دراوی وڵاتی کۆریای باشوور چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-12-06-20:58:00 - کۆدی بابەت: 10571
دراوی وڵاتی کۆریای باشوور چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆریای باشوور (بە ئینگلیزی: South Korea، بە عەرەبی: كوريا الجنوبية) وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیایە، بەشی باشووری نیمچەدوورگەی کۆریای داگیرکردووە، لە باکوورەوە لەگەڵ کۆریای باکوور هاوسنوورە، سنوورەکانی تریشی ئاوییە، پایتەخت و گەورەترین شاری سیئۆلە. 

ئابووری کۆریای باشوور لە سەرەتای شەستەکانەوە گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە. لەو ماوەیەدا کۆریای باشوور خۆی لە کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی هەژارەوە بۆ یەکێک لە وڵاتانی پیشەسازیی بەرزی جیهان گۆڕی. 

ئەم گەشەکردنە بە پلەی یەکەم بەهۆی پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی هەناردەکردن و زۆری هێزی کاری لێهاتوو و خوێندەوارییەوە بوو، کە بەهۆی پشتیوانی بەهێزی حکومەتەوە پەرەی پێدرا. پاشان وردە وردە پیشەسازییەکانی گۆڕا بۆ پیشەسازییە تەکنەلۆجییە بەرزەکانی وەکوو ئۆتۆمبێل، ئەلیکترۆنیات و تەکنەلۆژیای زانیاری.

دراوی کۆریای باشوور چییە؟

وڵاتی کۆریای باشوور سوود لە دراوێکی تایبەتی دەبینێت بە ناوی وەن، وان یان وۆنی کۆری (بە ئینگلیزی: Korean Won، بە عەرەبی: وون كوري) کورتکراوەی (KRW)، هێماکەی ()، دراوی نیشتیمانی کۆریای باشوورە، لە ساڵی ١٩٥٠ـوە لەلایەن بانکی ناوەندی وڵاتەوە بەڕێوەدەبرێت، کە بانکی کۆریایە. 

پۆلێنەکانی بریتین لە ١٠٠٠ وۆن، ٥٠٠٠ وۆن، ١٠,٠٠٠ وۆن و ٥٠,٠٠٠ وۆن، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی ١٠ وۆن، ٥٠ وۆن، ١٠٠ وۆن و ٥٠٠ وۆن.

بەهای وۆن لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا تا ڕادەیەک جێگیربووە، لە ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ کۆتایی ٢٠٢٢ـدا بەهای دۆلارێکی ئەمریکی لە نێوان ١,٠٨٣ بۆ ١,٤٤٠ وۆنی کۆری بووە.

بەکارهێنانی دراوەکە

وۆنی کۆری هەزاران ساڵە بە جۆرێک لە جۆرەکان بەکاردەهێنرێت. لە کاتی داگیرکاری ژاپۆن کە لە ساڵی ١٩١٠ بۆ ١٩٤٥ بەردەوام بوو، یەک بۆ ماوەیەکی کورت بە دراوێکی ژاپۆنی گۆڕا کە ئەویش یەنی کۆری بوو. 

بەڵام لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم، دابەشبوونی کۆریای باکوور و کۆریای باشوور دوو دراوی جیای لێکەوتەوە کە هەریەکەیان بە وۆنی کۆری ناودەبرێت. سەرەتا بە ڕێژەی ١٥ وۆن بۆ یەک دۆلاری ئەمریکی پەیوەستکرا، دواتر ژمارەیەک دابەزینی بەها ڕوویدا بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی کۆریا لەسەر ئابووری وڵاتەکە.


سەرچاوەکان



970 بینین