ناوەندی ژمێرەیی

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-14-22:31:00 - کۆدی بابەت: 11428
ناوەندی ژمێرەیی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ناوەندی ژمێرەیی (بە ئینگلیزی: Arithmetic mean، بە عەرەبی: الوسط الحسابي)، ناوەندی ژمێرەیی یەکێکە لە گرنگترین پێوانەکانی ڕووکردنە چەق، ناوەندی ژمێرەیی کۆمەڵێک نمرە، بریتییە لە کۆی هەموو بەهاکانی ئەو نمرانە و دابەشکردنی بەسەر ژمارەی ئەو بەهایانە. 

دۆزینەوە ناوەندی ژمێرەیی

ئەگەر پێوانی درێژی ١٠ خوێندکار بکەین و درێژییەکانیان بە ئەم شێوەی لای خوارەوە بوون: 
١٧٠سم، ١٧٥سم، ١٨٠سم، ١٨٥سم، ١٦٥سم، ١٦٠سم، ١٨٠سم، ١٧٧سم، ١٨٣سم، ئەوا بۆ ئەوەی ناوەندی ژمێرەیی بدۆزینەوە ئەوە دەبێت بەپێی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بێت: 

  • هەموو بەهای ژمارەکانی سەرەوە کۆدەکەینەوە کە یەکسانە بە ١٧٤٠. 
  • لە هەنگاوی دووەم کۆی بەهاکانی سەرەوە کە یەکسانە بە ١٧٤٠ دابەشی ژمارەی بەهاکان (خوێندکاران)ی دەکەین، کە ژمارەیان ١٠ کەسە، ئەو دەرئەنجامەی کە دەستمان دەکەوێت پێی دەڵێن ناوەندی ژمێرەیی، واتا ١٧٤٠ دابەشی ١٠ دەکەین کە یەکسان دەبێت بە ١٧٤سم. 

چۆن هەژماری ناوەندی ژمێرەیی دەکرێت؟ 

وەک لە ئەو نموونەی پێشەوە دەرکەوت، کە هەژمارکردن و دۆزینەوە ناوەندی ژمێرەیی کارێکی ئاسانە و بریتییە لە کۆکردنەوەی هەموو ئەو نمرە و بەهایانەی لە بەردەستدایە دوای کۆکردنەوەیان دابەشی ژمارەکەیان دەکرێت.


سەرچاوەکان



274 بینین