ناوهڕۆك
ناساندن
هەردوو وشەی بەرامبەر و وشەی بەرانبەر، دوو وشەن لە زمانی کوردییدا زۆر بەکار دەهێنرێن، بەڵام لەڕووی زمانەوانییەوە یەکێکیان ناڕاستە و نابێت بەکار بهێنرێت.
ئایا بەرانبەر بنووسین یان بەرامبەر؟
لە زمانەوانیدا بەشێکی تایبەت هەیە بە ناوی مۆرفۆلۆژی کە بەشێکی ئەو زانستە لە کەرەسە لکێنەرەکان و پێشگر، پاشگر و هتد دەکۆڵێتەوە. ناوبەند “interfix” کەرەسەیەکی لکێنەرە کە دەتوانێت دوو مۆرفێم پێکەوە بلکێنێت و وشەیەکی نوێ ساز بکات. چەند ناوبەندێکی کوردی بریتین لە:
١. (بە): گوڵ بە دەم = گوڵبەدەم
٢. (ەو): شار ەو شار = شارەوشار
٣. (ە): گوڵ ە باخ = گوڵەباخ
٤. (و): لەرز و تا = لەرزوتا
٥. (او): ڕەنگ او ڕەنگ = ڕەنگاوڕەنگ
٦. (ان): سەر ان سەر = سەرانسەر، لێو ان لێو = لێوانلێو، شەق ان شەق = شەقانشەق
٢. (ەو): شار ەو شار = شارەوشار
٣. (ە): گوڵ ە باخ = گوڵەباخ
٤. (و): لەرز و تا = لەرزوتا
٥. (او): ڕەنگ او ڕەنگ = ڕەنگاوڕەنگ
٦. (ان): سەر ان سەر = سەرانسەر، لێو ان لێو = لێوانلێو، شەق ان شەق = شەقانشەق
بەهۆی ئەوەی نەبیستراوە بوترێت “سەرامسەر"، بەڵکوو وتراوە سەرانسەر، کەوا بێت بەپێی ئەوانە و بەپێی ئەدەبیاتی کۆنی کوردی، (بەر ان بەر = بەرانبەر) دروستە نەک (بەر ام بەر = بەرامبەر)، بەپێی ئەمەش وشەی بەرانبەر وشە ڕاستەکەیە و لەسەر بنەمای مۆرفۆلۆژیی کوردی کەڵک لە ناوبەندی …ان… وەرگرین و بڵێین: بەرانبەر.
سەرچاوەکان
1350 بینین