جیاوازیکردن لە نێوان منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-11-00:38:00 - کۆدی بابەت: 11272
جیاوازیکردن لە نێوان منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جیاوازیکردن لە نێوان منداڵ (بە ئینگلیزی: difference between children، بە عەرەبی: تفرقة بين الأطفال)، یەکێکی دیکە لە شێوازە هەڵەکان جیاوازی نێوان کوڕەکان و کچەکانە، بە ئاگایی و بەبێ ئاگایی، بەم شێوەیەی خوارەوە: 
١- تەمەن: هەندێک لە دایک و باوکان منداڵی نۆبەرەیان دەبەنە ئاسمان، لە هەموو منداڵەکانی دیکە کە بە دوای دێن زیاتر خۆشیان دەوێت، بەشێکی دیکەشیان پێیان وایە منداڵی پاشەبەرە زۆر تایبەتە و دەبێت بە چاوێکی پڕ خۆشەویستی تەماشا بکرێت، لێرەوە جیاوازیی لە نێوان منداڵەکان سەرهەڵدەدات. 
٢- جۆر، ڕەگەز: بەشێک لە دایک و باوکان کوڕیان لە کچ خۆشتر دەوێت، بەشێکی دیکە کچیان لا شیرینترە، بەم شێوەیە جیاوازی دەکەوێتە نێوانیان. 
٣- خەسڵەت: بڕێک لە باوکان و دایکان منداڵی زیرەکیان خۆش دەوێت، ڕقیان لە منداڵی ئاست لاوازە، هەندێکی دیکەیان بەهۆی جوانییەوە جیاوازی لە نێوان منداڵەکانیان دەکەن. 
٤- ئەو پیاوانەی دوو ژنیان هەیە، زۆرجار منداڵی ژنێکیان لە منداڵی ژنەکەی دیکەیان زیاتر خۆش دەوێت، یان گرنگی زیاتر بە منداڵی ژنێک دەدەن و هی ژنەکەی دیکە فەرامۆش دەکەن.

شوێنەوارە خراپەکانی جیاوازیکردن لەنێوان منداڵان 

بەشێک لە ئەنجامە خراپەکانی هەڵە پەروەردەکردنی منداڵ 
١- غیرەکردنی برا و خوشکەکان. 
٢- ڕق هەڵگرتن لە یەکتری. 
٣- تەشەنەکردنی دوژمنداری نێوانیان. 
٤- جوڵانی ئارەزووی تۆڵەکردنەوە. 
٥- خۆپەرستی.
٦- ئەو منداڵانەی دایک و باوک خۆشیان ناوێن هەست بە ستەم دەکەن. 
٧- منداڵە فەرامۆشکراوەکان ڕقیان لە دایک و باوکیان دەبێتەوە. 
٨- نەمانی برایەتی و یەکڕیزی نێوان منداڵەکان. 


سەرچاوەکان



511 بینین