چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی قژت لە تیشکی خۆر

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-09-24-14:31:00 - کۆدی بابەت: 11357
چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی قژت لە تیشکی خۆر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی قژت لە تیشکی خۆر (بە ئینگلیزی: Some ways to protect your hair from the sun، بە عەرەبی: بعض طرق لحماية شعرك من أشعة الشمس)، زیانەکانی تیشکی خۆر دەتوانێت ببێتە هۆی  گۆڕینی ڕەنگی تاڵەکانی قژ وشکبوونەوەی لەگەڵ شکاندنی تاڵەکان و تەنکبوونەوە و هاوکات چرچ و لۆچی پێستی قژمان بۆ دروست دەبێت. زیانی خۆر لەوانەیە بەسەر زۆربەی جۆرەکانی قژدا ڕووبدات، بەڵام چەند ڕێگایەک هەیە بۆ پاراستنی تالەکانی قژ و پێستی سەر. 

چۆن خۆر زیان بە قژت دەگەیەنێت؟

لەوانەیە وا بیر لەوە نەکەیتەوە کە قژت تووشی سووتانی خۆر دەبێت، ئەگەر قژت بۆ ماوەیەکی زۆر بەر خۆر کەوتبێت، ئەوا تیشکی UVA و UVB زیان بە بەرگی دەرەوەی تاڵی قژ دەگەیەنێت کە پێی دەوترێت کوتیکڵ.

چۆن خۆر دەتوانێت زیان بە قژت بگەیەنێت؟

خۆر دەتوانێت قژت وشک و شکاو و ڕیشاڵ ڕیشاڵی بکات، هەروەک چۆن زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ووشککەرەوەی قژ دەتوانێت زیانێکی بەرچاو بە قژت بگەیەنێت، تیشکی خۆریش دەتوانێت بەو شێوەیە بێت. ئەگەر تێبینی ئەوەت کرد کە قژت دەستی کردووە بە وشکبوونەوە، ڕیشاڵی یان شکاوی تەڵەکان زیادی کردووە، لەوانەیە ئەوە نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی کە قژت زیانی بەرکەوتووە، هەروەها مانەوەی زیاتر لەبەردەم تیشکی خۆردا دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و شکاندنی زیاتر. خۆر دەتوانێت ڕەنگی قژت بگۆڕێت و ببێتە هۆی دروست بوونی ڕەنگێکی خۆڵەمێشی، قژت دەتوانێت بەهۆی تیشکی خۆرەوە ڕەنگەکەی بگۆڕێت. 

ئایا هەندێک جۆری قژ زیاتر تووشی کێشە دەبن؟

لە کاتێکدا هەر جۆرە قژێک تووشی تێکچوونی قژ دەبێت، بەڵام قژت بە تایبەتی تووشی زیانەکانی خۆر دەبێت ئەگەر ڕەنگی کاڵ بێت. ئەو قژەی کە ڕەنگی کاڵە، ئەستووری کەمە یان ڕەنگی نییە کە بتوانێت لە تیشکی خۆر بیپارێزێت بۆیە بەهۆی کاڵی ڕەنگی قژەوە زیاتر تووشی زیان  دەبیتەوە، لەکاتێکدا قژی تۆختر و درشتتر بە زۆری چەورترە و ئەستوورییەکەی و ڕەنگی تۆختر و داپۆشینی چەوری یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی لە تیشکی خۆر. هەروەها قژێکی ناسکتر و تەنکترە زیاتر تووشی زیانەکانی خۆر دەبیت.

ئایا دژەخۆری قژ ڕێگەیەکی باشە بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی قژ؟

دەتوانیت ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرێتەبەر بۆ پاراستنی قژت لە خۆری گەرمی هاوین، دەتوانیت بەرهەمێکی SPF (فاکتەری پاراستنی خۆر) بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی قژت لە تیشکی زیانبەخش.

دژەخۆی قژ چۆن کاردەکات؟

دژەخۆری قژ بە دروستکردنی بەربەستێکی پارێزەر لەسەر ڕووی قژت کاردەکات کە یارمەتی پاراستنی دەدات لە تیشکی سەروو بنەوشەیی (UV) زیانبەخشی خۆر. پێکهاتە چالاکەکانی بەرهەمەکانی دژەخۆری قژ بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە فلتەری سەروو بنەوشەیی وەک ئەڤۆبێنزۆن، ئۆکتینۆکسات و ئۆکسیدی زینک، کە بە هەڵمژینی یان ڕەنگدانەوەی تیشکی سەروو بنەوشەیی کاردەکەن. بەڵام گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە دژەخۆری قژ جیاوازە لەگەڵ دژەخۆری پێستت. بەو پێیەی قژمان لە ڕووی تەکنیکییەوە لە خانە مردووەکانی پێست دروستکراوە، هەمان کاردانەوەی نییە بەرانبەر بە زیانەکانی خۆر وەک پێستمان سووربوونەوەی دیار، ئازاری سووتاندن، توێکڵکردن. پێویستی بە جۆرێکی جیاوازە لە ڕێگەچارە. لەبری ئەوە دژەخۆری قژ سەرنجی لەسەر پاراستنی قژت ناوچەی دەرەوەی تاڵەکەی قژە.

ئایا دەتوانیت دژەخۆری قژ لەسەر پێستی سەرت بەکاربهێنیت؟

بەشی سەرەوەی سەرت یەکێکە لەو شوێنانەی کە زیاتر تووشی سووتانی خۆر دەبێت، بۆیە گرنگە پارێزراو بێت. بەو پێیەی ناوچەی پێستی سەرت بەشێکە لە پێستت، دەتەوێت بەرهەمێکی ئاسایی SPF بەکاربهێنیت لۆشن یان سپرای کە ڕێگری دەکات لە تێکچوونی خانەکان بەهۆی تیشکی سەروو بنەوشەییەوە. ئەگەر بە هەر شێوەیەک بێت دژەخۆری قژ بە سپرا بەکاردەهێنیت، دەتوانیت لەسەر پێستی سەرتیش بیدەیت هیچ زیانێکی نییە، سپرای تایبەت یان باڵم هەیە کە دەتوانیت دەستت بکەوێت کە دەتوانێت پێستی سەرت بپارێزێت هەروەها دەتوانیت دژەخۆری کانزایی یان پاودەر تاقی بکەیتەوە.

چۆنیەتی بەکارهێنانی دژەخۆری قژ

دژەخۆری قژ بەزۆری لەناو بوتڵێکی سپرادا دێت کە دەتوانیت دوای ستایلکردن یان شانەکردنی قژت بیدەیت لێی، بەکارهێنانی ئاسانە و دەتوانرێت بە هەمان شێوەی چۆنیەتی بەکارهێنانی سپرای ستایلکردن یان سپرای قژ بەکاربهێنرێت. چۆنێتی بەکارهێنانی دژەخۆری قژت پێش ئەوەی بچیتە دەرەوە لەبەر خۆر:

  • بە قژێکی پاک و وشکەوە دەست پێ بکە، دەتوانیت دژەخۆری قژ پێش ستایلکردن یان دوای ستایلکردنی قژت بەکاربهێنیت.
  • پێش بەکارهێنانی شووشەکە بە باشی ڕایبوەشێنە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە بەرهەمەکە بە باشی تێکەڵ بووە.
  • شووشەکە نزیکەی شەش ئینج لە قژتەوە دوور بکەرەوە و بە یەکسانی بەسەر قژتدا بیپرژێنە. 
  • پەنجەکانت یان شانە بەکار بهێنە بۆ دابەشکردنی بەرهەمەکە بەسەر تەواوی قژتدا، هەموو شوێنەکان دەگرێتەوە.
  • با دژەخۆری قژەکە بە تەواوی وشک بێتەوە پێش ئەوەی بچیتە دەرەوە.

ڕێگاکانی تر بۆ پاراستنی قژت

دژەخۆری قژ بەکاربهێنیت یان نا، داپۆشینی سەرت لە ڕۆژانی گەرم و خۆردا باشترین هێڵی بەرگری تۆیە لە تیشکی خۆر. هەروەها دەتوانیت قژت لە زیانەکانی خۆر بپارێزیت بەم شێوەیە:

  • لەبەرکردنی کڵاوێکی لێواری پان یان بەکارهێنانی چەتر.
  • زوو یان درەنگانی ڕۆژ چوونە دەرەوە، هەروەک چۆن بۆ پاراستنی پێستت دەیکەیت.
  • ئەگەر لە مەلەوانگەیەکی کلۆرکراودا مەلە دەکەیت، کاپێکی مەلەکردن لەسەر بکە.
  • لە مەلەوانگە ئەگەر قژت تەڕ کرد، دڵنیابە کە ئاوی مەلەوانگەکەت  ماددەی کیمیایی وەک کلۆری تێدایە.


سەرچاوەکان



585 بینین