قاپێکی گەورە، پاشان قاپێکی بچوک بکەیتە ناو قاپێکی مامناوەند. 
٥- جیاکردنەوەی شت بەپێی ئەو شتانەی تیایدا هاوبەشن، وەک جیاکردنەوەی دەنکە فاسۆلیا بە پێی ڕەنگ و قەبارە و شێوە. 
٦- پێوانەکردنی شتێک و پاشان بیکەیتە ناو دەفرێکەوە. 
٧- ڕیزکردنی شت بە پێی قەبارە، وەکو ڕیزکردنی بووکەڵەکان لە بچوکەوە بۆ گەورە. 
٨-  بەراوردکردنی شتەکان، وەکو بەراوردکردنی دوو پاسکیلی سێ تایە و بڕوانیت کە جیاوازییان چییە و لە چیشدا لێکدەچن. 

هەندێک لەو یارییانەی کە هەلی گەشەپێدانی توانای منداڵەکەت دەدەن

شەقشەقە

منداڵەکەت چێژ لە لەرینەوە و بووکەڵە دەنگدارەکان وەردەگرێت و فێری کار و کاردانەوەی شتەکانیش دەبێت لە ڕێگایەوە. 
ئەو یارییانەی کە پاڵ دەنرێن یان ڕادەکێشرێن منداڵەکەت ڕاهێنان بە جووڵەی پەلەکانی و توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی دەکات کاتێک یارییەکانی بە ناو ماڵەکەدا ڕادەکێشێت یان پاڵی پێوە دەنێیت. 

میکانۆ

منداڵەکەت پەیوەندی بۆشایی، تواناکانی بیرکردنەوە، توانای چارەسەرکردنی کێشە، لەگەڵ بیرکردنەوەی داهێنەرانە فێر دەبێت کاتێک یاری بە میکانۆ دەکات. 

مەتەڵ 

منداڵەکەت فێری پەیوەندی نێوان بۆشاییەکان لەگەڵ چارەسەری کێشەکان دەبێت، کاتێک وەڵامی مەتەڵێک دەداتەوە. 

هەویری یاری

منداڵەکەت چێژ لە دەستلێدان و وردبوونەوە کە تایبەتمەندییەکانی هەویری یاری وەردەگرێت و خەیاڵی بەکاردەهێنێت، توانای داهێنانی لەگەڵ جووڵەی پەلەکانی بۆ گوشین و پانکردنەوە و لوولکردن و دەستکاریکردنی شێوەی هەویرەکە. 

تۆپ

منداڵەکەت تواناکانی هەمامەنگیی نێوان دەست و چاوەکانی، جووڵەی پەلەکانی و لەشی، لەگەڵ پەیوەندی نێوان بۆشایی بەهێزتر دەکات کاتێک تل بە تۆپەکە دەدات، دەیگرێت، هەڵیدەدات، یان شەقی تێ هەڵدەدات. 


سەرچاوەکان



427 بینین