سوارچاکی پەرستگا

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-07-09:22:00 - کۆدی بابەت: 12465
سوارچاکی پەرستگا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوارچاکی پەرستگا (بە عەرەبی: فرسان الهیکل، بە ئینگلیزی: Knights Templar) بریتییە لە دەستەیەکی سەربازی، مێژووی دروستبوونیان هێشتا نادیارە بەڵام دەرکەوتنیان وەک هێزێکی ئاشکرا دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی یەکەمی خاچ پارێزان ١٠٩٥-١٠٩٩ و جەنگی دووەمی خاچ پارێزان کە لە ١١١٨ جارێکی تر بینرانەوە و هێرشیان کردە سەر خاکی پیرۆز و شاری قودسیان داگیرکرد. 

بەکێ دەوترێت سوارچاکی پەرستگا؟ 

دیارە لە مێژووی ئانامس کە بە ڕوونی باسی لە تێمپڵارەکان (خاچ پارێزان) کردووە ئەم هێزە سەربازییە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئایینی دێسیم و پەیڕەوانی ئایینەکە نەوەک ئایینی مەسیحی. تەنانەت لە گۆڤارەکانیشیان بەناوی The Templars لە هەر ژمارەیەکدا لە پەڕەی کۆتایی ڕاستییەکی سەرنجڕاکێش لە بارەی هێزی موسڵمانان دەنووسن بێ ئەوەی تانەیان لێ بدەن یان بە خراپ وەسفیان بکەن. بەڵام بە پێچەوانەوە هێرش دەکەنە سەر ئایینی مەسیحی و جولەکە. بە بڕوای ئانامسەکان کە ئەوانیش ئایینێکن و خاوەن دید و بۆچوونی فەلسەفی خۆیان هەیە، دەڵێن: سوارچاکی پەرستگا بە کەسێک دەوترێت کە لە چینی هەژارانی کۆمەڵگە بوون لە هەموو نەتەوەکانی ئەورووپا کۆکراونەتەوە تاوەکو پردێکی سەلامەت دروست بکەن لە نێوان ناپڵس و ئەورووپا. ئەو کەسانەی بەم فەرمانە هەستاون پێیان وتراوە Followers of Elder کە پلەیەکە لە پلەکانی ئایینی دێسیم و خاواوەند میراندا. لەلایەکی ترەوە ئەو کەسانەشی دەموچاویان دیار نەبووە و لە ڕیزی سوپا بوون پێیان وتراوە Messengers of God "پەیامبەرەکانی خوا" ئەمانە بە زەبری هێز توانیان قودس لە دەستی موسوڵمانان دەربهێنن و کوشتارێکی زۆر بکەن. 

ڕۆڵی پاپا تێمپڵارەکان لە بەگژداچوونی ئایینە ئاسمانییەکان

دیارە ئایینی مەسیحی لەناوچووە! ئەوەی پەیڕەو دەکرێت دوورە لە پەیامی پێغەمبەرەکەی بۆ شوێنکەوتووانی ئایینەکە. بوونی پاپاکانیش تەنها وەک سمبول و نەریت ماوە. لەسەردەمی پاپا ئینۆسێنت ساڵی ١١٣٩ کۆمەڵێک بڕگە و یاسا دەرکرا گەر بەراوردی بڕگە و یاساکانی سەردەمی پاپا ئەلیکساندەری شەشەم بکرێن هیچ جیاوازییەک نابینین. ماڵپەری History ئاماژەی بەوە داوە لەسەردەمی پاپا ئینۆسێنتدا هەندێک یاسا دەرکراون کەوا فەرمان Messengersـەکان کراوە "بە کوشتن و تاڵانکردن و شاردنەوەی ڕوخسارتان دەگەن بە "شوێنەکە". پاپا ئەلیکساندەری شەشەمیش دەڵێت شوێنەکە بریتییە لە جێگەی سوارچاکانی پەرستگا کەوا خواوەند مێراندا قسەیان بۆ دەکات. بە بڕوای ماکاڤێلی پاپا ئینۆسێنت تێمپڵار بووە بەڵام وەک ئەلیکساندەری شەشەم خۆی ئاشکرا نەکرد. 

گرنگترین یاساکانی سوارچاکانی خاچ پارێز یاخود پەرستگا

یەکەم: بە گوێرەی یاسا سەرەکییەکانیان هەر دوو کەسێک یەک قاپ شۆربایان دەخوارد. 
دووەم: لابردنی ماسکەکان بە بڕوای ئەوان  بێڕێزییە بە پەرستگا و خواوەند مێراندا. 
سێیەم: گەر دەستەیەک دانیشتبوون لەسەر مێزێک نابێت هیچ قسەیەک بکەن تەنها لە حاڵەتی کتوپڕی ڕێگەپێدراوە  یەکتر ئاگاداربکەنەوە و بەرگری بکەن. 
چوارەم: بە بڕوای ئەوان هەر برایەک هەفتەی سێ جار دەبێت گۆشت بخوات هەر تاکێک لەو ڕێژەیە زیاتر بخوات پێویستە بکوژرێت و لەلایەن خواوەند و ئایینی دێسیم نەفرەتی لێ دەکرێت. 
پێنجەم: وەک نەریت پێویستە لەسەر زەوی نان بخورێت بە دانیشتنەوە نەوەک لەسەر کورسی و مێز، چونکە پێیان وابووە ئەمە جۆرێکە لە بێ ڕێزیکردن بە خواوەند. 
شەشەم: بە پێی یاسایەکی تر هەموو هەینییەک بەڕۆژوو دەبن پێش ئەوەی بڕیار بدەن بەپێی فەرمان دەبێت ئاو و سەموون بخۆن لەبەردەم خودا. گەر شتێکی تر بخورێت سزای سەرپەڕاندن جێبەجێ دەکرێت. 
حەوتەم: لە یاسایەکی تردا هەر برایەک بەزەیی هەبێت لەکاتی جەنگدا سەری ناپەڕێنرێت بەڵکو هەموو شتێکی لێ حەرام دەکرێت بۆ ماوەی یەک ساڵ ئەگەر توانی لە ژیاندا بمێنێت دوای یەک ساڵ ئەوا دووبارە دێتەوە ناو براکانی. 
هەشتەم: لە یاسایەکی تردا کە پیرۆزترین یاسای خاچ پارێزان بووە، بۆ هیچ خاچ پارێزێک ڕێگەپێدراو نەبووە خۆی بشوات ئەگەر بهاتبا جەستەی خوێنی دوژمنیشی پێوەبایە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەقە پیرۆزەکانیان کە خوێن پیرۆزی خۆی هەیە و چارەسەری نەخۆشییەکان دەکات. 
نۆیەم: هەر برایەک فەرمان لە سەرکردەکەی وەردەگرێت، کردنی هەر کارێک کە دژی فەرمانی ماستەرەکەی بێت ئەوا هەموو شتێک لەو برایە حەرام دەکرێت. 
دەیەم: ئەگەر هاتوو برایەک لە ڕیزەکانی ئەوان لە جەنگدا کوژرا، ئەوا ڕێگە بە کەس نادرێت کەلوپەلەکانی بۆ خۆی بەرێت. 
هۆی چی بوو سوارچاکان هێندە بەهێز بوون؟ دەکرێت وەڵامی ئەم پرسیارە ئەم دوو خاڵە بێت 

  • هەموو وڵاتانی ئەورووپی لە نێوان ڕۆهەڵات و ڕۆژاوا لە خزمەتی ئەم هێزەدا بوون لە ڕووی دابین کردنی خواردن و پێداویستی و بودجەوە. هەموو بانکە بازرگانییەکان خەرجی سوپایان دابین دەکرد.
  • خاڵێکی تر بە پشت بەستن بە دامەزراوەی Ubisoft و یوبیسۆفت مۆنتریاڵ دەڵێن: بەکارهێنانی ماسک و شاردنەوەی دەموچاویان هۆکارێکی گرنگ بوو ترس بخەنە دڵی موسڵمانان و مەسحییەکانی خاکی پیرۆز.

کەوتنی عەکا و کشانەوەی سوارچاکان

دیارە کاتێک باسی هەڵمەتی دووەمی خاچ پارێزان دەکرێت لەگەڵیدا باسی نەبەردییەکانی موسڵمانان دەکرێت بەڵام لە هیچ سەرچاوەیەکی تێمپڵارەکان چ بە کۆن و چ بە تازە ناوی موسوڵمانان بە خراپ ناهێنرێت بۆ نموونە ئەم چەند دێڕە لەسەر سوڵتان سەڵاحەدین لە ژمارەیەکی گۆڤاری The Templars نووسراوە "موسڵمانان خاوەنی کەسانی بەهێز و خۆشەویست و کاریگەر بوون لە نێو هەموو ئایین و پێکهاتەکاندا کەسانی وا هەڵنەکەوتووە جگە لە ئایینی ئیسلام. بۆ نموونە کاتێک جەنگێک ڕوویدەدا سوڵتان سەڵاحەدین گەر ئەو جەنگە دژی خۆی بایە بەر لە جەنگەکە تیمێک لە پزیشک و حەکیمەکانی دەناردە ڕیزی پشتەوەی سوپای دوژمن لەگەڵ چەندین بار لە دەرمان و کەرەستەرەی نەشتەرکاری و لەگەڵیاندا پزیشکی نەشتەرکار ئامادەبوون تا لە میانەی جەنگەکەدا برینداران خێرا چارەسەر وەربگرن". ژمارەی ١٣٦٠ گۆڤاری The templars ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە. سەرەڕای جەنگەکان دژی خۆیان بووە بەڵام  ئاماژەیان بەم بابەتە نەداوە. 

ساڵی ١٢٩١ عەکایان لەدەستدا پێشتریش قودس و چەندین شاری تری گەورەیان لە خاکی پیرۆز "فەڵەستین" فەتح کران. هەروەها لە دوورگەی سایپرۆسیش بوونی حەشاشییەکان لەوێ مەترسی زۆری بۆ دروستکردن بەتایبەتی تیمی خۆبەختکارانی ئەحمەد سۆفیان ڕاوێژکاری ئەحمەد سینان. ساڵی ١٣٠٣ سوارچاکانی خاچ پارێز لە دوایین شوێنی خاکی موسوڵمانان کشانەوە و گەڕانەوە ئەورووپا. وەکو هێزی سەربازی خاچ پارێزان تووشی شکستی گەورە هاتن بەڵام وەکو ئایدۆلۆژیا تاوەکو ئەمڕۆ پەیڕەوی ئایدۆلۆژیا و ئایین و خواوەندەکەیان بوونی ماوە لە ئەورووپا و زۆر ناوچەی تری جیهان. 

ناوی هەندێک لە سەرکردە دیارەکانی خاچ پارێزان و سوارچاکانی پەرەستگا 

تێبینی: زۆربەی ئەم گراند ماستەرانە لەلایەن خۆبەختکارە ڕەهاکانی حەشاشییەکان لە نێو سوپاکانیاندا کوژراون بەتایبەتی ڕۆبەرت دی سابێل کە لە نێو سەربازەکانیدا:

  • Hugues de Payens 
  • Robert de Craon 
  • Everard des Barres 
  • Bernard de Tremelay 
  • André de Montbard 
  • Bertrand de Blanchefort 
  • Philip of Milly 
  • Odo of St Amand 
  • Arnold of Torroja 
  • Robert of Sablé 
  • Gilbert Horal 
  • Phillipe de Plessis 
  • Peire de Montagut 
  • Armand de Périgord 
  • Richard de Bures 
  • Guillaume de Sonnac 
  • Renaud de Vichiers 
  • Thomas Bérard 
  • Guillaume de Beaujeu 
  • Thibaud Gaudin 
  • Jacques de Molay


سەرچاوەکان



70 بینین