ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-03-30-19:34:00 - کۆدی بابەت: 12385
ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر (بە عەرەبی: انتونیو رودیغیر، بە ئینگلیزی: Antonio rudiger)، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئەڵمانیایە، لە هێڵی بەرگری یاری دەکات، لە ٣ی ئازاری ساڵی ١٩٩٣ لە وڵاتی ئەڵمانیا لە شاری بەرلین لە دایکبووە، یەکێکە لە بەرگرییە بەتواناکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.

زانیاری گشتی

ناوی تەواوەتی ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر
ناوی کۆرتکراوە ڕۆدیگێر
بەرواری لەدایکبوون ٣ی ئازاری ساڵی ١٩٩٣
شوێنی لەدایکبوون بەرلین، ئەڵمانیا
باڵا ١٩٠ سم 
شوێنی یاریکردن هێڵی بەرگری

مێژووی یاریکردن لەگەڵ یانە

ڕیال مه درید

لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ڕیال مەدرید ڕایگەیاند کە ڕودیگەر وەکو یاریزانی ئازاد گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە، کە ماوەی گررێبەستەکە بۆ چوار ساڵە، کە لە وەرزی ٢٢-٢٣ دەست پێدەکات، لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ڕودیگەر وەک یاریزانێکی نوێی ڕیال مەدرید ئاشکراکرا،  کراسی ژمارە ٢٢ی پێدرا،  لە ١٠ی ئاب، یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا، بە سەرکەوتنێکی ٢-٠ بەسەر ئینتراخت فرانکفۆرت لە جامی سوپەری یوفا، یەکەم گۆڵی لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بوو. لەگەڵ یانەکە چەندین دەستکەوتی بەدەستهێناوە لەوانە:

  • جامی ئیسپانیا ٢٠٢٢-٢٠٢٣
  • جامی سوپەری ئیسپانیا ٢٠٢٣-٢٠٢٤
  • جامی سوپەری ئەوروپا ٢٠٢٢
  • جامی جیهانی یانەکانی ئەوروپا ٢٠٢٢

مێژووی یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردە

١٣ی ئایاری ٢٠١٤، یەکەمین یاری خۆی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجامدا بە بردنەوەی ٠-٠ بەرانبەر پۆڵەندا لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی تۆمارکرد لە بردنەوەیەکی ٥-١ بەسەر ئازەربایجان، لە جامی جیھانی ڕۆدیگەر لە لیستی کۆتایی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨، لە ٢٣ی حوزەیران، ئەو بۆ یاری قۆناغی دووەمی کۆمەڵەکان بەرانبەر سوید هەڵبژێردرا بەهۆی ئەوەی ماتس هومێڵس تووشی پێکان بوو، یارییەکە بە بردنەوەی ٢-١ بۆ ئەڵمانیا کۆتایی هات، دوای چوار ڕۆژ، ئەو لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکان بەشداری نەکرد و لەلایەن کۆریای باشوورەوە شکستیان پێهێنرا بە ئەنجامی ٢-٠، دواتر بانگهێشتکرا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ لە قەتەر، بەڵام ئەڵمانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان کرایە دەرەوە، چونکە لە دوای ژاپۆن و ئیسپانیا لە پلەی سێیەم بوون، لەگەڵ هەڵبژاردەکەی خاوەنی یەک دەستکەوتە کە جامی کۆنفیدراسۆنەکانی ویفا بوو لە ساڵی ٢٠١٧.

ژیانی تایبەتی

ئەنتۆنی ڕۆدیگەر یاریزانێکی موسڵمانە، ئەو لە بەرلین لەدایکبووە لە باوکێکی ئەفریقی، ئەڵمانی بە ناو ماتیاس و دایکێکی سیرالیۆن بە ناوی لیڵی، ئەو لە گەڕەکی بەرلین لە نیوکۆڵن گەورە بووە، ڕۆدیگەر زۆر جار قسەی لەسەر ڕەگەزپەرستی کردووە لە وەرزشدا، بەتایبەتی دوای یارییەکی بەرانبەر تۆتنهام لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و صاوەنی کوڕ و کچێکە.


سەرچاوەکان



54 بینین