جیاوازی نێوان سەرکردە و بەڕێوەبەر چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-04-19-23:29:00 - کۆدی بابەت: 12581
جیاوازی نێوان سەرکردە و بەڕێوەبەر چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جیاوازی نێوان سەرکردە و بەڕێوبەر (بە عەرەبی: ماهی فرق بین قائد و مدیر، بە ئینگلیزی: What’s different between leader and manager)، ڕەنگە ئەرکەکانی سەرکردەیەک و بەڕێوەبەرێک هاوشێوە بن، بەڵام هەریەکەیان تایبەتمەندی تایبەتیان هەیە کە جیاوازییان دەکات لە یەکتر، هەموو سەرکردەیەکیش بەڕێوەبەر نییە، هەروەها هەموو بەڕێوەبەرێک سەرکردە نییە. وەک چۆن هەردووکیان ئەرکێکی گرنگیان هەیە کە دەبێتە هۆی سەرکەوتنی کارەکە لە کۆتاییدا.

جیاوازی نێوان سەرکردە و بەڕێوەبەر

سەرکردە دیدگایەک دروست دەکات و بەڕێوەبەر ئامانج دادەنێت

سەرکردە وێنای ئەو شتانە دەکێشێت کە لە مێشکیاندا دەگوزەرێت، ئەوانیش لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەشداری دەکەن لە گۆڕینی ئەم وێنایە بۆ دیدگایەک کە بتوانرێت لەسەر زەوی بەدیبهێنرێت، بیرکردنەوەکانیان بەزۆری لە بیرکردنەوەی تاکەکانی دەوروبەریان وەردەگرن، هەوڵدەدەن بۆ بەرزکردنەوەی کارایی ئەدای تیمەکە و بەشداریکردنیان بۆ بەدەستهێنانی تەواوکردنی کارەکە بە باشترین شێوە.

سەبارەت بە بەڕێوەبەریش، ئەو سەرنجی لەسەر ئامانجە تایبەتەکانە کە دەتوانرێت بەپێی پلانێکی دیاریکراو بپێورێت و بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و بەدیبهێنرێت بۆیە ڕۆڵی ئەو پەیوەستە بە ستراتیژییەکانی جێبەجێکردن و پلاندانان و ئەرکەکانی ڕێکخستنەوە، ئەرکی بەڕێوبەرە کە مامەڵەی دروست لەگەڵ ئەو بەربەستانە بکات کە دێتە ڕێگای و هەوڵی زاڵبوون بدات بە سەریاندا و کۆنتڕۆڵیان بکات، هەروەها چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان بدۆزێتەوە.

سەرکردە بەدوای گۆڕانکارییدا دەگەڕێت و بەڕێوەبەریش بەدوای پاراستنی سیستەمێکی دیاریکراودا دەگەڕێت

سەرکردە هەمیشە هەوڵی هێنانەدی گۆڕانکاری و داهێنان دەدات، هەروەها بۆ وەرگرتنی بیرۆکەی نوێ لە شوێنی کاردا، تەنانەت ئەگەر ئەوەی دەیەوێت بیگۆڕێت لە سیستەمەکەدا سەرکەوتووبێت، بەڵام هەمیشە بەدوای باشتربووندا دەگەڕێن و ئەو هەڵچوون و گۆڕانکارییانە قبوڵ دەکەن کە لەو سیستەمەدا ڕوودەدەن کە ئەوان کاردەکەن تیاییدا، بەڵام بەڕێوەبەران پابەندن بەو شتانەی کە کاری لەسەر دەکەن، و پێیان باشە هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی کاردا نەکەن هەتا ئەو کاتەی ئەو ئەنجامانەی کە بەدەستیدەهێنن پەسەندکراو نەبێت.

سەرکردەکان ناوازەن و بەڕێوەبەرەکان وەک یەکن

سەرکردەکان بەزۆری وەک خۆیان مامەڵە دەکەن، و پشت بە بیرۆکە و داهێنانەکانیان دەبەستن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی کارکردنی بەرهەمدار و جیاواز سەبارەت بە بەڕێوەبەران، ئەزموونە سەرکەوتووەکان وەردەگرن، هەوڵدەدەن جێبەجێیان بکەن و بە وردی لە کەسانی دیکەوە فێرببن بەبێ ئەوەی دەستکاری بیرۆکەکانی خۆیان بکەن، دەوترێت کە بەڕێوەبەرێکی سەرکەوتوو ئەرکەکان بە دروستی ئەنجام دەدات.

سەرکردە خۆی لە مەترسی دەدات و بەڕێوەبەریش هەوڵدەدات خۆی لێ بپارێزێت

سەرکردە ناترسێت لە بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە نوێیەکان کە ڕەنگە پڕ بن لە مەترسی، تەنانەت ئەگەر لە ئەنجامدا شکستێکی گەورەی لێبکەوێتەوە، لە کاتێکدا بەڕێوەبەر هەمیشە نیگەرانە لە تووشبوونی بە مەترسی چاوەڕواننەکراو و بەردەوام خۆی لە مەترسییەکان لادەدات.

سەرکردەکان شوێنکەوتوویان هەیە لە کاتێکدا بەڕێوەبەرەکان کارمەندیان هەیە

سەرکردەکان بەزۆری گرنگی بە لایەنە مرۆییەکان و پەیوەندییە کەسییەکان دەدەن، دروستکردن و پەرەپێدانیان، لەکاتێکدا بەڕێوەبەران سەرنجیان لەسەر سیستەم و پرۆسە و پلانی دامەزراو و ئامانجە بەدەست هێنراوەکان و ڕەوتی کارە، ئەمەش وا دەکات سەرکردە شوێنکەوتووانی سەرسام بن پێی، کە شوێنکەوتووانی بەڕاستی دڵسۆزن بۆی، کاریگەری لەسەر دروست دەکەن و ڕاستگۆن لەگەڵیدا، لە کاتێکدا بەڕێوەبەرەکە کارمەندی هەیە کە هەوڵی دڵخۆشکردنی دەدەن.

سەرکردەکان تیمەکان ڕێکدەخەن لە کاتێکدا بەڕێوەبەر ئەرکەکان ڕێکدەخات

سەرکردەکان ئارەزووی ڕێکخستنی تیمەکانیان دەکەن و کاریگەری لەسەر تیمەکانیان دروست دەکەن، گرنگی بە تەرخانکردنی کات دەدەن بۆ کارەکانیان، یارمەتیدانیان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان و پێدانی ئەگەری گەشەپێدانی داهاتوو، لە کاتێکدا بەڕێوەبەرەکان، گرنگی بە دیاریکردنی چالاکییەکان و پڕۆسەکان دەدەن، هەروەها دابەشکردنی ئامانجە گەورەکان بۆ ئامانجی بچووک، و ڕێکخستن و دابەشکردنی سەرچاوە بەردەستەکان، بە ئامانجی گەیشتن بە ئەنجامە خوازراوەکان.


سەرچاوەکان



55 بینین