مەشق پێکردنی منداڵ لەسەر چۆنیەتی چوون بۆ تەوالێت

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-08-23:54:00 - کۆدی بابەت: 11248
مەشق پێکردنی منداڵ لەسەر چۆنیەتی چوون بۆ تەوالێت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مەشق پێکردنی منداڵ لەسەر چۆنیەتی چوون بۆ تەوالێت (بە ئینگلیزی: Teach children how to go to the bathroom، بە عەرەبی: تدریب اطفال على استخدام الحمام)، هەڵوێستەکان سەبارەت بە مەشق پێکردن لەسەر چوون بۆ تەوالێت، زۆر گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە لە چەند سەدەی ڕابردوودا، پێشتر دایکان و باوکان لە تەمەنی ٦ مانگییەوە دەستیان بە مەشق پێکردنی منداڵەکانیان دەکرد، بە تێپەڕبوونی کات، دایکان و باوکانی شارەزایانی بواری منداڵان بۆیان دەرکەوت زۆربەی منداڵان تاوەکو نزیکی تەمەنی ٢ ساڵ، بە تەواوی ئامادە نین بۆ ئەو جۆرە مەشقانە، پێویستە منداڵەکە لە لایەنی جەستەیی و بیر و هۆش لەگەڵ لایەنی دەروونییەوە ئامادە بێت بۆ ئەم ئەزموونە نوێیە. 

هۆشیاری

سێ نیشانەی گشتی هەیە لەسەر ئامادەیی منداڵەکەت: 
١- ئەو هەست بەوە بکات کە دایبییەکەی پڕ کردووە یان تەڕ کردووە. 
٢- ئەو هەست بەوە بکات لە پڕۆسەی خۆ تەڕکردن یان پیسکردانەیە. 
٣- ئەو هەست بەوە بکات کە خەریکە خۆی تەڕ بکات یان پیس بکات. 
تا نیشانەکان زیاتر بن، واتای ئامادەبوونێکی باشتر پیشان دەدات. 

دەرگای ئامادەباشی

زۆرینەی منداڵ دەرگای ئامادە باشیان لە نێوان ١٨مانگ بۆ ٣ ساڵیدا واڵا دەکەن، بەپێی ڕادەی پێگەیشتنیان، ئامادەباشی نەک تەنها پەیوەستە بە ڕادەی پێگەیشتنی منداڵەکەت، بەڵکو پەیوەستە بە حەز و خولیاشەوە. 

نیشانەکانی ئامادەبوونی جەستە

ورد ببەرەوە بزانە ئایا منداڵەکەت لە ئێستادا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی خۆی پیس دەکات وەکو جاران، یان نیشانەکانی کۆنتڕۆڵکردنی جووڵەی ڕیخۆڵەکانی پێوە دیارە، بۆ نموونە، ئێستا لە ڕۆژدا بۆ ماوەیەکی زۆر بە وشکی دەمێنێتەوە و لەگەڵ ئەوەی کە دەتوانێت پانتۆڵەکەی دابنێت و لەپێی بکاتەوە. 

نیشانەکانی ئامادەباشی لە هەستپێکردن و کاردانەوەیدا

سەیر بکە بزانە منداڵەکەت دەتوانێت شوێن ڕێنمایی سادە بکەوێت و لە چەمکی چوون بۆ تەوالێت تێبگات، هەروەها تێبینی بکە و بزانە ئایا پێی ناخۆشە کە ژێری تەڕ بێت یان پیس بێت و ئایا دەتوانێت کە پێت بڵێت خەریکە تەڕ دەبێت یان خۆی پیس دەکات. 

نیشانە دەروونییەکانی ئامادەباشی

هەڵسەنگاندن بۆ منداڵەکەت ئەنجام بدە لەسەر هۆشیاری خود، هۆشیاری کۆمەڵایەتی و هەڵوێست و دەربڕینی هەستی بە شێوەیەکی گشتی دەربارەی شتەکانی دەوروبەری ئەرێنی بێت یان نەرێنی بێت، لەگەڵ ئامادەیی هەست و سۆزی بۆ ئەم مەشق و ڕاهێنانە. 

هەندێک نیشانە کە دەریدەخات منداڵەکەت ئامادە نییە بۆ مەشق و ڕاهێنان لەسەر چوون بۆ تەوالێت

١- نەبوونی هۆشیاری: منداڵەکەت بێ ئاگایە لەوەی کە خۆی تەڕکردووە یان پیس کردووە و پێشیەوە دیار نییە کە هەستی پێ بکات کاتێک میز یان پیسایی دەکات، یان هەر شتێکی تری پەیوەندیدار بە تەوالێتەوە. 
٢- نەبوونی حەز: منداڵەکەت هیچ حەز و ئارەزوویەکی بەکارهێنانی دایبی، سیفون، یان هەر شتێکی تر پەیوەندی بە تەوالێتەوە هەبێت. 
٣- میزکردنی هەمەڕەکی: منداڵەکەت هەموو سەری کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر جارێک خۆی تەڕ دەکات، لەوانەیە هێشتا توانای ئەوەی نەبێت کە تا دەگاتە تەوالێتەکە میزەکەی ڕابگرێت. 
٤- بەرهەڵستیت دەکات: منداڵەکەت بەرهەڵستیی پاڵپشتی و هاندانەکانت دەکات. 
٥- پەستانی دەروونی: منداڵەکەت شتێکی ناخۆشی بەسەرهاتبێت، وەک: ڕۆشتن بۆ ماڵێکی نوێ، مردنی ئەندامێکی خێزانەکەی، لە دایکبوونی منداڵێکی بوێ، یان گۆڕینی داینگا. 
٦- کەمئەندامی: منداڵەکەت کەمئەندامییەکی هەیە، وەکو گەشەکردنی درەنگ وەخت، کەم و کورتییەکی جەستەیی کە دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی پڕۆسەکە.

قسەکردن لەسەر تەوالێت 

ئەو زمانەی بەکاری دێنیت بۆ مەشقپێکردنی ڕاهێنانی منداڵەکەت، زۆر گرنگە لە یارمەتیدانی بۆ تێگەیشتن لەوەی چی ڕوو دەدات و چی بە شتەکان دەوترێت. 

زاراوە و وشەی سادە بەکاربهێنە 

زۆرینەی شارەزایانی بواری منداڵ پێشنیاری بەکارهێنانی زاراوەی سادە دەکەن بۆ هەندێک شتی وەک میزکردن و پیساییکردن، وەکو میز یان پیسایی، ئەم وشانە ئاسانترن بۆ منداڵەکەت تا بیڵێت، بەلایەوە خۆشتریشە. 

دووربە لە بەکارهێنانی زمانێکی ئاڵۆز

هەندێک لە دایکان و باوکان زاراوەی ناسادەیان پێ گونجاوترە، وەکو: دەچمە تەوالێت، بڕۆ بۆ تەوالێت، یان پیسایی بکە، هەندێک جار ئەم کارە ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی تووشی شەرمەزاری نەبن یان کەبەر ئەوەی ئاسوودە نین بە بەکارهێنانی زاراوەی ڕاستەوخۆ و دیاریکراو، هەرچۆنێک بێت، لەوانەیە ئەم دەستەواژانە سەر لە منداڵەکەت بشێوێنن، لەبەر ئەوەی ئاڵۆزن و واتاکانیان ڕوون نییە، باشتر وایە زمانێکی ڕوون بەکاربهێنرێت.

جل و بەرگی تایبەت بە مەشقی تەوالێت

ئەو جل و بەرگانەی منداڵەکەت لەبەری دەکات، زۆر گرنگ لە یارمەتیدانی بۆ سەرکەوتن لەم ڕاهێنانەدا، هەڵبژاردەی زۆر لەبەردەستە، لەوانە مەشقکردن بەبێ جل و بەرگ. 

پانتۆڵی مەشقکردن

باشترین جۆرەکانی پانتۆڵ بۆ ئەم جۆرە مەشقانە، پانتۆڵی کەمەر لاستیکی ڕاهێنانکردنن، لەبەر ئەوەی لە ئاستی کەمەرەکانیەوە دەکشێن، لەپێکردنیان و داکەندنیان بۆ منداڵەکەت ئاسانترە، کە ئەمەش سەربەخۆییەکی زیاتر دەدات بە منداڵەکەت، لەبەر ئەوەی زیاتر پشت بە خۆی دەبەستێت بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی و دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر حەز لە بەکارهێنانی قەعدە و چوون بۆ تەوالێت بکات. 

کاتی گونجاو بدۆزەرەوە بۆ دەستپێکردن 

هەندێک جار هەڵبژاردنی کاتێکی گونجاو بۆ ڕاهێنان لەسەر چوون بۆ تەوالێت، کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر سەرکەوتنی پڕۆسەکە، تۆ نەک تەنها دەتەوێت منداڵەکەت لە ڕووی جەستەیی، بیر و هۆش و هەست و سۆزەوە ئامادە بێت، بەڵکو پێویستە باشترین کاتیش هەڵبژێریت بۆ دەستپێکردن.

وەرز

وەرزی هاوین بە شێوەیەکی گشتی باشترین وەرزە بۆ دەستپێک، چونکە منداڵەکەت لەم وەرزەدا کەمێک جلی سووکی لەبەردایە، ئەمەش ڕێکخستنی کاتی چوون بۆ تەوالێت و دانیشتن لەسەر سیفۆن یان قەعدە ئاسانتر دەکات. 

هەفتەی پێشوو

دەتوانیت لە ڕۆژانی پشوو بەکار بێنیت بۆ ئەم جۆرە ڕاهێنانە، بەڵام تەنها ئەو پشووانەی کە لە ماڵەوەیت نەک دەرەوە. 

کۆتایی هەفتە

هەوڵ بدە ڕۆژێکی دوور و درێژ بە تایبەتی بۆ منداڵەکەت دابنێت لە کۆتای هەفتەکەدا، هەموو ڕۆژەکە بۆ یاریکردن لەگەڵ منداڵەکەت دابنێ، لە هەمان کاتیشدا لە جموجۆڵی ورد بەرەوە بۆ نیشانەکانی ئامادەبوون بگەڕێ تیایدا، ڕۆژێک هەڵبژێرە کە میوانت نەیات تیایدا، مەوعید و شتی ترت نەبێت و بۆ هیچ شوێنێکیش نەچیت، تەنها تیشک بخەرە سەر یاریکردن، خواردن و ڕاهێنانی تەوالێت لەگەڵ منداڵەکەت. 

کاتی ڕۆژەکە

هەندێک لە منداڵان بە تاقەتترن لە کاتئ بەیانیاندا و هەندێکی تر لە دوانیوەڕواندا باشترن، هەوڵ بدە کاتێک دەست بکەیت بە ڕاهێنانی چوون بۆ تەوالێت کە منداڵەکەت لەوپەڕی تاقەت و وزەدا بێت. 

سەرنج بدە بە عادەت و خووەکانی 

لەوانەیە خووەکانی پیساییکردنی منداڵەکەت یارمەتیت بدات لە دیاریکردنی کاتی ڕاهێنانەکە، بۆ نموونە: زۆربەی منداڵ ڕیخۆڵە و میزەڵدانیان لە دوای نانخواردن بەتاڵ دەکەنەوە، هەندێکی تر یەکەم شت ئەنجامی بدەن لە دوای هەستان لە خەو لە کاتی بەیانیان یان دوای سەرخەو شکاندنێک. 


سەرچاوەکان



304 بینین