ئەمریکای کۆن

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-22-06:34:00 - کۆدی بابەت: 12210
ئەمریکای کۆن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەمریکای کۆن (بە عەرەبی: امریکا قدیم، بە ئینگلیزی، Old America یان Wild west) ئەو سنوورە جوگرافیایەی ئەمریکایە کە پێشتر لە سەرەتاکانی دۆزینەوەی ئەمریکا تا سەرەتای سەدەی بیستەم ناوچەکەی نائارام و دوور لە یاسا بووە. شوێنی ژیانی هیندییە سوورەکان و دەستەی دز و چەتەکان بووە. هەروەها ناوێکی تریش بەسەر ئەم ناوچەیەدا وتراوە ئەویش American Frontier واتا میحوەری ئەمریکا کە کۆتا خاڵی سنووری ناوچەی یاسایی بوو لەگەڵ دەستپێکی ناوچەی دوور لە یاسا.

مێژووی ناوچەکە

old west یان wild west ناوچەیەکی دوور لە یاسا بووە، سەرەتای ناوبردنی ڕۆژاوای ئەمریکا بە Wild westدەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی ١٦٠٠ کە خۆرهەڵاتی ئەمریکا شوێنی نیشتەجێ و شارستانیەتی ئەورووپییەکان بوو و ڕۆژاوای ئەمریکاش شوێنی هیندییە سوورەکان بوو، چونکە دانیشتووانی ڕەسەنی ئەمریکا دواکەوتوو و لە خەیاڵی سەیردا دەژیان و پێستی ئاژەڵیان لەبەردەکرد و کەلوپەلی سەرەتاییان بەکاردەهێنا بۆ ژیانی ڕۆژانە بەم جۆرە لەلایەن ئەورووپییەکان بە کێوی و دڕندە ناوبرابوون و وڵاتەکەیان بەشکردبوو لە ناوەڕاستەوە کە بەشی ڕۆژاوا ناوبرا بە Wild west. 

بەڵام ئەم ناوچەیە هەر شوێنی هیندییە سوورەکان نەبوو بەڵکو شوێنی چەتە و بکوژەکانیش بوو چونکە هیچ یاسایەکی نەبوو، ڕێبواران کە لە مەکسیکۆوە دەهاتن بۆ ئەمریکا لە ڕێگەی وشکانی دەبوو بە ڕۆژاوای دڕندە یاخود کێویدا تێپەڕببن. زۆرجاریش هێرش دەکرایە سەریان و دەکوژران و کەسیش نەیدەزانی کێ کوشتوویەتی، حکوومەت هەرگیز خۆیان بەم کەیسانەوە ماندوو نەدەکرد، چونکە ناوچەیەکی پڕ مەترسی بووە.  ئەورووپییەکان هەرگیز بۆ کاری پێویست نەبوایە نزیک نەدەبوونەوە. هەرچەندە بەردەوام هەوڵ دەدرا ئەو ناوچانەش بخرێنە سەر ئەمریکا. 

کۆتایی ناوچەکە

زیادبوونی دانیشتووان و دروستکردنی هێڵی ئاسنینی کیشوەربڕ لە خۆرهەڵات بۆ ڕۆژاوای ئەمریکا لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی ئینگلیزیەوە جێبەجێ کرا، بەڵام کاتێک گەیشتنە بەشی میحوەری ئەمریکا سنوورە جیاکەرەوەکە نەیاندەوێرا زیاتر بڕۆنە پێشەوە چەند جارێک ئەم پڕۆژەیە خرایە بەر باس و شکستی هێنا. بەڵام لە کۆتاییدا "یونیەن پەسفیک" ڕێگاکەی تەواو کرد و بەهەموو ویلایەتەکاندا هێڵەکەی برد لە کەناری ڕۆژهەڵات تا کەناری ڕۆژاوا. 

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و دەرکردنی یاسای تایبەت بە هەر ویلایەتێک لە سەرەتاکانی ١٩١٠ کۆتایی هات بە میحوەری ئەمریکا. هەموو ویلایەتەکان یەکیان گرتەوە و کۆتایی هێنرا بە دەستە تاوان کارییەکان و چەتەکان. 

چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر ڕۆژاوای کۆن یان Wild west

یەکەم: ئێلمێر ماکاردی ساڵی ١٩١١ لەگەڵ دەستەکەی شەمەندەفەرێکیان تاڵان کرد، کە بڕی چەند هەزار دۆلارێکیان دزی، پاش ئەمە ئێلمێر لەلایەن مارشاڵێکەوە کوژرا و لە بەرانبەر کوشتنیدا تەنها ٤٠ دۆلار پاداشت کرا، دواتر ئەم لاشەیە بە هەموو ویلایەتەکاندا دەگەڕێنرا و نمایش دەکرا، بەپێی ئامرێک لە ماوەی ٦٠ ساڵدا ٦ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە. 

دووەم: ڕۆژاوای ئەمریکا شوێنی چەندین ئاژەڵی ڕەسەن بووە وەک حوشتر، کە هەندێک کۆمپانیا بازرگانییان پێوە دەکردن بە درێژایی مێژوو، لەوێوە گواسترانەوە بۆ ڕۆژهەڵات، واتا حوشتر لە بنەڕەتدا ئاژەڵێکی ئەمریکییە نەوەک خۆرهەڵاتی. 

سێیەم: ڕۆژاوای ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی ناوچەیەکی بێ یاسا بوو بەڵام لە ژێر سەرپەرشتی ئیمپڕاتۆریەتی ئیسپانیا بوو. 

چوارەم: گاوان و شوانەکانی ڕۆژاوای ئەمریکا کە بە Cowboy ناسراون لە بنەڕەتدا ئەفریقی بوون. کەسانی دوور لە یاسا نەبوون بەڵکو بۆ پارێزگاری کردن لە زەوی و ئاژەڵەکانیان چەکیان هەڵدەگرت لە ماڵەکانیان. 

پێنجەم: باس ڕیڤێرس، مارشاڵێکی ئەمریکی بوو لە ماوەی ٣٠ ساڵدا ٣٠٠٠ کەسی دەستگیرکرد کە بە تاوانی جیاجیا داواکراو بوون. 

شەشەم: گامێشی ئەمریکی یاخود "بایسن"  خەمڵێنرابوو ١٠-٣٠ ملیۆن بوون بەر لە ساڵی ١٨٠٠، دوای ئەم ساڵە تەنها بە ١٠٠ ساڵ ژمارەیان بوو بە ١٠٠٠ دانە. هەندێک جار ئەم ئاژەڵانە وەک ئامرازێکی نیشانە شکاندن "دەست ڕێکی" بەکاردەهێنران و لە دوورەوە هەر بە مەبەستی کەیف خۆشی تەقەیان لێدەکرا ئەوەی بە کەمترین گولـلە بیتوانیایە بایسنک بکوژێت براوە دەبوو و خەڵات دەکرا. 

ئایا هیچ فیلمێک هەیە لەسەر ڕۆژاوای ئەمریکا؟

لەسەر ڕۆژاوای ئەمریکا یان Wild west چەشنێکی تایبەتی فیلم و زنجیرە هەیە بەناوی Westren واتا ڕۆژاوایی. ئەم چەشنە بە زۆری باس لە یاسادەرچووان و ئەمریکای سەدەکانی ڕابردوو و تازە دەرکردنی یاسا دەکات. نموونەی زنجیرەکە بریتییە لە Hell on wheels و لە پێنج وەرز پێکدێت و لە دروستکردنی هێڵی ئاسنینی کیشوەربڕ دەکات لە ئەمریکا.

ئایا هیچ یارییەکی ڤیدیۆیی هەیە باسی ئەم سەردەمە بکات؟

بۆ هەوادارانی یاری ڤیدیۆیی چەندین یاری هەیە کە باسی ئەم سەردەمەی ئەمریکا دەکەن کە تیاید ئەمریکا بێ یاسا و شوێنی لە یاساهەڵاتووان بووە ئەویش هەردوو بەشی یاری Red dead redemption کە لەلایەن کۆمپانیای Rockstar پەرەیان پێدراوە بە دوو باشترین یاری ئەم سەردەمە دادەنرێت کە جوگرافیای یارییەکە کەوتووەتە سنووری ڕۆژاوای کۆن و نزیک سنووری مەکسیکۆ. 


سەرچاوەکان



61 بینین