خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-23-16:29:00 - کۆدی بابەت: 11518
خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان (بە عەرەبی: الدراسة في الجامعات و المعاهد اقليم كوردستان، بە ئینگلیزی: Study in universities and colleges in the Kurdistan Region)، خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان بە چەند شێوەیە لێرەدا باسیان دەکەین.

خوێندن لە زانکۆدا 

زانکۆ پێویستی بە هەوڵدان و خوێندنی زیاترە، ئاسان دەبێت کاتێک لەگەڵیدا دەڕۆیت، لە یەکەم ڕۆژ، یەکەم هەفتە، هەرکاتێک لێکچەرەکان خوێندران مەوەستە و چاوەڕێی هیچ شتێک مەکە بۆ ئەوەی دەست پێ بکەیت. زۆرینەی خوێندکارەکان وەرزێک دوادەکەون چونکە درەنگ دەستیان پێ کردووە، جا بە هەر هۆکارێک بێت، یەکەم لێکچەر، یەکەم کویز و یەکەم ئەرکی ماڵەوە، کە وەرگیرا و نمرە دانرا، گەڕاندنەوەی زەحمەتە، تۆ هەرگیز نمرەی ئەو چالاکییانە بە کەم مەزانە، چونکە ئاسانتر بە دەست دێن، بزانیت چەند بە دەست دەهێنیت فشارێکی کەمترت لەسەرە، کەسێک لە تاقیکردنەوە پێویستی بە ٥ نمرە بێت بۆ دەرچوون و کەسێک پێویستی بە ٢٥ نمرە بێت بەڕاستی جیاوازییەکەی ڕوونە.

بەکارهێنانی گۆگڵ 

گۆگڵ بکە بە سەرچاوەی خوێندن و تێگەیشتن و فێربوونت، بەردەوام گەڕان بکە بۆ هەر شتێک کە لێی تێ ناگەیت، بۆ پرسیارەکانت، بۆ زانیاری زیاتر و وردەکاری، زۆرجار ئەوەی بۆت نووسراوە بەس نییە، بۆیە مەترسە لە گەڕان، هەرگیز مەڵی زۆرم بەسەردا کۆدەبێتەوە، بە پێچەوانەوە چەندێک زۆرتر بزانیت، جیاوازتریت. 

لە کاتی دانانی گروپی سیمینار و ڕاپۆرت

ئاگاداربە کە کێ هەڵدەبژێریت، با هەڵبژاردنەکەت لەسەر بنەمای سوود گۆڕینەوە بێت، پێویستە ئەو کەسانەی کە سیمیناریان لەگەڵ دەکەیت کەسانی بە توانا بن و هەوڵبدەن و خۆیان ماندوو بکەن، هەندێک کەس کە دێنە زانکۆ شارەزان، بۆ نموونە لە پەیمانگاوە هاتوون، یان زۆر پرسیاریان کردووە، بۆیە مانگی یەکەم زۆر گرنگە ژیرانە هاوڕێکانت و کەسانی چواردەورت هەڵبژێریت، چونکە بە ئەگەری زۆرەوە بە درێژایی ڕێگاکەت لەگەڵت دەبن و تۆ پێکدێت لە ئەوان، بۆیە ئاگادار بە.

چۆن ئەرکەکانم ئامادە بکەم 

جۆری ئەرکەکان، شێوازی ئامادەکردنیان، لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر، لە وانەیەکەوە بۆ وانەیەکی تر جیاوازە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی باسی دەکەین. 

بۆلۆنیا پڕۆسس 

لە سیستەمی بۆلۆنیدا خوێندکار بنچینەیە، مامۆستا تەنها سەرپەرشتیارە، تۆ دەبێت سیمینار و ڕاپۆرت ئامادە بکەیت، کویز بکەیت و چەندان چالاکی تر بکەیت، دەبێت بتوانیت سیمینار و هەندێکجاریش ڕاپۆرتەکەشت پێشکەش بکەیت و خوێندکارەکان تێبگەیەنیت لە بابەتەکە.

ئامادەکردنی ڕاپۆرت

لێرەدا ئەوەی گرنگە بیزانیت ئەوەیە کاتێک خۆت و گروپەکەت بابەتی ڕاپۆرتەکە هەڵدەبژێرن دەبێت دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو بێت کە پەیوەندیدار بێت بە بەشەکەی خۆتەوە. ڕاپۆرتی ئاسایی بە مایکرۆسۆفت وۆرد ئامادە دەکرێت، لە زانکۆدا بابەتی کۆمپیوتەر هەیە و فێردەکرێیت، بەڵام زۆربەی جار بەبێ ئەوەی فێر بکرێیت داوای ڕاپۆرت و ئەرکی ترت لێ دەکەن، بۆیە لە ئێستاوە خۆت فێر بکە، ڕاپۆرتەکان بەپێی مەبەستە جیاوازکان، شێوازی ئامادەکردنیشیان جیاوازە بەڵام بە شێوەیەکی باو ڕاپۆرتەکان پێکدێن لە: 
١ـ لاپەڕەی ناونیشان: لاپەڕەی یەکەمە، ناو و لۆگۆی زانکۆ، ناونیشانی بابەتەکە و ناوی ئامادەکاران و بەراورد و زانیاری تری پەیوەندیدار لە خۆ دەگرێت. 
٢ـ پوختە: کورتەی خاڵە گرنگەکان لە ١ تا ٢ لاپەڕەدا، یارمەتی خوێندکار دەدات کە ئایا دەیەوێت ڕاپۆرتەکە بخوێنێتەوە یاخود نا؟ 
٣ـ پێڕست: بەشەکانی ڕاپۆرتەکە و ژمارەی لاپەڕەکانی دەگرێتە خۆی، یارمەتیدەرە بۆ گەڕان. 
٤ـ پێشەکی: زانیاری ڕووکەش لەسەر ڕاپۆرتەکە، ئامانجەکانی دەخاتە ڕوو لەگەڵ مەودا و شێوازەکانی ئامادەکردنی. 
٥ـ بەشی سەرەکی: ئەمە ئەو بەشەی ڕاپۆرتەکەیە کە زۆربەی زانیارییەکانی تێدایە، دەکرێت بۆ بەشی سەرەکی و لاوەکی دابەشبکرێت. 
٦ـ دەرئەنجام و ڕاسپاردەکان: کورتەیەک لەسەر دەرئەنجامی ڕاپۆرتەکە دەخاتە ڕوو، لەگەڵ ڕاسپاردە یان ڕێنماییەکان بۆ بەکردارکردنی بە پشت بەستن بە دەرئەنجامەکان. 
٧ـ پاشکۆکان: زانیاریی تەواوکەر لە خۆ دەگرێت کە لە ناوەڕۆکی سەرەکی ڕاپۆرتەکەدا نەبووە بەڵام پەیوەندی بە بابەتەکەوە هەیە. 
٨ـ لیستی سەرچاوەکان: لێرەدا ئەو سەرچاوانەی کە بۆ ڕاپۆرتەکەت بەکارتهێناوە دەینوسیت.

لە ڕێکخستنی ڕاپۆرتەکەدا ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە

  • ژمارەی لاپەڕەکانی ڕاپۆرتەکە لە نێوان ٤٥ ـ ١٥ لاپەڕە دەبێت، بەپێی داواکاری مامۆستاکە. 
  • قەبارەی نوسین ٢٠ ـ ٢٤ بۆ ناوی بابەتەکە، ناوی ئامادەکاران ئەوی تر ١٤ـ ١٦، ناوەڕۆکی نوسین هەموو بەشەکانی دیکە قەبارەی ١٣ بەکاربهێنە، بە فۆنتی Times new Roman
  • پەراوێزی لاپەڕەکان با بۆ سەرەوە و خوارەوە و لای ڕاست و چەپ یەک ئینج بێت. 
  • بۆشایی نێوان هێڵەکان بە ١.٥ بێت. 
  • ژمارەی لاپەڕە لە سەرەوە یاخود لە خوارە بنوسە.
  • چوارچێوە دابنێ بۆ لاپەڕەکان.
  • دواتر دەتوانیت header & footer زیاد بکەیت، بۆ نموونە لای خوارەوەی هەموو لاپەڕەکان ناوی بابەتەکە هەبێت. 
  • لە ڕیزکردنی Alignment هەموو نوسینەکان بخە ناوەڕاست، تەنها نوسینی ناوەڕۆکی بابەتەکە نەبێت بیخە justify بکە.

چۆن سیمینار پێشکەش دەکەیت؟ 

١ـ شەرم مەکە و سەیری خوێندکارەکان بکە کاتێک قسە دەکەیت، سەیری یەک شوێنی دیاریکراو مەکە، ئەگەر وا بکەیت قسەکانت لێ تێکەڵ دەبێت و بە جوانی ئەوەی کە دەتەوێت بیگەیەنیت نایگەیەنیت. 
٢ـ زمانی جەستە بەکاربهێنە بۆ ڕوونکردنەوە. 
٣ـ لە یەک شوێندا مەوەستە و هەوڵبدە چەند جارێک بجووڵێیت. 
٤ـ ئامادەکردنی سیمینار چەندین هەنگاو دەگرێتە خۆی، هەوڵبدە بۆی بگەڕێیت و فێریان ببیت. 
٥ـ نوسینی زۆر لە سڵایدەکانت مەنوسە، هەوڵبدە تەنها ناونیشانە سەرەکییەکە بە کورتی بنوسی و ئەوەی تر بڵێیت، نەک تەنها ئەوەی نوسراوە بیڵێیت، زیاتر وێنە و هێڵکاری بەکاربهێنە. 


سەرچاوەکان



461 بینین