تۆڕی میدیایی ئنتێل سلاڤا زێت

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-09-17-23:59:00 - کۆدی بابەت: 11320
تۆڕی میدیایی ئنتێل سلاڤا زێت

ناوه‌ڕۆك


سەرەتا 

تۆڕی میدیایی ئنتێل سلاڤا زێت (بە عەرەبی: شبکة ٳعلامیة انتیل سلافا زیت، بە ئینگلیزی: Intel Slava Z media network) تۆڕی میدیایی ئنتێل سلاڤا یاخود دەزگای میدیای جەنگ ئنتێل زێت، میدیایەکی ئەلیکترۆنی ڕووسییە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی ڕووسیا بودجەیان بۆ تەرخان دەکرێت. میدیاکە لەلایەن کەسێک بەناوی سلاڤا خاوەندارییەتی دەکرێت کە ڕۆژنامەنووسی بەرەکانی جەنگە. 

زانیارییە گشتییەکان 

ناو تۆڕی میدیایی ئنتێل سلاڤا 
دامەزراندن ساڵی ١٩٩١ دامەزراوە.
بارەگا مۆسکۆ - ڕووسیا 
بەڕێوەبەری گشتی سلاڤا زێت 
ژمارەی کارمەند زیاتر لە ٢٠ هەزار ڕۆژنامەنووس 
پەخشی سەرەکی تێلیگرام 
زمانی بەکارهێنراو بۆ بڵاوکراوەکان ڕووسی - ئینگلیزی

ناوەڕۆک 

تۆڕی میدیایی جەنگ "ئنتێل سلاڤا زێت" تۆڕێکی هەواڵی ناوخۆیی و جیهانییە بە زمانی ئینگلیزی و ڕووسی. ئەوەی زۆر پێی ناسراوە بەشی ئینگلیزییە لە تێلیگرام کە ڕۆژانە هەواڵ و زانیاری نوێ لە بارەی ڕەوشی ناوخۆ و جیهان دەخەنە ڕوو بە پشت بەستن بە بەڵگە و ئاماری ورد و تەواو. 
گەرچی زیاتر لە ٣٠ ساڵ تەمەنی تۆڕە میدیاییەکەیە بەڵام هیچ کاتێک هێندەی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا ناوبانگ نەبووە کە لەم جەنگەدا بوونە تۆڕی میدیایی شەڕ یاخود جەنگ. کە ڕۆژانە شوێنکەوتووانیان لە تێلیگرام بە هەواڵ و ڤیدیۆ و کردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆ نوێ دەکەنەوە. 
گرتەکان لەلایەن ڕۆژنامەنووسەکانی خۆیان تۆمار دەکرێن یاخود لە هەر کام لە بەرەکان سەربازی ڕووسی بێت یان ئۆکرانی کۆیان دەکەنەوە و شرۆڤەی بابەتەکانی پێ دەکەن بە شێوەی قووڵبوونەوە. بابەتێکیش ڕاست نەبێت هەرگیز نایوروژێنن. 

بۆچی تۆڕی میدیایی ئنتێل سلاڤا دژایەتی دەکرێت؟ 

زۆرجار میدیا ڕۆژاواییەکان هێرشی تووند دەکەنە سەر تۆڕەکە و کارەکانیان بە نامرۆڤانە هەڵدەسەنگێنن چونکە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا کە کامێرای درۆن بەسەر بەرەی جەنگەوە ڤیدیۆ تۆمار دەکات زۆرجار دیمەنی کوشتن و برینداربوونەکان وەکو خۆی دەگوازنەوە بێ سەنسۆر کردن. یاخود وێنەی تەرمەکان دەگرن و لە تێلیگرام بڵاوی دەکەنەوە. 
سلاڤا لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا لە بەرواری ١ی ئابی ٢٠٢٣ وەڵامی ڕەخنەی میدیاکانی ڕۆژاوا بۆ سەر تۆڕەکەی گوتی: 
ئێمە کەسانی پسپۆڕین و شارەزای بەرەکانی جەنگین، بابەتەکانمان ڕاست و دروستن و بە بەڵگەی ڤیدیۆیی پشتڕاستیان دەکەینەوە. چەندین ڕۆژنامەنووسمان لە دەست داوە لە کاتی ڕووماڵکردندا. 

ئەو بوارانەی جگە لە کاری میدیایی کاری تێدادەکەن؟ 

  • کۆمپانیای Z لە دامەزراندنی سلاڤا زێت. کە لە بواری تەکنلۆجیای زیرەک و ژیری دەستکرد کار دەکەن، لۆگۆی کۆمپانیاکە بووەتە سیمبوولی هێزی ڕووسیا و لەسەر تانک و زرێپۆش و درۆنە UAVـەکانیان لۆگۆی Z دادەنێن. ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و سیستمە نەرمەواڵاکان و ڕەقەواڵاکانی دروستی دەکەن لەلایەن سوپای ڕووسیا دەکڕدرێنەوە و بەکاردەهێنرێن. 
  • بوارێکی تر ئنسایکلۆپیدیای Z کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە گەلی ڕووسیایە کاردەکەن، ئینسایکلۆپیدیایەکە لە بواری زانیاری گشتی و سەربازی بڵاوکراوەیان هەیە. 
  • ڕێکخراوی Z کە خولی گەشەپێدانی تواناکانی ڕۆژنامەنووسانە بۆ بەرەکانی جەنگ. ڕێکخراوەکە قازانج نەویستە لە کاتی تەواوکردنی خولەکە فێرخواز بڕوانامەیەکی پێدەدرێت کە دەرگای بوونە ڕۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی بە ڕوویدا دەکرێتەوە.


سەرچاوەکان



236 بینین