ئایا (DNA) تەنها لە ناوکی خانەدا بوونی هەیە؟

له‌لایه‌ن: - پەیوەست غەفوور پەیوەست غەفوور - به‌روار: 2023-12-14-19:27:00 - کۆدی بابەت: 11721
ئایا (DNA) تەنها لە ناوکی خانەدا بوونی هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئایا (DNA) تەنها لە ناوکی خانەدا بوونی هەیە؟ (بە ئینگلیزی: ?Is DNA only present in the cell nucleus، بە عەرەبی: هل الحمض النووي موجود فقط في نواة الخلية؟).

DNA (ناوکە ترشی ڕایبۆسی کەم ئۆکسجین)

ماددەی بۆماوەیی هەموو زیندەوەرە زیندووەکانە، لە مرۆڤدا DNA لە هەموو خانەکانی لەشدا هەیە و زانیارییە پێویستییەکان دابین دەکات بۆ گەشەکردن، زیادبوون، فرمانەکانی خانەکە و  وەڵامدانەوەی خانەکان بۆ ژینگەکەیان. لەوانەیە لە منداڵیمانەوە وا بیستبێتمان کە DNA تەنها لە ناوکی خانەکاندا بوونی هەیە، بەڵام نەخێر DNA لە هەندێک لە ئەندامۆچکەکانی دیکەی خانەکاندا بوونی هەیە، بەڵام بڕی ئەو DNA کە لە ئەندامۆچکەکانی دیکەدا دەبینرێت زۆر کەمترە لەوەی لە ناوکدا هەیە.

DNA لە خانە ناوک ڕاستەقینەکاندا

خانەکانی وەک ڕووەک و ئاژەڵەکان، زۆرینەی DNA لە ناوکی خانەکاندا دەبینرێت و پێی دەوترێت DNA گەردیلەی، بەڵام لەهەمانکاتدا لە دوو ئەندامۆچکەی دیکەدا DNA بوونی هەیە کە مایتۆکۆندیا و سەوزەپلاستیدەکانن.

  • DNAی مایتۆکۆندریا: مایتۆکۆندیا ئەندامۆچکەیەکە وزە بۆ خانەکە بەرهەم دەهێنێت و خاوەنی DNAی تایبەتی خۆیەتی و پێی دەوترێت مایتۆکۆندریاڵ DNA، بە زۆری DNAیەکەی بەژدارە و کۆدکراوە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خانەکە. 
  • DNAی سەوزەپلاستید: سەوزەپلاستیدەکان ئەو ئەندامۆچکانەن کە ڕۆشتنەپێکهاتن لە خانەکانی ڕووەکدا ئەنجام دەدەن، هەروەها DNAی تایبەتی خۆیان تێدایە کە بە زۆری کۆد کراون بۆ جێبەجێکردنی کرداری ڕۆشتنەپێکهاتن.          

DNA لە زۆربوونی مرۆڤدا چۆن دابەش دەبێت؟ 

کۆرپەلە نیوەی DNA گەردیلەی خۆی لە دایک و نیوەکەی دیکەی لە باوک بۆ دەگوازرێتەوە، بەڵام هەموو DNAی مایتۆکۆندریالەکانیان لە دایکیانەوە بۆ دەگوازرێتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە تەنها خانەکانی هێلکە نەک خانەکانی سپێرم مایتۆکۆندریاکانیان لە کاتی پیتاندندا دەمێنێتەوە و سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ زۆربوونی خانەکانی هێلکە پیتراوەکە و دروستبوونی کۆرپەلە.

DNA لە خانە ناوک سەرەتاییەکاندا

وەک بەکتریاکان، لە بەکتریادا زۆربەی DNA لە ناوچەیەک لە ناوەندی خانەکەدا دەبینرێت کە پێی دەوترێت نیوکلیۆید، کە هاوشێوەی ناوکێک کاردەکات بەڵام بە پەردەیە دەورە نەدراوە.

  • DNAی پلازمید: پلازمید جۆرە DNAیەکی تایبەتە لە هەندێک لە جۆرەکانی بەکتریادا هەیە و بۆماوە مادەی تێدایە بۆ بەهێزکردنی بەرگری بەکتریاکە لە بەرانبەر دژەبەکتریا و کاریگەرییە ژینگەییەکان لەسەریان.


سەرچاوەکان



271 بینین