پاراستنی منداڵ لە پەتای سکچوون و ڕشانەوە

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2023-09-17-00:52:00 - کۆدی بابەت: 11304
پاراستنی منداڵ لە پەتای سکچوون و ڕشانەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پاراستنی منداڵ لە پەتای سکچوون و ڕشانەوە (بە عەرەبی: حماية الأطفال من الإسهال والقيء، بە ئینگلیزی: Protect children from diarrhea and vomiting)، خۆپارێزی یاخود پاراستنی منداڵ لە سکچوون و ڕشانەوە کارێکی هێندە ئەستەم نییە کە پێمان ئەنجام نەدرێت، دەکرێت بڵێین ڕشانەوە فڕێدانە بۆ سەرەوە و ڕێگەیەکە بۆ ڕزگاربوون لە ماددە زیانبەخشەکان لە گەدە، یان لەوانەیە ڕشانەوە کاردانەوەیەک بێت بەرانبەر بە شتێک کە زیانی بە ڕیخۆڵە گەیاندووە. هەروەها یەکێک لە هۆکارە باوەکانی ڕشانەوە لە کەسانی پێگەیشتوودا هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە، هەروەها سکچوون زۆرربەی کات جووڵەی ئاوی ڕیخۆڵەیە کە دەکرێت بەهۆی ڤایرۆس، بەکتریا، مشەخۆری ئەو خۆراکانەوە بێت کە هەرسکردنیان سەختە وەک خواردنی بڕێکی زۆر لە شیرینی و شتی تر.

ئایا ڕشانەوە و سکچوون دەتوانێت مەترسیدار بێت بۆ منداڵان؟

بەڵێ بێگومان ڕشانەوە و سکچوون زیانی بۆ منداڵان دەبێت چونکە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش. ئاوچنیان (وشکبوونەوەی جەستە) لەش کاتێک ڕوودەدات کە شلەیەکی زۆر لە جەستەدا لەدەست بچێت. کۆرپە بچووکەکان دەتوانن زۆر بە خێرایی ئاوچنیانی جەستەیان هەبێت، بەڵام ئاوچنیانی لەش لەهەموو منداڵاندا لە هەر تەمەنێکدا بێت ڕوودەدات، نیشانەکانی ئاوچنیانی لەش بریتین لە:

  • توڕەیی
  • نان نەخواردن وە ڕۆژانی ئاسایی
  • کەمبوونەوەی کێش
  • میز نەکردن، واتا نەکردنی میز وەک جاران
  • میزێک کە لە ڕۆژانی ئاسایی ڕەنگی تۆختر بێت
  • خێرا لێدانی دڵ
  • دەم ووشكى
  • تینوێتی (ڕەنگە کۆرپە تینوێتی نیشان بدات بە گریان و توڕەبوون و تامەزرۆیی خواردنەوە کاتێک شتێک پێشکەش دەکرێت).
  • چاوەکانی بەقوڵا دەچن
  • نەبوونی فرمێسک لە کاتی گریاندا
  • تێکچوونی پێستی، یان زۆر سپی دەبێت یاخود زۆر زەرد دەبێت.

چۆن دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە وشکبوونەوە جەستەی منداڵەکەت؟

ئەگەر منداڵەکەت چەندین جار ڕشانەوە یان سکچوونی هەبێت، ئەوا پێویستی بە خواردنەوەی شلەمەنی دەبێت بۆ ئەوەی ئەوانەی لەدەست دەچن بە ڕشانەوە و سکچوون دووبارە بچێتەوە لەشی لە ڕێگەی خواردنی شلەمەنییەوە. منداڵەکەت ئەگەر تەمەنی لە دوو ساڵ زیاترە ئەوا هانیبدە کە ئاو و هەموو جۆرەکانی شلەمەنی بخواتەوە. 

ئایا پێویستە منداڵەکەم ORS بدەم؟

ئەگەر منداڵەکەت لە دوو ساڵ کەمترە و نیگەرانی ئەوە بوویت کە ئاوچنیانی لەشی هەبێت، ئەوا پێویستە پرسیار لە پزیشکی منداڵەکەت بکەیت سەبارەت بە بەکارهێنانی ORS .ORS وەکو پاودەرێک بەکاردێت کە لەگەڵ ئاو تێکەڵی دەکەیت، یان شلەیەکە کە خۆی پێشتر تێکەڵ کراوە. مارکەکانی ORS بریتین لە Pedialyte، Rice-Lyte، Rehydralyte.

ئایا پێویستە لە کاتی نەخۆشیدا خۆراک بدەم بە منداڵەکەم؟

بەڵێ، هەرچەندە خواردن ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی سکچوون، بەڵام منداڵەکەت دەتوانێت هەندێک مادەی خۆراکی لە خۆراکەکە وەربگرێت. ئەمەش ڕەنگە ڕێگری بکات لە دابەزاندنی کێشی زۆر لە منداڵەکەت و یارمەتی منداڵەکەت بدات زووتر چاک بێتەوە

  • کۆرپەی شیرپێدراو: ئەگەر شیر دەدەیت بە منداڵەکەت ئەوا بەردەوام بە لە شیرپێدان لەکاتێکدا کە ORS پێدەدەیت.
  • ئەو کۆرپانەی کە بە فۆرمۆلا خۆراکیان پێدەدرێت: ئەگەر شیری دایکت بە منداڵەکەت داوە، هەندێک لە پزیشکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لە شیری دایکەوە بگۆڕیت بۆ ORS بۆ ماوەی ١٢ بۆ ٢٤ کاتژمێر و دواتر بگەڕێیتەوە بۆ پێدانی شیری دایک و شلەمەنی. بەڵام ئاگاداربە سەرەتا لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکە دەربارەی ئەوەی چی بکەیت.
  • ئەو منداڵانەی خواردنی ئاسایی دەخۆن: منداڵان پێویستە لە ماوەی نزیکەی ١٢ بۆ ٢٤ کاتژمێردا دەست بە خواردن بکەن دوای پێدانی خواردنی ORS. ئاگاداربە دووربکەوەرەوە لەو خواردنانەی کە شەکر و چەوری زۆریان تێدایە، وەک ئایسکرێم خواردنی سورکراوە.

ئاگاداربە ئەگەر منداڵەکەت تووشی سکچوون بووە، باشتر وایە بۆ ماوەی سێ بۆ حەوت ڕۆژ لە بەرهەمە شیرەمەنیەکان دوور بکەویتەوە. ئەو خۆراکانەی کە بێ ڕەنگن بریتین لە مۆز، برنج، سۆسی سێو، تۆست و دانەوێڵەی شیرین نەکراو. ئەگەر ئەم خواردنانە منداڵەکەت بێزار نەکەن و هەستیاری نەبێت بەو خۆراکانە، ئەوا دەتوانرێت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا خواردنی دیکەی بۆ زیاد بکرێت. زۆربەی منداڵان دەتوانن لە ماوەی نزیکەی سێ ڕۆژدا بگەڕێنەوە سەر خووی ئاسایی خواردنیان دوای وەستانی ڕشانەوە و سکچوون.

ئایا پێویستە دەرمان بدەم بە منداڵەکەم بۆ وەستاندنی سکچوون؟

بەزۆری ئەمە پێویست نییە، چونکە سکچوون بە گشتی زۆر ناخایەنێت، چونکە ئەگەر بەهۆی هەوکردنێکەوە بوو ئەوا سکچوون ڕێگایەکە بۆ ئەوەی لەش ڕزگاری بێت لەو هەوکردنە. پێدانی ئەو دەرمانانەی کە سکچوون ڕادەگرن ڕەنگە ڕێگری بکات لە هەوڵەکانی جەستە بۆ ڕزگاربوون لە هەوکردنەکە. ئەگەر پێت وایە منداڵەکەت پێویستی بە دەرمان هەیە لەگەڵ پزیشک قسە بکە. ئەگەر منداڵەکەت ڕشانەوە یان سکچوونی هەبوو پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە و لەم خاڵانە ئاگاداری بکەرەوە:

  • تەمەنی لە شەش مانگ کەمترە.
  • تەمەنی لە شەش مانگ زیاترە و تایەکەی لە 101.4 پلەی فەهرەنهایت زیاترە.
  • نیشانەکانی ئاوچنیانی هەیە.
  • زیاتر لە هەشت کاتژمێر ڕشانەوەی کردووە یان بە هێزێکی زۆرەوە ڕشانەوە دەکات.
  • پیسایی هەیە کە خوێناوی یان شلە.
  • لە ڕشانەوەدا خوێن یان شلەی سەوزی هەیە.
  • چەند کاتژمێر میزی نەکردووە.
  • دەکرا شتێک قووت بدات کە دەکرا ژەهر بێت.
  • ملی ڕەق بووە.
  • خەوی بووە بە چەند کاتژمێر.
  • زیاتر لە دوو کاتژمێر ئازاری سکی هەبووە.


سەرچاوەکان



426 بینین