بالووکەی پێست چییە؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-29-22:29:00 - کۆدی بابەت: 12381
بالووکەی پێست چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بالووکە یان بالوکە (بە ئینگلیزی: Wart، بە عەرەبی: الثالیل) گەشەی پێستە کە بەهۆی جۆرێکی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV) گەشە دەکات. چەندین جۆری هەیە، وەک بالووکەی ڕووەکی، بالووکەی باو و بالووکەی تەخت. دەکرێت سەخت بێت، بەڵام زۆرێک لە بژاردەکانی چارەسەر دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ڕزگاربوونیان.

بالووکە چییە؟

بالووکە لوویەکی سەلامەتە کە لە گەشەکردنی زیاد لە پێویستی خانەکانەوە لە ڕووی پێست یان لینجە پەردەکان (لینجە پەردەی ناو دەم) دروستدەبێت. ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV) دەبێتە هۆی تووشبوون بە بالووکە. زیاتر لە ١٠٠ جۆری لاوەکی هەیە (جۆرەکانی ئێچ پی ڤی) بەڵام تەنها چەند جۆرێکی کەم دەتوانن ببنە هۆی بالووە لە چەند بەشێکی جەستەدا. بە شێوەیەکی گشتی بێ زیانن، بەڵام دەکرێت بێزارکەر و هەندێک جار ئازاربەخش بن.

جۆرەکانی بالووکە

دابینکەرانی چاودێری تەندروستی پۆلێنی جۆرەکانی بالووکە دەکەن لەسەر بنەمای ئەوەی چۆن دەردەکەون، جۆری ئێچ پی ڤی کە دەبێتە هۆی بالووکە و هەروەها ئەوە کاریگەری لەسەر چی بەشێکی جەستە دەبێت:

  • بالووکەی باو
  • بالووکەی بەرپێی
  • بالووکەی موزایک
  • بالووکە تەختەکان
  • بالووکەی فایلیفۆڕم
  • بالووکەی ئەندامی زاوزێ
  • بالووکەی بەچەر یان بالووکەی گۆشتفرۆش
  • نەخۆشی هێک یان Heck’s disease

ئایا بالووکە زیانبەخشە؟

بە شێوەیەکی گشتی، بێ زیانن و سەلامەتن. بەڵام لەوانەیە بێزارکەر بن کاتێک کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوت دەکەن یان زەحمەتت دەکەن بۆ ئەنجامدانی شتەکانی ڕۆژانە وەک پیاسەکردن یان بەکارهێنان و لەپێکردنی پێڵاو.

بالووکە چەند باوە؟

بالووکەکان باون. نزیکەی ١٠٪ی دانیشتوانی جیهان تووشی دەبن. تەنانەت لە منداڵانی تەمەنی قوتابخانەدا باوترە، کە کاریگەری لەسەر ١٠٪ بۆ ٢٠٪ی ئەم تەمەنە هەیە. هەروەها لەوانەیە زیاتر کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەبێت کە بەرگرییان لاوازە و ئەو کەسانەی کە بە بەردەوامی گۆشتی خاو هەڵدەگرن (وەک گۆشتفرۆش).

نیشانەکان و هۆکارەکان

نیشانەکانی بالووکە چین؟

ڕوخساری بالووکە دەگۆڕێت لەسەر بنەمای جۆرەکەی. لەوانەیە دەربکەون بە شێوەی:

  • گومەز
  • تەخت
  • سەخت
  • کەند و کۆسپاوی
  • نەرم
  • شێوە دەزوویی یان پەنجەیی
  • ڕەنگی پێست، قاوەیی، خۆڵەمێشی یان ڕەش
  • وەک ئەوەی خاڵی ڕەش یان قاوەیی بچووکیان هەبێت

قەبارەیان لە یەک میلیمەترەوە بۆ چەند سانتیمەترێک دەبێت. لەوانەیە تەنها یەک یان چەند دانەیەک لە هەمان ناوچەدا هەبێت.

هۆکارەکانی بالووکە چین؟

جۆرێکی دیاریکراوی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV) دەبێتە هۆی بالووکە. ڤایرۆسەکە دەتوانێت لە ڕێگەی بڕینی بچووکەوە بچێتە ناو پێست و ببێتە هۆی گەشەی زیاتری خانە. چینە دەرەوەی پێست ئەستوورتر و ڕەقتر دەبێت، کە شێوەی بالووکە وەردەگرێت. ئەگەری تووشبوون بە پێستێکی شێدار و نەرم یان پێستی بریندار زیاترە.

هەموو بالووکەکان لە ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤەوە دێن، بەڵام هەموو جۆرەکانی ئێچ پی ڤی نابنە هۆی بالووکە. جۆری ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ کە دەتوانێت بەرەو شێرپەنجە بچێت (وەک شێرپەنجەی مەمک) نابێتە هۆی بالووکە.

ئایا بالووکە گواستراوە؟

بەڵێ، بالووکە گواستراوەیە چونکە ئێچ پی ڤی ڤایرۆسێکی گوزراوەیە. دەتوانرێت لە ڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆوە بڵاوببێتەوە. پەیوەندی ڕاستەوخۆ دەست لێدان لە کەسێکی تر دەگرێتەوە یان پەیوەندی پێست بۆ پێستی کەسێکی تر. نموونەیەک لە بەرکەوتنی ناڕاستەوخۆ بریتییە لە بەکارهێنانی تەنەکان وەک خاولی یان گوێزان کە بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ بالووکەکە یان ڤایرۆسەکە.

دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن

چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

دابینکەرانی تەندروستی بە شێوەیەکی ئاسایی دەتوانن بە سەیرکردنی گەشەی پێست دەستنیشانی بالووکە بکەن. لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا، لەوانەیە دابینکەرەکەت پێویستی بە وەرگرتنی نموونەی شانەی پێست هەبێت بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکاتەوە کە ئەوە بالووکەیە یان نا.

چۆن چارەسەر دەکرێت؟

هەر نەخۆشییەکی تری پێست چەندین ڕێکای تایبەتی هەیە بۆ چارەسەرکرنی بالووکە. کە پزیشک تیایدا ڕەچاوی شێواز و جۆری بالووکەکە دەکات.

بەرەوپێشچوونەکان

بۆچوونی ئەو کەسانە چییە کە بالووکەیان هەیە؟

کاتێک جۆرێکی ئێچ پی ڤیت هەیە کە دەبێتە هۆی بالووکە، هیچ ڕێگایەکی دڵنیا نییە بۆ ڕێگریکردن لێی. دوای چارەسەر، بالووکەکان دەکرێت لە هەمان شوێن یان بەشێکی جیاواز لە جەستە دەرکەونەوە. بەڵام هەندێک کەس کە لە بالووکە ڕزگاریان دەبێت جارێکی دیکە تووشنابنەوە.

ئاڵۆزییەکانی بالووکە چین؟

زۆربەی بالووکەکان بەبێ هیچ کێشەیەکی گەورە تێدەپەڕن. هەندێک جاریش دەبنە هۆی کێشەی وەک:

هەوکردن: هەوکردن ڕوودەدات ئەگەر بالووکەکە بخورێنیت یان بیبڕیت. شکاندنی پێست ڕێگە بە بەکتریاکان دەدات بچنە ژوورەوە. ئەگەر تووشی هەوکردن بوویت، پێویست بە چارەسەری پزیشکی دەبێت وەک دژە بەکتریا.

ئازار: زۆربەی جار بالووکەکان بێ زیانن بەڵام بالووکە بەر پێییەکان دەتوانن بەرەو ناوەوە گەشە بکەن بۆ ناو پێیەکانت و بەمەش ئازاربەخشبن بۆ کاتی ڕۆشتن و پیاسەکردن. وەک ئەوەی هەست بەوە بکەیت کە بەردێک لە ژێر پێستدا هەیە.

کێشەی تەندروستی دەروونی: لەوانەیە هەست بە شەرمەزاری بکەیت یان شەرمەزار بیت لەوەی کە بالووکەت هەیە، کە لەوانەیە ئەمەش کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوت و تەندروستی دەروونیت هەبێت. قسە لەگەڵ دابینکەری تەندروستی خۆت بکە ئەگەر بالووکە دەبێتە هۆی نائارامیت.

کەی پێویستە چاودێری تەندروستی ببینم؟

ئەگەر چارەسەرەکانی سەر کۆنترۆڵ یارمەتیدەر نەبوون بۆ ئەوەی بالووکەکە نەمێنێ، قسە لەگەڵ دابینکەری چاودێری تەندروستی بکە، بەتایبەتی ئەگەر بالووکەکە کاریگەری لەسەر ژیانت هەبوو.

پێویستە هەمیشە دابینکەرەکەت ببینیت ئەگەر:

  • هەست بکەیت کە گەشەکردنەکە بالووکە نەبێت یان گوماناوی بێت.
  • بالووکە لەسەر دەموچاوت، ئەندامی زاوزێ یان ڕیخۆڵە، یان لە دەمت بێت.
  • چەندین بالووکە دروستبووبن.
  • ئەو برینانەی کە ئازاریان هەیە، دەسووتێن یان خوێنیان لێ دەڕژێت.
  • کۆئەندامی بەرگری لەش لاواز بێت.
  • ئەگەر نەخۆشی شەکرە هەبێت و بالووکەکە لەسەر پێیەکانت بێت. هەروەها هەوڵ بدەیت خۆت لایببەیت، لەوانەیە زیانی ئەمە هەمیشەیی هەبێت.

لە کاتێکدا کە لە کۆتاییدا بالووکەکان بێ زیانن، لەوانەیە وا لە تۆ بکەن هەست بە شەرمەزاری بکەیت یان ڕۆژانە تێکیانبشکێنیت. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە چارەسەری جۆراوجۆر هەیە. زۆرێک لە بالووکەکان بە تەنها لەناودەچن، هەرچەندە لەوانەیە کاتی پێبچێت. ئەگەر کێشەیەکی ڕەق یان هەر نیگەرانییەکی دیکەت هەیە، قسە لەگەڵ دابینکەری تەندروستی بکە.


سەرچاوەکان



68 بینین