منداڵی گرینۆک

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-03-06-20:50:00 - کۆدی بابەت: 12070
منداڵی گرینۆک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

منداڵی گرینۆک (بە عەرەبی: الطفل الباكي، بە ئینگلیزی: The crying child)، دەربارەی گریان لە منداڵاندا هەموو منداڵێک دەگریت کاتێک برسی دەبن، ماندوون، ناڕەحەتن، نەخۆشن، لە ئازاردان، دڵتەنگن یان تووڕەن، هەندێک جار گریان لەبەر ئەوەیە کە پێویستیان بە خۆشەویستی یان ئاسوودەیی هەیە، یان لەبەر ئەوەی دەترسن لە کەسە نزیکەکانیان جیابکرێنەوە، بەڵام هەندێک جار لەوانەیە قورس بێت بۆ ئەوەی بزانیت منداڵ پێویستی بە چییە کاتێک دەگریت، بەتایبەتی ئەگەر هێشتا توانای قسەکردنیان نەبێت بۆ دەربڕین لە پێویستییەکانیان.

بۆچی منداڵەکەت دەگریت؟

  • دەکرێت یەکێک لە هۆکارەکانی گریانی منداڵەکەت برسێتی بێت.
  • لەوانەیە خەوێکی باش نەخەوتبێت و پێویستی بە خەوی زیاتر بێت.
  • دەکرێت کێشەی تەندروستی وا لە منداڵەکەت بکات کە بەردەوام بگریت.
  • هەستکردن بە فشار و دڵەڕاوکێ.
  • ترس.
  • هەستکردن بە نائارامی و ناڕەحەتی.

ئەگەر منداڵەکەت لە ڕووی جەستەییەوە کێشەی نییە، ئەم بیرۆکانە یارمەتیت دەدەن لە کۆنترۆڵکردنی گریانی منداڵەکەت

  • ئەگەر پێتوایە منداڵەکەت ماندووە، بەهۆی ماندوویەتییەوە دەگریت، ئەوە پشوویەکی پێبدە یان بیخەوێنه.
  • ئەگەر منداڵەکەت تووڕە بوو، ئەوا منداڵەکەت ببە بۆ شوێنێکی سەلامەت و کات بە منداڵەکەت بدە بۆ ئەوەی ئارام ببێتەوە.
  • ئەگەر منداڵەکەت نائومێد بوو، هەوڵبدە پێکەوە چارەسەرێک بدۆزنەوە.
  • ئەگەر منداڵەکەت تەنها هەست بە بێزاری دەکات، هەوڵبدە پێکەوە پیاسەیەک بکەن بۆ دەرەوە.
  • ئەگەر کەسێکی تایبەت هەیە کە دەتوانێت منداڵەکەت ئارام بکاتەوە یان سەرقاڵی بکات، دەتوانیت داوای یارمەتی لەم کەسە بکەیت، بۆ نموونە، بە ڤیدیۆ لەگەڵ باپیرە و داپیرەی قسە بکات.

کەی منداڵەکەت واز لە گریان دەهێنێت؟

گریانی منداڵ بەبەردەوامی نییە و بۆ هەمیشەش نامێنێتەوە، منداڵان لە سێ مانگی یەکەمی ژیانیاندا زۆرترین کات دەگرین، هەندێک جار منداڵ بە شێوەیەکی نا ئاسایی دەگرین، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە لە هەر ١٠ منداڵێک ٢ منداڵ بۆ ماوەیەکی درێژ بەبێ هیچ هۆکارێکی ئاشکرا لە ماوەی چوار مانگی یەکەمدا دەگرین، ڕۆژانە دوو بۆ سێ کاتژمێر دەگرین، هەروەها تێگەیشتن لە هۆکاری گریان هەمیشە هەنگاوێکی باشە، هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی هۆکارەکە، ئەگەر بتوانیت بزانیت هۆکارەکە چییە و ئەگەر پێت وایە هۆکارەکە پێویستە چارەسەر بکرێت.


سەرچاوەکان



408 بینین